23/08/2026
قەزای پیرمام (هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی و گەشاوە)
بە سەرکەوتوویی و بە خۆشحاڵییەوە، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ئافرەتانی پیرمام، کۆتایی بە خ*لی ڕاهێنانی کۆمپیوتەر هێنا کە بۆ کۆمەڵێک ئافرەتی چالاک و بەتوانای قەزای پیرمام کرابۆوە .
ئامانجی ئێمە:
بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتانە لە جیهانی تەکنەلۆجیادا، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن دەرفەتی کاری گونجاوتر و ئاسۆیەکی گەشتر لەبەردەم پاشەڕۆژیاندا بکرێتەوە.
کورتەیەک لە چالاکییەکانی خ*لەکە:
ماوەی خ*ل: ٣ هەفتەی پڕ لە ڕاهێنانی کرداری و زانیاری بەسوود
ژمارەی بەشداربووان :نزیکەی ٤٠ ئافرەت بوون .
ڕاهێنەری خ*ل: مامۆستا( ئیمان زیاد ) بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە بۆ ماندووبوونی ،
سوپاسی بۆ ناوەندی ئافرەتانی پیرمام خاتوو ( ئارەزوو جەوهر و بێگەرد سامی ) دەکەین کەوا زۆرهاوکارمان بوون لە ئەنجامدانی خ*لەکە .
دەستخۆشییەکی گەرم لە تەواوی بەشداربووە ئازیزەکان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین!
سوپاسی ئەندامانی کۆمەڵە دەکەین کەوا هاوکارمان بوون .
لە کۆتایی خ*لەکە سوپاس و پێزانین و بروانامە پێشکەشی مامۆستا و بەژدار بووان کرا .
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا
21/08/2026
دوو ڕۆژ لە خزمەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی جوان بووین.
کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا خ*لێکی ( TOT ) سێ ڕۆژە بۆ فەرمانبەران و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەرکەوتویی کۆتایی پێهێنا ، خ*لەکە لەلایەن مامۆستای زانكۆ و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری گەشەپێدانی مرۆیی ئەمریکا ( ئەڤین عبدالرحمن ) پێشکەشکرا ، بە ناونیشانی ئەتەکێتی کارگێڕی لە فەرمانگە حکومییەکاندا + بنەما سەرەکییەکانی پڕۆتۆکۆڵ لە فەرمانگەکاندا ، بێشک سوپاس و پێزانینی زۆر ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین و بە پێویستی دەزانین وەکو کۆمەڵە سوپاسی هەریەک لە ( ئەڤین عبدالرحمن ) مامۆستای زانکۆ ، ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵە ، رێزدار ( زەکی حاجی حسن ) بەرپرسی پەیوەندی و پڕۆتۆکۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، ئەندازیار ( ئەڤین عبدالکریم ) نوێنەری کۆمەڵەمان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، وا سوپاسی هەموو ئەندامی کۆمەڵەی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکەین لە پای ماندوو وکارئاسانی بۆ ئەنجامدانی ئەو خ*لە . ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە گەنجان گرنگیان پێبدرێت و تواناکانیان باشتر بکرێت و بەردەوام لە گەشەپێداندابن چونکە هێزی کۆمەڵگەن .
لە کۆتایی خ*لەکە سوپاس وپێزانین وا بروانامە پێشکەشی مامۆستا و بەژداربووان کرا .
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا
15/08/2026
کارەدەستییەکان و گەنجینەیەکی گەورە لە فەرهەنگ و کولتووری کوردی..
( د. هێمن عومەر )سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا سەردانی هۆبەی کارەدەستییەکانی کرد لەسەر ڕاسپاردەی مامۆستا "دنیا تاهیر محەمەد" بەڕێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێر و بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە بینینی کار و بەرهەمی مامۆستایانی بە ئەزموون ، و لەلایەن مامۆستا ( سەردار خۆشناو ) بەرپرسی هۆبەی کارەدەستییەکانی و ژمارەیەک مامۆستای دەستڕەنگین پێشوازیی لێكرا. ئەزموونی کار و خەمخۆریی چەند هونەرمەندێک کە هەڵێنجراوی هزر و هۆشیاری چەندین ساڵەیانە خرایەڕوو، کە بەهێمنی و لە سووچی هۆڵە جیاجیاکانی هۆبەی کارەدەستییەکان داهێنان لە تواناکانیان دەکەن. ئامانجێکی دیکەی بەسەرکردنەوەکە دانیشتن بوو لەگەڵ ئەو هونەرمەندانەی بە خەونێکی کوردانەوە و ورد ورد خەیاڵەکانیان لە کەرەستە و رەنگ و فڵچە و فیگەر دەچنن.
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
11/08/2026
هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی دیجیتاڵی!
کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانیا - کوردستان بە هەماهەنگی ناوەندی ئافرەتانی پیرمام خ*لێکی ڕاهێنانی کۆمپیوتەری بۆ کۆمەڵێک ئافرەتی چالاک لە قەزای پیرمام کردەوە.
ئامانجمان بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتانە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیادا، بۆ ئەوەی ببنە خاوەن دەرفەتی کاری باشتر و ئاسۆی نوێ بەرەو ڕوویان بڕەخسێت .
خ*لەکە بۆ ماوەیی سێ هەفتە بەردەوام دەبیت ، نزیکەی ٤٠ ئافرەت بەژدارن .
خ*لەکە لە لایەن مامۆستا ( ئیمان زیاد ) پێشکەش دەکرێت .
