11/09/2026
گەشتی کەلا ئاکرێ و باخی هەنجیران
ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١١-٩-٢٠٢٦ تیمێکی گروپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر گەشتێکی هاوبەشی لەگەڵ گروپی چیاڤانێ ئاکرێ بۆ کەلا ئاکرێ سازکرد و شاخرەویەکی بەناو دیمەنی شوێنەوارەکان و شارەستانیەتی سەردەمی میترا و زەردەشتی و میرە کوردەکان لەسەردەمە جیاکان کرد، دوای ژەمی نیوەڕۆ لە بازاڕی ئاکرێ، دکتۆر جیهاد لە ناو باخی تایبەتی خۆی میوانداری کردین و بە بەرهەمی باخەکەی دڵخۆشی کردین.
سوپاس بۆ میوانداری گروپی چیاڤانی ئاکرێ و دکتۆر جیهاد ئیبراهیم.
سوپاس بۆ خوا کە بەسەلامەتی کۆتایمان بەگەشتەکە هێنا.