Awara Haji

Awara Haji

Share

ڕاوێژی خودناسی و خێزانی
بۆ زانیاری و وەرگرتنی بەروار
واتسئەپ | تێلیگرام | فایبەر
📞 0773 354 1311

18/08/2026



🌱 ژیانەوە | گەڕانەوە بۆ خۆت

هەندێک جار پێویست ناکات ژیانت لە سەرەتاوە بگۆڕیت؛
تەنها پێویستە کەمێک بوەستیت و سەیری خۆت بکەیت. 🤍

لە «ژیانەوە»دا لەگەڵ یەکتر کار دەکەین لەسەر:

🌿 خۆناسین و ناسینی بەهاکان
🧠 بیرکردنەوە و هەستەکان
🤍 خۆقبوڵکردن و پەیوەندی لەگەڵ خۆت
🌱 ژیان‌سازی و دانانی ئامانج
🫂 بەڕێوەبردنی پەیوەندی و دانانی سنوور

ئەم پرۆگرامە تەنها قسەکردن نییە؛
لە ڕێگەی چالاکی، ڕاهێنان، Worksheet و کارکردنی کرداری هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ خۆمان کار دەکەین.

✨ ئەگەر لە خۆت دەپرسیت:

«من بەڕاستی چیم دەوێت ؟»
«چی بۆ من گرنگە؟»
«ئایا ژیانم لەگەڵ بەهاکانم دەگونجێت؟»
«چۆن بتوانم هەنگاوێکی نوێ بنێم لەژیانم ؟»

لەوانەیە ژیانەوە دەرفەتی ئەوە بێت کە پێویستتە. 🌱

📅 گروپی داهاتوو: ٢٢/٨

📌 شوێنەکان سنووردارن

📲 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و تۆمارکردن،
تکایە لە ڕێگەی WhatsApp پەیوەندی بکەن:

0773 354 1311 🤍

ژیانەوە — چونکە ژیان تەنها بەردەوامبوون نییە؛
ژیان‌سازییە.

Photos from Awara Haji's post 17/08/2026

💔 هەموو جیاوبوونەوەیەک بە خیانەت یان نەبوونی خۆشەویستی دەست پێ ناکات…

هەندێک جار هەڵسوکەوتێک بەردەوام دەبێت، قسەیەک دووبارە دەکرێتەوە، یان شێوازێکی مامەڵەکردن بە بێ ئەوەی بزانین، پەیوەندییەکە هێواش هێواش بەرەو دوورکەوتنەوە دەبات.

لە ئەم زنجیرە پۆستانەدا باس لەو هەڵانە دەکەین کە هەندێک خانم لە پەیوەندییەکانیاندا دەیکەن و دواتر دەتوانێت ببێتە هۆی شکاندنی متمانە، ساردبوونەوە و لە کۆتاییدا جیاوبوونەوە.

ئەگەر یەکێک لەم هەڵانە لەتۆشدا هەیە، مەبەست سەرزنشتکردنت نییە؛
مەبەست ئەوەیە پێش ئەوەی پەیوەندییەکە بگاتە کۆتایی، بتوانیت خۆت و هەڵسوکەوتەکانت ببینیت. 🤍

چونکە هەندێک جار، گۆڕینی یەک هەڵسوکەوت دەتوانێت ئاراستەی تەواوی پەیوەندییەک بگۆڕێت. 🌱

#پەیوەندی #هاوسەرگیری #جیاوبوونەوە #خۆناسین ڕاوێژکاری

12/08/2026

هەڵەیەکی باو هەیە لە تێگەیشتنمان بۆ «خۆبەرەوپێشبردن»…

زۆرجار وا دەزانین خۆبەرەوپێشبردن واتە گوێ گرتن پۆدکاست، کۆرس بەشداری‌کردن، کتێب خوێندنەوە و هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربین.

بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە:
زۆرترین فێربوون لەو کاتەدا ڕوودەدات کەبارو دۆخ و ژیان تاقیمان دەکاتەوە.

کاتێک بارودۆخێکی سەخت ڕووبەڕووت دەبێتەوە، ئەوەی فێربوویت دەچێتە ناو «کردار».
چۆن مامەڵە دەکەیت؟
چۆن بڕیار دەدەیت؟
چۆن سنوور دادەنێیت؟
چۆن هەستەکانت دەناسیت و بەبێ ئەوەی هەستەکانت کۆنترۆڵت بکەن، مامەڵەیان لەگەڵ دەکەیت؟

ئەمەش بەشێکی گرنگی خۆبەرەوپێشبردنە.

فێربوون تەنها ئەوە نییە چی دەزانیت؛
ئەوەیە کاتێک ژیان قورس دەبێت، چۆن ئەوەی فێربوویت بەکاری دەهێنیت. 🌱

Photos from Awara Haji's post 04/08/2026

هەموو شتێک کە بە ناوی «خۆشەویستی» دەیکەین، بە مانای خۆشەویستیی تەندروست نییە. 🤍

هەمیشە دیاری گران بۆ ئاشتبوونەوە، هەمیشە خۆگونجاندن بۆ ڕازی‌کردنی ئەو، هەوڵی گۆڕینی یەکتر، یان بەسەربردنی هەموو کات لەگەڵ یەکتر…

ئەمانە ئەگەر بێ سنوور بن، دەتوانن پەیوەندییەکە لە خۆشەویستییەوە بەرەو فشار، کۆنترۆڵ و لەدەستدانی خۆ بووبەن.

خۆشەویستیی تەندروست:
نزیکبوونەوەیە، بەبێ لەدەستدانی خۆت. 🌱

01/08/2026

هەموو کەسێک وەک تۆ نابینێت…
و هەموو کەسێک وەک تۆ بیر ناکاتەوە. 🌿

جیاوازیی بۆچوون، مانای ئەوە نییە کە یەکێکتان هەڵەیە و ئەوی دیکە ڕاستە.
هەندێک جار تەنها دوو کەسین کە لە دوو شوێنی جیاوازەوە سەیری هەمان شتەکە دەکەن.

پێویست ناکات هەمیشە ڕازی بیت لەگەڵ بۆچوونی بەرامبەرەکەت؛
بەڵام پێویستە فێر بیت بێ ئەوەی خۆت لەدەست بدەیت، جیاوازییەکەی قبوڵ بکەیت.

گوێ بگرە بۆ تێگەیشتن، نەک تەنها بۆ وەڵامدانەوە.
پرسیار بکە، پێش ئەوەی حوکم بدەیت.
و بیرت بێت:

پەیوەندییەکی تەندروست ئەوە نییە کە هەموو شتێکدا هاوبیر بن؛
ئەوەیە بتوانن جیاواز بن، بەڵام هێشتا ڕێزی یەکتر بگرن. 🤍

#خۆناسی #ڕاوێژکاری

29/07/2026

چاوەڕوانی زۆر لە پەیوەندییەکاندا، هەمیشە تەنها بەهۆی خۆشەویستییەوە نییە… 🤍

زۆرجار لە ئەنجامی ئەوەیە کە لەگەڵ خۆمان هاوسەنگ نین؛
لە ڕووی ڕۆحی، دەروونی، هزری و جەستەییەوە.

کاتێک خۆمان بە باشی نەناسیوە، نازانین کێین، چیمان دەوێت ، چی بەهاکانمانن و چۆن دەتوانین خۆمان خۆش بوێت…
ئەوا بە ئاسانی چاوەڕوانی ئەوە دەبین کە کەسێکی تر بێت و ئەو بۆشاییەمان بۆ پڕ بکاتەوە.

چاوەڕێی هاوڕێیەک دەبین کە هەموو کات لەگەڵمان بێت،
هاوکارێک کە هەموو بارەکەمان لەگەڵ هەڵبگرێت،
یان هاوسەرێک کە بتوانێت هەموو ئەو شتانەمان پێ بدات کە خۆمان هێشتا فێری پێدانیان بە خۆمان نەبووین.

بۆیە پێش ئەوەی بپرسین:
«من کێ دەبێتە هاوڕێم؟»
«کێ دەبێتە هاوکارم؟»
«کێ دەبێتە هاوسەرم؟»

باشترە یەکەم جار لە خۆمان بپرسین:
«من کێم؟»
«چیم دەوێ ؟»
«چی بەهادارە لام؟»
«چۆن خۆم دەناسم و چۆن خۆم دەپارێزم؟»

چونکە ئەوەی خۆی نەناسێت، زۆرجار بە پەیوەندییەکانەوە دەچێتە شوێنی ناسینەوەی خۆی…
بەڵام کاتێک خۆت دەناسی، پەیوەندییەکانت تەنها بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانت نابن؛
دەبن هەڵبژاردنێکی ئاگادارانە بۆ ژیانێکی هاوسەنگتر. 🌿

پێش ئەوەی کەسێکی تر هەڵبژێریت،
خۆت بناسە…
چونکە شێوازی هەڵبژاردنی ئەوانەی دەچنە ناو ژیانت، زۆرجار لەوێوە دەست پێدەکات کە تۆ چۆن خۆت دەبینیت.

Photos from Awara Haji's post 26/07/2026

قۆناغی دەستگیران تەنها قۆناغی خۆشەویستی و چاوەڕوانی نییە؛ قۆناغی ناسینە.

لەو ماوەیەدا پێویستە بە وردی بزانیت:
ئایا شێوازی بیرکردنەوەمان لە ژیان نزیکە؟
ئایا لە کاتی جیاوازی و ناکۆکیدا چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەین؟
ئایا لەسەر داهاتوو، بەرپرسیارێتی، دارایی، خێزان و سنوورەکانمان ڕوون و هاوبەشە؟

لەوانەیە خۆشەویستی دەستپێکی پەیوەندی بێت، بەڵام تێگەیشتن، ڕێز و توانای چارەسەرکردنی جیاوازییەکانن کە بناغەی ژیانی هاوبەش دروست دەکەن. 🤍

✨ پێش ئەوەی بڵێیت «ئەم کەسەدڵی بە منەوەیە»، خۆت بپرسە: «ئایا ئێمە بەڕاستی بۆ ژیانێکی هاوبەش پێکەوە ئامادەین؟»

#دەستگیران #هاوسەرگیری ی

22/07/2026

راوێژ وەرگرتن تەنها بۆ کاتێک نییە کە کێشەیەکت هەیە… 🌿

هەندێک جار مرۆڤ لە ناو بیر و هەستەکانی خۆیدا وەها دەگیرێت کە ناتوانێت بە ڕوونی بڕیار بدات، هەستی خۆی بناسێت یان بزانێت کێشەکە لە کوێوە دەست پێدەکات.

راوێژ دەتوانێت یارمەتیت بدات کە:
🤍 خۆت و هەستەکانت باشتر بناسیت.
🤍 هۆکاری ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانت تێبگەیت.
🤍 لە نێوان هەست و بیرکردنەوە جیاوازی بکەیت.
🤍 بڕیارەکانت بە هۆشیاری و ئارامی زیاتر بدەیت.
🤍 سنوورە تەندروستەکان لە پەیوەندییەکانتدا دابنێیت.
🤍 لەگەڵ کێشە و فشارەکانی ژیان بە شێوەیەکی باشتر مامەڵە بکەیت.
🤍 پەیوەندییەکانت لەگەڵ خۆت و کەسانی دەوروبەرت چاکتر بکەیت.
🤍 و گرنگتر لە هەموویان… پێش ئەوەی کێشەکان قووڵتر ببن، خۆت زیاتر بناسیت.

راوێژ وەرگرتن نیشانەی لاوازی نییە؛
نیشانەی ئەوەیە کە تۆ بە ژیانت، هەستەکانت و داهاتووتەوە گرنگیت دەدەیت. 🌱

چونکە هەموو جارێک پێویست ناکات چاوەڕێی شکاندن بکەیت بۆ ئەوەی چاکسازی دەست پێ بکەیت.
هەندێک جار باشترین کات بۆ راوێژ… ئەو کاتەیە کە هێشتا دەتوانیت پێش گەورەبوونی کێشەکە، ڕێگاکە بگۆڕیت.

21/07/2026

یەکەم دانیشتن… تەنها بۆ ئەوە نییە بزانیت « بەدڵمەو وخۆشم ئەوێت یان نا؟» 🤍

ئەو دانیشتنە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بە ئارامی بزانیت:
ئایا بیرکردنەوەکانتان لە ژیان نزیکە؟
ئایا بەها و باوەڕەکانتان هاوشێوەن؟
ئایا شێوازی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکانتان گونجاوە؟
و گرنگتر لە هەموویان… ئایا دەتوانیت لەگەڵ ئەم کەسە خۆت بیت؟

هاوسەرگیری تەنها بە «حەزکردن» دروست نابێت؛
بە ناسین، تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی گونجاوی دروست دەبێت. 🌿

یەکەم دانیشتن، دەستپێکی ناسینە… نە بڕیاری کۆتایی.

16/07/2026

کاریگەری نەرێنی پەیوەندی خۆشەویستی پێش هاوسەر گیری

1. خۆشەویستی پێش هاوسەرگیری هەمیشە بە مانای ئامادەبوون بۆ هاوسەرگیری نییە؛ هەندێک جار بریندارکردنی دڵە و تێکچوونی باوەڕ.

2. هەموو پەیوەندییەک خۆشەویستی نییە، و هەموو خۆشەویستییەکیش بە کۆتایی جوان ناگات. پێش هەنگاوێکی گەورە، بیر لە ئەنجامەکان بکەوە.

3. کاتێک خۆشەویستی بێ سنوور و بێ بەرپرسیارێتی بێت، ئەنجامەکەی زۆرجار دەبێتە ئازار، دڵشکان و نەمانی متمانە.

4. خۆشەویستیی پێش هاوسەرگیری دەتوانێت ببێتە هۆی: دڵشکان، کەمبوونی متمانە، تێکچوونی ئارامی دەروونی و هەڵەبژاردنی هاوسەر.

5. خۆشەویستی ڕاستەقینە تەنها هەست نییە؛ڕاستگۆیی ، بەرپرسیارێتی و هەڵبژاردنی دروستیشە.
:

*
* #هاوسەرگیری
* #خۆشەویستی
*
*
* ژیانی_هاوسەری
* کوردستان

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Sulaimaniya?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Sulaimaniya

Opening Hours

Tuesday 10:00 - 22:00
Wednesday 10:00 - 22:00
Thursday 10:00 - 22:00
Friday 10:00 - 22:00
Saturday 10:00 - 22:00
Sunday 10:00 - 22:00