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
10/08/2026
( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵە سەردانی بەرێوەبەرایەتی راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێری کرد بۆ تاوتوێی کاری هاوبەش دەکەن.
بەرێز مامۆستا ( دنیا تاهیر محەمەد ) بەڕێوبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی هەولێر، پشیوازیکرد لە د. هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا. لە دیدارێکی دۆستانەدا پرسی کردنەوەی چەند خ*لێکی هاوبەش بۆ راهێنەران و بەهێزکردنی رایەڵەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی گەرم و فرە ڕەهەندی لەبارەوە کرا.
لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری "کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان- ئەڵمانیا" کە گۆڤارێکە گرنگی بە پێشکەوتنە کۆمەڵایەتی و کولتووری و هونەرییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی دەدات و بە هەرسێ زمانەکانی "کوردی، ئەلـمانی و ئینگلیزی" بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە، پێشکەشی بەڕێوەبەری راهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی کرد و جەختیش لە هەنگاونان بۆ کاری هاوبەشی هەردوو دامەزراوە کرایەوە
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
09/08/2026
ئەم جارە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .
( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەلەی دۆستایەتی کوتدستان - ئەلمانیا سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد .
سەرۆکی کۆمەلە و نوێنەرایەتی کۆمەلە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبونەوەیەکی گرینگمان ئەنجام دا لەگەڵ بەڕێز ( زەکی حاجی ) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ .
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار چالاکی کۆمەڵە کرا ، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و پەیوەندی کرایەوە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا چەندین کار و چالاکی سەردەمیەنە و گرینگ ئەنجام دەدەین لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دەور وبەری .
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا
08/08/2026
ئەنجامدانی کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی زاخۆی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا
دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبوونەوەی ساڵی نوێیان ئەنجامدا.
سەرەتا ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا ،بەخێرهاتنی دەستەی کارگێڕی کرد و باسی لە کار و چالاکیەکانی کۆمەڵەی کرد کە دەستکەوتی زۆری هەبووە بۆ کۆمەڵگە ، وە پردێکی پەیوەندی بوە لە نێوان کۆمەڵگە و دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشك خرایە سەر چەندین چالاکی کە بریتین لە :ڕێکخستنی سیمینار و ۆرک شۆپ لە بوارەکانی (کۆمەڵایەتی، کولتووری، پەروەردەیی و، هۆشیاری )بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئامانجی سەرەکی هەموو چالاکییەکان خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بەدەستهێنانی کاریگەرییەکی ڕاستەقینە و بەردەوامە .
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان – ئەڵمانیا
04/08/2026
ئەم جارە لە پیرمام …
کۆمەڵەکەمان ،کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا بە هەماهەنگی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی (هونەری پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ دەوروبەر) بەڕێوەچوو کە لەلایەن مامۆستا "رێدار عیزەدین کانەبی" یەوە پێشکەش کرا.سیمینارەکە بە بەشداری ڕێنماییکارانی پەروەردەیی و یاریدەدەرانی قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەڕێوەچوو ، کە نزیکەی ٦٠ مامۆستا زیاتر بەژدار بوون .
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی ڕێنماییکاران و یاریدەدەران بوو لە بواری پەیوەندییە کاریگەرەکان شێوازەکانی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ دەوروبەر و پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری کاریگەرتر پێشکەش بە قوتابیان و ناوەندی پەروەردەیی بکەن.
زۆر سوپاسی مامۆستا ( نعیمە زبێر محمد ) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام وا هەموو ستافی بەرێوەبەراتی پەروەردەی پیرمام دەکەین بۆ هاوکاری و کارئاسانین بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە .
زۆر سوپاسی مامۆستای زانکۆ ( مامۆستا رێدار عیزەدین ) دەکەین بۆ ئەنجامدانی سیمینارکی پر لە زاست و زانیاری .
لە کۆتای سوپاس وپێزانین پێشکەشی ( مامۆستا نعیمە و مامۆستا رێدار ) کرا .
راگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
30/07/2026
( خاتوو ئەڤین عبدالحکیم و کاك هەرمان محمد ) نوێنەرایەتی کۆمەڵەی دوستیایەتی کوردستان - ئەڵمانیا ، سەردانێکمان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئەنجامدا.
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، لەگەڵ بەڕێز زەکی حاجی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کۆبوونەوەیەکی بەسودمان هەبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەرک، چالاکی کۆمەڵەکە کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری و پەیوەندی کرایەوە.
راگەیاندی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا
21/07/2026
شاندی کۆمەلەکەمان ، سەدانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمامی کرد .
بەرێز ( د. هێمن عمر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمامیان کرد . لە لایەن خاتوو مامۆستا (نعیمە زبیر محمد) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام پێشوازی کردن .
لە ماوەی ئەم سەردانەدا، گفتوگۆ و ڕاوێژ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەروەردەیی، بەهێزکردنی هاوکارییەکان و ڕێکخستنی چەند چالاکیێکی جۆراوجۆر و بەرنامەی هاوبەش کرا، بە مەبەستی پشتگیری و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە. وا لە ماوەیەکی کورتە چەندین خ*ل و سیمینار ئەنجام دەدەین بە هاوبەشی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بۆ مامۆستا و راهێنەران .
زۆر سوپاسی مامۆستا (نعیمە زبیر محمد) بەڕێوەبەری پەروەردەی پیرمام وا مامۆستایەتی تری بەرێوابەرایەتی پەروەردەی پیرمام دەکەین بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیان کردین .
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا