گروپی شاخەوانی بەمۆ Bamo Mountain Group

گروپی شاخەوانی بەمۆ           Bamo Mountain Group

Share

ئامانجمان ژینگە پارێزی و بە کەلتور کردنی وەرزشی شاخڕەویە .

09/01/2026


((كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُون)‎)

‎دڵگرانین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی شاخەوانمان ( دیاکۆ ئیسماعیل ) ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانی (هەڵۆیە) کە ئەمڕۆ لە میانی گەشتێکیان بۆ چیای پیرەمەگروون لەکاتی هاتنە خوارەوەی دەخزێت و دەکەوێتە دۆڵی بەردەسفرە و گیان لەدەست دەدات
هیوادارین خوای گەورە سەبوری خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات
انا لله وانا اله راجعون
گروپی شاخەوانی بەمۆ

Photos from ‎گروپی شاخەوانی بەمۆ           Bamo Mountain Group‎'s post 06/01/2026

بەناوی خالقی کێوەکان .
گەشتی لوتکەی شاخی زەردە 1800 مەتر .

ئاسمان و بەفر و شاخ
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ٣/١/٢٠٢٦ گەشتێکمان ئەنجامدا بۆ لوتکەی شاخی زەردە
سەعات ٧:٢٠دەستمان بە وەرزشی خۆگەرمکردن کرد و هەڵزناین بەرەو لوتکە ،
سەعات12:20 گەشتینە لوتکە
ماوەی گەشت 9 سەعات
مەودای گەشت 17 کیلۆمەتر .
بەرزترین خاڵ 1800 مەتر .

Photos from ‎گروپی شاخەوانی بەمۆ           Bamo Mountain Group‎'s post 14/04/2025

پەیامی پیرۆزبایی گروپی شاخەوانی بەمۆ بە ھۆی بوون بە پاڵەوانی یانەی شێروانە .

بەبۆنەی ‎ بوون بە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بۆ یەکەمجار ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ڕاهێنەر و سەرجەم یاریزانان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی شێروانە دەكەین و هیواخوازین هەمیشە لە لووتكەی سەركەوتن بتانبینین.
بەدەستهێنانی نازناوی خولی کوردستان دەستكەوتێكی گەورەیە و شانازییە بۆ یانەکە و شاری کەلار .

ڕاگەیاندی گروپی شاخەوانی بەمۆ

06/04/2025

بەناوی خالقی کێوەکان
تۆڕی شاخەوانی کوردستان

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 6/4\2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین /گەرمیان هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک سەبارەت بە( چۆنیەتی ناسینەوەو خۆپاراستن لە مین و جۆرەکانی تەقەمەنی) بۆ سەرجەم گروپە شاخەوانی و کۆمەڵە شاخەوانیەکانی سنوری گەرمیان ،بەڕێز ئاکۆ محمد کارمەندی بەشی هۆشیاری لە سیمینارەکەدا تیشکی خستە سەر ناساندنی جۆرەکانی مین و مەترسیەکانی و چۆنیەتی خۆدورگرتن و خۆپاراستن لەهەر پارچەیەکی تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ یان مینی چێنراو بەتایبەت لە خاڵە سنوریەکان و بارەگا کۆنەکانی سوپای عێراق .وەک تۆڕی شاخەوانی و گروپەکانی شاخەوانی گەرمیان سوپاس و پێزانیمان هەیە ئەم جۆرە سیمینارانە زۆر پێویستن بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەگشتی و گروپە شاخەوانیەکان بەتایبەتی.
ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بەمۆ

Photos from ‎گروپی شاخەوانی بەمۆ           Bamo Mountain Group‎'s post 14/02/2025

بەناوی خالقی کێوەکان
تۆڕی شاخەوانی کوردستان
ناوەندی گەرميان
ئەمڕۆ ١٤/٢/٢٠٢٥ گروپی شاخەوانی بەمۆ بە هاوبەشی گروپی شاخەوانی گەرمیان و کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان و گروپی شاخەوانی خورماڵ گەشتێکی ئەنجامدا بۆ ناوچە جوان و دڵڕفێنەکەی هەورامان ،مەڵبەندی عیرفان و جوانی و تەریقەت .
سەرەتای گەشتەکەمان لە سەیرانگا جوانەکەی ئاوێسەر دەستی پێکرد ،سەرەتا بە وەرگرتنی ڕێنمایی دواتر کەوتینە ڕێ بەنێو سروشتی دڵڕفێن و جوانی خواکرد ،هەوا سارد و کڕێوە بوو هەتا زیاتر بەرزبوینەوە کڕێوەو بەفربارین و ساردی زیاتر دەبوو ،لەلایەن گروپی شاخەوانی بەمۆوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە کاک ارکان و کاک یوسف لە گروپی شاخەوانی گەرمیان و کاک ماکوان و کاک احسن وکاک نورەدین لە گروپی شاخەوانی شنروێ کە جێگەی دەستیان دیارە لە بەرەوپێشبردنی ڕەوشی شاخەوانی لە ناوچەکەدا، ،وردە وردە هەوا گۆڕاو هەورەبروسکەش زۆر بوو، بۆیە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە و گۆڕانی کەش وهەوا نەگەشتینە ئەو ئامانجەی دیاریمان کردبوو لە نزیک چنارەکەی تەوەنێ ، سەرپەرشتیاری گەشت لە پێناو سەلامەتی تیمەکە بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ خاڵی دەستپێک بەتایبەت بەهۆی مەترسی هەورە بروسکە کە ئەو کێوانەی هەورامان بە هەورە بروسکە گیر بەناوبانگە و لە کەمترین کاتدا زۆرترین بروسکە دروست دەبێت ،سوپاس بۆخوای گەورە هەموومان بەسەلامەتی و دڵێکی خۆشەوە گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک .سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ ڕێبەری گەشتەکەمان کاک احسن هەورامی نمونەی زۆر بێت و دەستی خۆش بێت .
وە زۆر سوپاسی گروپی ئارامی وگروپی شنروێ دەکەین کە بەگەرمی پێشوازییان لێکردین لە گەشتەکە و هاوکارمان بوون وە دەسخۆشی بێ پايانمان هەيە بۆ ناوەندی گەرميان بەختيار عباس .

ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی بەمۆ

06/02/2025

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

بەیانی ئەمرۆ پێنجشەمە ( 2025/02/06 )
لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی ڕۆژنامەنوس( وریاحەمەکەریم ) پەیامنێریNRT لەڕوداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا،
خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبووری خانەوادەکەی بدات و جێگەی بەهەشت بێت ‏إن شاء الله …

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Kalar?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


Kalar