ھەڵوێست زوھێر :: Halwest Zuhair

ھەڵوێست زوھێر :: Halwest Zuhair دەنگێکی حەق دەبم
سأكون صوت و هموم الجمیع

26/08/2026

ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادیران، خولێکی دوو مانگەی بۆ کادیرانی میدیایی سازکردوە

لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا، گەنج، رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و وڵات، هەروەها رەوتێکی کاریگەرن و بەشێک...
12/08/2026

لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا، گەنج، رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و وڵات، هەروەها رەوتێکی کاریگەرن و بەشێکی گرنگی تەواوی کۆمەڵگاکانن، بەردەوام خاوەن ئامانج بونە و هێزی گۆڕانکاریش لە گەنجاندایە، چونکە خاوەن وزە و خاوەن بیرۆکەن، هەر ئەوانیش بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەن، تەواوگ ئەو داهێنان و بەرهەم هێنانەی کە لە رابردوودا کراون، یاخوود لە ئێستادا ئەنجام دەدرێن، لەسەر دەستی گەنجاندایە.

تەواوی وتارەكە بخوێنەوە. https://kirkuktv.net/KU/ArticleDetails/2358

دکتۆر دیار فەخرەدین، وەک سەرۆکی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، دەستبەکاربوو
12/08/2026

دکتۆر دیار فەخرەدین، وەک سەرۆکی لقی کەرکوکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق، دەستبەکاربوو

بەرپرسیارێتی لە نێوان دەسەڵات و خزمەت نوسینی/ هەڵوێست زوهێر (خزمەتکردن و هاوکاریکردنی کۆمەڵانی خەڵک، مرۆڤ و کەسانی دڵ پا...
11/08/2026

بەرپرسیارێتی لە نێوان دەسەڵات و خزمەت

نوسینی/ هەڵوێست زوهێر

(خزمەتکردن و هاوکاریکردنی کۆمەڵانی خەڵک، مرۆڤ و کەسانی دڵ پاکی دەوێت، رۆژێکیش بە باشترین شێوە پاداشتەکەی وەردەگریتەوە و هیچ کاتێکیش مێژوو لە یادت ناکات).

خزمەتکردن، سەرپەرشتیکردن و یارمەتیدان و هاوکاری کردنی هەمووانە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە لە چینێکدان توانایەکی دیاریکراویان هەیە و بێ پەنان، هەروەها لە کرۆکدا، خزمەتکردن کۆشش کردنە بۆ کۆمەڵ لە رێگای ئەو دەزگایەی یاخوود ئەو جێگایەی کە تۆ کاری لێ دەکەی، جا تۆ بەرپرسی جێگاکە بیت یاخوود کەسێکی ئاسایی، ئەوا لێهاتووی و چالاکی خۆت رۆڵ دەبینێ، بەڵام پۆستێک، بەرپرسیارێتیەک کە پێت دەبەخشرێت، دەبێت هونەرت هەبێت تا ئیدارەیەکی جوانی ئەو جێگایە بدەیت، دەبێت کەسی یەکەمی جێگاکە بە هەوڵ و ماندوو بونی خۆی و تیمەکەی، لە رووی نیشتیمانی، کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیەوە، بتوانن لە خەمی هەموواندا بن و کاتیان بۆ تەرخان بکەن.

کاتێک کەسێک کە بەرپرسیارێتی پێ دەبەخشرێت، مەبەست لێی خزمەتکردنی زیاتر، کار ئاسانی زیاتر و هەوڵدانی زیاترە بۆ سنورەکەی، ئاستەنگی بەردەم خەڵکی کەم بکاتەوە، جیاوازی لە نێوان دەنگ و رەنگ و ئایدۆلۆژیاکان نەکات، ئامرازێکە تا دادپەروەری کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکات، دەسەڵاتەکانی بۆ خزمەتکردن بەکار هێنێت، ئەو کاتە تەواوی دەوروبەرەکەی و خەڵکی هاوسۆزدەبن لەگەڵیدا و خۆشەویستیان بۆی دەبێت، نەک وەک کەسانێک یاخود بەرپرسانی نا بەرپرس، کە کورسی و پۆست و دەسەڵاتەکەیان، بۆ ئیمتیازات و کەسی خۆیان و بابەتی لا بەلا بەکار دەهێنن، وەک بڵێی ئەو کورسی و پۆستە بۆ هەمیشە بۆی دەمێنێتەوە و موڵکی ئەو بێت، نا ئەزیزم، هەر بەرپرسێک خۆی بە خزمەتکاری کۆمەڵگە زانی، ئەوا لە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتیکردنە.

