17/11/2024
ئەو پیاوەی لەوێنەکەدا دەیبینن؛ ناوی (كین شیمیزۆ)یە، تەمەنی (٣٥) ساڵە، دوو منداڵیشی هەیە.
لەژیانیدا ڕاینەكردووە، هەر خواردنێكیش حەزی لێبووبێ؛ بێ سێ و دوو؛ خواردوویەتی، وەک خۆی دەڵێت؛ خواردنەوە غازییەکانیش دەخواتەوە، پێش خەوتنیش خواردنی چەور دەخوات..
سەرەڕای هەموو ئەوانە؛ ئەبێ نهێنی ئەو لەشولارەی چی بێت؟!!.
لەڕاستیدا هیچ نهێنیەك لە بابەتەكەی شیمیزۆدا نیە، ئەو بۆخۆی لەلای چەپی وێنەكە دانیشتووە، بەڵام سەبارەت بەو دەمڕووتەی ناوەڕاستی وێنەكە هیچ زانیارییەكمان نیە.
19/03/2022
بەھارو نەورۆز لە ھەمو لایەك پیرۆز بێت وە ھیوای تەندروستێکی باش بۆ ھەمو لایەك ئەخوازین ...............
رۆژی یەكشەمە ھۆڵ ھەتا کاتژمێر ٣ ئێوارە کراوەیە
رۆژی دووشەمە ھۆل داخراوە
12/04/2021
پیرۆزبایی سەرجەم موسلمانان ئەکەین بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھیوادارین مانگی پڕ خێر و زۆشی بێت
کاتەکان بۆ پیاوان لە ٢ دوانیوەڕۆ بۆ ١٢ شەو
کاتەکان بۆ ئافرەتان لە ٧ ئێوارە بۆ ١٢ شەو
ڕۆژانی ھەینی ھۆڵ نیە
02/11/2020
ئو فه ريكي ناياب له سليماني فيتنس بو خانمان و پياوان
پيشه نگين له هه رزان كردني نرخ
03/08/2020
ئێستاش درەنگ نیە بۆ دەست پێکردن
30/07/2020
جەژنتان پیرۆز
بەڕێزان سلێمانی فیتنس یەکەم ڕۆژ و دوهەم ڕۆژی جەژن داخراوە
ڕۆژی یەک شەممە هۆڵ کراوەیە
23/07/2020
پێش یاری چی بخۆم
پێش یاری کاتێکی گرنگە کە یاریزان پێویستە ئاگاداری بێت و بزانێت چی ئەخوات
گرنگ ترین کار ئەوەیە کە یاریزان خۆی پڕ وزە بکات
چونکە ئامادە ئەبێت بۆ یاریەکی قورس و پڕ لە جوڵە
سەعاتێک پێش یاری ئەبێت
کاربۆهیدراتی ئاڵۆز وەرگریت وەکوو برنج و پەتاتە
چونکە وزەت دەداتێ بۆ زیاتر لە سەعاتێک و لەکاتی یاریدا تۆ سەرفی ئەکەیت
سەرچاوەی پڕۆتین وەکو سنگی مریشک یان گۆشت یان سپێنە چونکە ماسولکەکان پێویستیان بە چەند ئەمینۆ ئەسیدێک هەیە بۆ گەشەو ڕاگرتنی ماسولکە لە پوکانەوە
سەرچاوەی ڤیتامین لەش بەردەوام پێویستی بە چەن ڤیتامینێک هەیە کە پێویستە لەڕێگەی سەوزە و میوەوە وەری بگریت چونکە هەندێک لە ڤیتامینەکان ئەچنە پێکهاتەی تێستۆستیرۆن و خوێن
پێش یاری بە ۱٥ خولەک چی بخورێت
پێویستە کاربۆهیدراتی سادە وەرگریت وەکو خورما و مۆز و هەنگوین چونکە پێویستە لەش فول بکەیت لە گلایکۆجین وماسولکە وەکو وزە سەرفی بکات
ھۆڵی سلێمانی فیتنس
15/07/2020
فێڵیان لێکردی وتیان
وتیان بۆدابەزاندنی کێش ئەبێت بەھیچ شێوەیەک کاربۆھیدرت نەخۆیت (برنج و شۆفان و پەتاتە و گەنمەشمی ...)
بەڵام خۆی ئەبیت ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە چونکە نەخواردنی بەیەکجاری دابەزاندی کێش ڕا ئەگرێت
فێڵیان لێکردی وتیان
بۆ دابەزاندنی کێش یاری ورگ بکە
بەڵام یاری ورگ تەنھا بۆ ماسولکەی ورگە چونکە دابەزاندنی کێش بە یاری کاردیۆکان ئەکرێت وەکو ڕاکردن و پاسکیل و مەلە ھتد
فێڵیان لێکردی وتیان
شەکری میوە تەندروستەو ھەرچەن ویست میوەی شیرین بخۆ
بەڵام شەکری میوە زۆر نزیکە لە شەکری ئاسایەوە نابێت زۆر بخورێت
وتیان ئاو زۆر خواردن ئەبێتە ھۆی ورگ
بەڵام خۆی یارمەتی دابەزاندن ئەدا
وتیان زستان ئارەق کەم ئەکەیت و چەوری کەمتر دا ئەبەزێت و ھاوین زۆرتر
بەڵام خۆی لە زستاندا بۆ گەرم کردنەوەی لەش پێویستە لەش چەوری بسوتێنێت وە وەرزش کردن و دابەزاندن وەکو یەکە لە زستان و ھاوین
ھۆڵی لەشجوانی سلێمانی فیتنس