K.B.M

K.B.M

Share

Kirkuk Baz Mountaineers

Photos from K.B.M's post 15/08/2026

بەناوی خودای گەورە ومهربان
رۆژی پێنجشەمە لوسەر هەینی برواری 13/8 لە سەر 14/8/ 2026
تیمێکی تایبەتی گروبەکەمان گروبی شاخەوانی باز کەرکوک گەشتێکی شەومانەوەیان ئەنجامدا بۆ هەردو لوتکە شاخی (بێکودیان) بەرزی 3198m ولوتکەی شاخی (پرخێلەند) بەبەرزی 3468m .. سوپاس بو خوادا بە سەرکەوتویی گەشتەکەیان ئەنجامدا وگەرانەوە بۆ شاری کەرکوک .هیوای لەش ساغی وسەلامەتییان بۆ دەخوازین.
تیمەکە پێکهاتبون لە حەوت ئەندام .⛰️🦅
ــ کاک دلیر
ــ کاک کوران
ــ کاک محمد
ــ کاک صباح
ــ کاک هاورێ
ــ کاک چیا
ــ زۆر سوپاسی هاورێی ئەزیزمان (کاک هیوا) ئەکەین لە گروپی شاخەوانی هەڵۆکانی کەرکوک کە ئەرکی رێبەری گەشتەکەی گردە ئەستو

📸 - راگەیاندنی گروبی شاخەوانی باز کەرکوک🦅🦅

Photos from K.B.M's post 18/07/2026

رۆژی هەینی 17/7/2026..
گەشتێکی شاخەوانیمان ئەنجامدا بۆ چیای (کانی عوسمان)بەرزی 1135m.
دوای گەیشتنمان بە لوتکە بەداخەوە لۆگۆی شاخەکە لەلایەن کەسانی نەفەس نزمەوە شکێندرابو.. دوای چرکاندنی چەند وێنەیەک گەراینەوە بۆ سروشتە جوانەکەی (چەپە چنارە) ..
دوای پشویەک وچرکاندنی چەند وێنەیەک دانشتین بۆ نانی نیوەرۆ وبەسەر بردنی کاتێکی خۆش کۆتاییمان بە گەشتەکەمان هێنا .
وسوپاس بۆ خوای گەورە بەسەلامەتی گەراینەوە شاری کەرکوک..

ـ📸 راگەیاندنی گروپی شاخەوانی باز🦅⛰️

K.B. M

Photos from K.B.M's post 13/06/2026

رۆژی هەینی 12/6/2026
گەشتێکی شاخەوانیمان ⛰️ئەنجامدا بۆ لوتکەی چیای (ژارە) بەبەرزی 1989 متر لەئاستی رووی دەریاوە لە زنجیرە چیای ماکۆک . سوپاس بۆ پەروەردگار توانییمان بگەین بە لوتکە دوای چرکاندنی چەند وێنەیەک گەراینە خوارەوە ودڕێژەمان بە گەشتەکە دا بۆ تاڤگە جوانەکەی هەرتل تاڤگەی ( گۆمە شین )
دوای پشویەک وخواردنی نانی نیوەرۆ گەراینەوە بۆ شاری کەرکوکی خۆشەویست...

ـ سوپاسی بەرێز کاک (حمید کۆیی ) لەگروپی شاخەوانی برایانی کۆیە ئەکەین ئەرکی رێبەری گردە ئەستۆ...

📸ـ ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بازی کەرکوک

26/05/2026

جەژنی قوربان لەهەموو شاخەوانان و شاخ دۆستان پیرۆز بێت هیواخوازین جەژن ببێتە مایەی ئاشتەوایی و بەرەوپێش چونی ڕەوتی شاخەوانی لە کەرکوک و هەموو کوردستان

بەناوی ئیدارەی گروپی بازەوە گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان ئاراستە دەکەین و جەژنی هەموولایەک پیرۆزبێت

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بازی- کەرکوک

Photos from K.B.M's post 16/05/2026

دەست پێکێکی نوێ یەکەم گەشتی گروپی شاخەوانی بازی کەرکوک لەدوای دابڕانێکی زۆر

رۆژی هەینی رێکەوتی 15/5/2026 گەشتێکی یەک ڕۆژیمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی چیای (حەسەن بەگ)

١٩ ئەندامی گروپی شاخەوانی باز رۆژی هەینی گەشتێکی تایبەت و بێ وێنەمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی چیای حەسەن بەگ لە سۆران بەهۆکاری تێک چونی کەشوهەوا لە ناوەندی شاخەکە بڕیاری گەڕانەوەماندا بەڵام لەدوای ئارامبونەوەی کەشەکە دوبارە دەستمان کردوە بەگەشتەکەمان سوپاس بۆخودا سەرجەم ئەندامەکان گەشتینە لوتکەی چیای حەسەن بەگ

بەداخەوە چەن کەسێکی نەفس نزم لۆگۆی شاخەکەیان شکاندبوو لۆگۆکەی لێ نەمابوو

پاش چرکاندنی چەند وێنەیەک هاتینە خوارەوە و گەشتەکەمان بەسەلامەتی کۆتایی پێ هێناو هەمان رۆژ گەڕاینەوە بۆ کەرکوک

دەسخۆشی لە هەموو ئەندامە ماندو نەناسەکانی گروپی باز دەکەین و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازین

سوپاسێکی تایبەتی کاک (زیرەک زرار) دەکەین کە هەرکاتێک گەشتێک بۆ ئەو ناوچەیە بکەین بەبێ دودڵی لەگەڵمان دێت ڕێبەری گروپەکەمان دەکات

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بازی کەرکوک

Photos from K.B.M's post 27/01/2025

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بابەت : خولی سەرەتایی شاخەوانی..

لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی 23و24\1\2025 بە شێوەی تیۆری لە ئۆفیسی ناوەندی شـاخـەوانی کـەرکـوک بــەڕێـوەچوو،.
ڕۆژی شـەممه 25\1\2025کۆتا ڕۆژی (خولی سـەرەتایی شـاخەوانی) بـوو کە بـە شـێوەی پـراکـتیـک ومەیــدانی لــە چیای سـەفـین بـەڕێوەچوو.

ـ سوپاس وپێزانین بۆ ناوەندی شاخەوانی کەرکوک کە هەڵسا بەکردنەوەی ئەم خولە سەرەتاییە کە یەکم جارە لە شاری کەرکوک ئەنجام بدرێت هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ــ هەر وا سوپاس بۆ فیدراسیۆنی شاخــەوانی کـوردســتان بە تایبەت بەڕێز کاک (هێمن امین) سکرتێری فیدراسیۆن بۆ هاوکارێکانی و هەروەها سوپاسی بەڕێز مامۆستا (دانیاڵ نبی مظفر) کە زۆڕ دڵسۆزانە خولەکەی پێشکەش کرد..

ـ دەست خۆشی لە ئەندامانی گروپەکمان دەکەین بۆ بەشداری کردنیان لەم خولە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

ــ ئەندامەکانمان پێک هاتبوون لە پێنج ئەندام
1ـ صمیم محمد
2ـ وسیم محمد
3ـ هڤاڵ مهاباد
4ـ دیار کامران
5ـ ژیلوان سامی

ــ ڕاگـەیـاندنی گـروپی شـاخـەوانی بـاز کـەرکوک

Photos from K.B.M's post 18/01/2025

بەناوی خودای گەورە ومیـهـربان
ـ ڕۆژی هەینی 17/1/2025.. گەشتێکی شـاخـەوانیمـان ئـەنجـام دا بـۆ شـاخـی [چـایـەر] بە بـەرزی 2108m ..
سـوپاس بـۆ پـەروەردگـار سـەرجـەم ئـەندامانمان بـەسـەلامـەتی گـەیشـتن بـەلوتـکە دوای چـرکـاندنی چـەند وێـنەیەك دانشتـین بۆ نـیوەرۆ خـوانێـك . دوای تـەواو بـوونمان هـەڵـساین بـەکـۆکردنەوەی پـاشماوەکـانمان ،وکـۆتاییمان بـە گـەشـتەکـەمان هـێنا وگەڕاینەوە خـاڵی دەسـت پـێك.
ــ زۆر سـوپاس بۆ ئـەندامی بـەتوانامان بـەرێز [ دلێر طيفور] ئەکـەین کـە ئـەرکی رێبـەری گەشـتەکـەی گـرتە ئـەستۆ.

ــ سەرپەرشتی گەشت بەرێز کاپتن [فارس حمید] یاری دەدەری سەرپەرشت(ایوت خالد)

ــ ڕاگـەیـاندنی گـروپـی شـاخـەوانی بـاز کـەرکـوك

Photos from K.B.M's post 05/01/2025

بەناوی خودای گەورە
رۆژی هەینی 3\1\2025 گەشتێکی شاخەوانیمان ئەنجام دا بۆ شاخی ( رازە باریك ) بە بەرزی 1883م .بە بەشداری سەرۆکی ناوەندی شاخەوانی کەرکوك بەرێز (شێرکۆ یوسف ). سوپاس بۆ پەروەردگار سەرجەم ئەندامەکان توانییان بگەن بە لوتکە . دوای چرکاندنی چەند وێنەیەك دانیشتین بۆ خواردنی نانی نیوەرۆ .دوای تەواو بوونمان هەڵساین بە کۆکردنەوەی پاشماوەکانمان وگەڕاینەوە بۆ خاڵی دەست پێك وکۆتاییمان بەگەشتەکە هێنا..

- سوپاسی زۆر بەرێز کاپتن ( صمیم ) ئەکەین کە ڕێبەری گەشتەکەی گرتە ئەستۆ.

- زۆر سوپاس بۆ بەرێز (مصطفى اسماعيل) وبەرێز (خاتوو غەمبار جوهر) ئەکەین ئەرکی سەرپەرشتی گەشتیان گرتە ئەستۆ..

- ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی باز کەرکوك

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Kirkuk Governorate?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Kirkuk Governorate