خۆشبەختانە (ی. ن. ك)، وەک سەروەتێکی نیشتیمانی لە گەنجان دەڕوانێت، ژمارەیەک گەنجی چالاک و بەتوانای هێناوەتە پێشەوە و رۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتی پێیان بەخشیوە و پشتیوانیانە، دەیەوێت لە رێی ئەو گەنجانەوە، کە قبوڵ کراوی هەمووان و لای خەڵکین، خزمەتێکی زیاتر بە میللەت بگەیەنن، خۆشگوزەرانی و کامەرانیەکی زیاتر بۆ گەنجان، ژنان و رۆشنبیران و ئەدیبان و هونەرمەندان فەراهەم بکەن، تەنها حزبیشە لە تەواوی عێراقدا، خەمی خاکی خۆی و خەڵکی خۆی هەبێت، وەک ئەوەی ئەم وڵاتە کەسی تێدا نەبێت، بۆیە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت، بەڵام دەبێت رێکخستنەوە و یەکخستنەکان بەردەوامیان هەبێت و دەرفەتی زیاتر بە گەنج ببەخشرێت و هێنانە پێشەوەی کەسانی بە ئەزموون و دەسپاک و داوێن پاک، هەروەها خاوەن فەلسەفەی تایبەت و بڕوایەکی نەگۆڕی دروشمەکانی (ی. ن. ك) بێت.

دیزاین: Ai

بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیار بوە یەکەم یاریی یانەی گازی باکوور لەگەڵ یانەیەکی خواروی عێراق، لەسەر یاریگای یانەی نەورۆز ب...
06/08/2026

بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیار بوە یەکەم یاریی یانەی گازی باکوور لەگەڵ یانەیەکی خواروی عێراق، لەسەر یاریگای یانەی نەورۆز بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێستا یەکەم دیداریان لەگەڵ یانەی زاخۆ و لەسەر یاریگای یانەی زاخۆ بەڕێوەدەچێت

ئەم بابەتە لە لای شەقامی وەرزشی کەرکوک، گومانی دروست کردوە، سبەی تیروپشکە، بزانین چۆن دەبێت !

شانازیەکی دیکە بۆ سەر خەرمانی شانازییەکانی وەرزشی کەرکوکهەڵوێست زوهێر مامۆستا عەلی حوسێن، جگە لە بوارە ئەکادیمیەکەی کە م...
29/07/2026

شانازیەکی دیکە بۆ سەر خەرمانی شانازییەکانی وەرزشی کەرکوک

هەڵوێست زوهێر

مامۆستا عەلی حوسێن، جگە لە بوارە ئەکادیمیەکەی کە مامۆستای وەرزشە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی چالاکی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی کەرکوکە، لە هەمان کاتدا ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی خێرایە، لە ئێستادا لە وڵاتی جەزائیرە، پاڵەوانێتی تۆپی خێرای یانە و هەڵبژاردەکانی عەرەب و ئەفریقیا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستی دوو کەسی داوەری بۆ 4 یاریی ئەنجامدا، لەسەر ئاستی تاکە کەسیش ناوبژیوانی 2 کردوە و لە پێشپبڕکێی سۆڵۆشدا، رکابەری 5 هەڵبژاردەی بەڕێوەبردوە، بەهۆی ئاستە بەرز و لێهاتوەکەیەوە، متمانەی ئەوەی پێ بەخشراوە، یاریی فاینەڵی تاکە کەسی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کامیرۆن و جەزائیر بەڕێوە ببات.

گرنگە لە هەموو وەرزش و یارییەکاندا پاڵپشتی وەرزشکارانمان بین، خۆشبەختانە چەندین دەسکەوت و شانازیان بۆ کەرکوک و دواتر بۆ کوردستان و عێراق تۆمار کردوە و دەبێت مێژوو، ناویان بنوسێتەوە.

سەرکەوتووبیت برا و هاوڕێی ئازیزم ...

کەرکوکیەک نوێنەری کوردستان دەکات لە لیژنەی تەراخیس هەڵوێست زوهێر عەدنان عەبدولڕەحمان، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی وەرز...
26/07/2026

کەرکوکیەک نوێنەری کوردستان دەکات لە لیژنەی تەراخیس

هەڵوێست زوهێر

عەدنان عەبدولڕەحمان، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی وەرزشی کوردستان و عێراق، کە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی جەستەی و زانستەکانی وەرزش و چەندین پۆستی گرنگدا ئەزموونی هەبوە، بەشێوەیەکی رەسمی وەک ئەندامی لیژنەى تەراخیس لەیەکێتى تۆپى پێی عیراق دیاریکرا.

کارى ئەم لیژنەیە، تەراخیسی یانەکانی خولە جیاجیاکانی عێراقە، لە مۆڵەت پێدان و رێگەدان بە یانە وەرزشییەکان و چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن بۆ تەراخیسی یانە بەشداربووەکان لە خولەکانى عیراق.

مامۆستا عەدنان عەبدولرەحمان لە رابردوودا ئەم پۆستانەى وەرگرتوە:

ئەمیندارى دارایی یەکێتى یارییە سیانییەکانی عێراق
ئەمینداری دارایی یەکێتى تۆپى پێی کوردستان
جێگرى سەرۆکى نوێنەرایەتى کەرکوکى لیژنەى ئۆلۆمپی کوردستان
ئەمینداری دارایی یانەى سۆلاف
ئەندامى دەستەى کارگێرى یانەى شۆرجە
بڕیاردەرى بەشى وەرزشى مەڵبەندى کەرکوکى ( ى. ن. ک )

کەرکوکیەکان، لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی عێراق، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆڵی کاریگەر لەپاڵەوانێتیەکە و ئەنجا...
25/07/2026

کەرکوکیەکان، لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی عێراق، کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆڵی کاریگەر لەپاڵەوانێتیەکە و ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبوو.

ئاگادارن کوڕەکەی کەرکوک باشترینی رۆژ ئاوای ئاسیایە؟ هەڵوێست زوهێر ماوەی 10 رۆژ لە عەمان پاڵەوانێتی بالەی رۆژ ئاوای ئاسیا...
21/07/2026

ئاگادارن کوڕەکەی کەرکوک باشترینی رۆژ ئاوای ئاسیایە؟

هەڵوێست زوهێر

ماوەی 10 رۆژ لە عەمان پاڵەوانێتی بالەی رۆژ ئاوای ئاسیا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی عێراقیش لە پاڵەوانێتیەکە بەشدار بوو، بە کەمترین ئامادەکاری و کەمپێکی ناوخۆی چونە رکابەریەکانەوە و هەروەها توانیان پلەی سێیەم بە ناوی خۆیانەوە بکەن، بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر جێگای دڵخۆشیە، 5 کورد لە هەڵبژاردەکە تەنها بونیان نەبوو، بەڵکو بونی خۆیان سەلماند و خۆیان بەسەر هەڵبژاردەکە فەرز کرد، کە سیانیان کەرکوکی بوون.

ئەردەڵان فایەق، وەک یاریدەدەری راهێنەر، محەمەد وەهاب، محەمەد کەریم و ئیبراهیم موزەفەر و ئەحمەد تیبیش وەک یاریزان، جا کوڕە ئاست بەرز و لاو و لێهاتوەکەی کەرکوک محەمەد وەهاب ناسراو بە حەمە سور، وەک باشترین یاریزانی هێڵی سێیەم دیارییکرا.

ئەم بەرەو پێش چونەی بالەی کەرکوک، لە یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان، بە ئاسانی و لە خۆڕا نەهاتۆتە بوون، قەدریان بزانن و پاڵپشتیان بکەن.

Address

Kirkuk Governorate

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ھەڵوێست زوھێر :: Halwest Zuhair posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share