پەروەردەی وەرزشی سلێمانی

پەروەردەی وەرزشی سلێمانی

Share

سکوڵی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان

زانکۆی سلێمانی https://youtube.com/channel/UCwaJc_evurEDIl1TazGVKPQ

31/08/2026

ڕاگەیەندراوێک لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانەوە

ئاگاداری سەرجەم ئەو خوازیارانە دەکەینەوە کە ئارەزوومەندن درێژە بە خوێندنیان بدەن لە کۆلێژەکەمان لەبەر بەرژەوەندی خوازیاران و ئەو خوێندکارانەی خولی دووەم بوون لە پۆلی(١٢)کە پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی درێژکرایەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/٣.
داوا لە ئارەزومەندان دەکرێت لە کاتی دیاریکراودا سەردانی بینای کۆلێژ بکەن بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان.

29/08/2026

ئاگاداری سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕم لە کۆلێژەکەمان....

24/08/2026
Photos from ‎پەروەردەی وەرزشی سلێمانی‎'s post 17/08/2026

کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستپێکردنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتن بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرواری ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بە فەرمی پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتن بۆ خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان دەستی پێکرد.
لە ڕوانگەی گرنگیی ئەم قۆناغە نوێیە لە ژیانی زانکۆیی خوێندکاراندا، کۆلێژەکەمان سەرجەم ئاسانکارییەکی پێویستی بۆ پێشوازی لە دەرچووانی بەڕێز و پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمەکان دابین کردووە. داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە حەز و ئارەزووی بەشداریکردن و خوێندنیان لە بواری زانستە وەرزشییەکاندا هەیە، لە کاتە فەرمییەکانی دەوامدا سەردانی بینای کۆلێژ بکەن.
بە هیوای سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئامانجەکان بۆ سەرجەم دەرچووانی خۆشەویست.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ...

26/05/2026

٥ملیۆن مرۆڤ بەدوای لیستەکەوەیە و
وەلیستەکەشت کەس نازانێ لای کێ یە..

29/03/2026

خوێندنی ئۆنلاین ، کارەبا ، خەتی ئینتەرنێت ، تابلێت و لاپتۆپ، پێنج خوێندکار لە پێنج قۆناغی جیاواز: بڵێی ئەمانە چۆن کۆبکرێنەوە لە یەک ماڵدا......

29/03/2026

پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

28/03/2026

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Slemani?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Raparin
Slemani
2233