15/08/2026
ئێستا 🔴
ڕۆژنامەی کادینا کۆپی: مباپێ و دیۆماندی بۆ یاریەکەی سبەی بانگهێشت دەکرێن و چەند خ*لەکێک بەژداری دەکەن تاوەکو بۆ یەکەم یاری لالیگا لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەسەرەکی یاری بکەن!
ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید یەکەم یاری لالیگا لە دژی یانەی ئیسپانیۆڵ ئەنجام دەدات لە یاریگای ئیسپانیۆڵ!
14/08/2026
شەقی مۆرینۆ هەمووان ئاقڵ دەکات 🔴
مباپێ: بوونی ڕاهێنەرێکی وەکو مۆرینۆ زۆر هاندەر دەبێت بۆ ئێمە چونکە ئەو دەزانێت چۆن بباتەوە، من زۆر دڵخۆشم لەگەڵ ئەم تیپە و زۆر کەسێکی بەشانسم کە یاری بۆ ریال مەدرید دەکەم، ئەمە هەمیشە خەونێک بووە بۆ من لەم یانەیە یاری بکەم، هەموو شتێک زۆر باشە و زۆر باش خۆمان ئامادە دەکەین، تیپەکەمان زۆر باشە و ڕاهێنەری زۆر باشمان هەیە، ئێستا ئیتر کاتی بردنەوەی نازناوەکانە، یەک ئامانجمان هەیە ئەویش بردنەوەیە!
ئەمساڵ ئیتر مباپێ ئەبێ بیر لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی باڵۆندۆر بکاتەوە 🔴
ئەمساڵ لەگەڵ ڤینی ئەگەر ئازان پێ خوار دادەنێن ...
14/08/2026
خۆزگا ئێستا لە مەدرید دەبووی، ئێستاش زۆر لەم یاریزانە لاوانە باشترە، ئەم وێنەیە ئەمڕۆیە لە ڕاهێنانەکانس میلان 🔴
14/08/2026
ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ بە بەژداری هەموو ئەستێرەکان بۆ یاریەکەی یەکشەمە دژی شاڵکە ❤️
14/08/2026
مۆرینۆ لە نێوان ئاڕنۆڵد و دۆمفریزدا 🔴
مۆرینۆ کە بوو بەڕاهێنەر یەکەم یاریزان سوور بوو لەسەر گواستنەوەی دۆمفریز بوو، چونکە دۆمفریز دوو سیفاتی تێدایە کە لەگەڵ سیاسەتی مۆرینۆ دەگونجێت، یەکەم دۆمفریز لایەنی جەستەیی زۆر باشە و زۆر باش بەرگری دەکات، مۆرینۆ یاریزانی ئاوای دەوێت، دووەم دۆمفریز یاریزانێکی زۆر حەماسیە و شەڕانیە لە یاریگادا، مۆرینۆ یاریزانێکی دەوێت شەڕی بۆ بکات، مۆرینۆ زۆرجار لە یاریگا شەڕی دووروونی و جەستەیی دەکات لەگەڵ تیپی بەرامبەر!
مۆرینۆ کە دۆمفریزی گواستەوە لەگەڵ ئاڕنۆڵد قسەی کرد و دڵنیایی دایە ئاڕنۆڵد کە یاریزانێکی تاکتیکی دەبێت لە تیپەکە، مۆرینۆ لەو یاریانە زۆر پێویستی بە گۆڵە و کەمتر پێویستی بەلایەنی بەرگریە ئاڕنۆڵد وەکو چەکێکی هێرشبەری بەکاردەهێنێت کە ئازاد بێت لەوەی لە بەرگریەوە بچێتە پێشەوە وەکو ناوەڕاستکارێک نەک بەرگریکاری باڵی ڕاست!
دۆمفریز لەگەڵ مۆرینۆ سەرەکی دەبێت و ئاڕنۆڵد جێگرەوەیە، ئەم شتە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمە کێبڕکێیەک دروست دەکات دواجار بە قازاجی ڕیاڵ مەدرید دەشکێتەوە 🔴
13/08/2026
ئەلێن دوێنێ شەو بەرشلۆنە دووەم ئۆفەری بەبڕی 65 میلیۆن یۆڕۆ + 10 یۆڕۆ زیادە بۆ ڕۆدری ناردووە بەڵام مان سیتی جڕتێکی بۆ بەرشلۆنە لێداوە تا ئێستاش گوێی دیکۆ دەزرنگێتەوە!
ئەم بۆندە زۆر لەسەر بەرشلۆنە شکاوەتەوە، مان سیتی دەیەوێت کۆتری مردوو بە بەرشلۆنە بفرۆشێت بلێ خەتووە دواتر خەبەری دەبێتەوە!
ڕۆدری داوای 30 میلیۆن یۆڕۆ موچەی ساڵانە دەکات، سیتی داوای 80 بۆ 90 میلیۆن یۆڕۆ دەکات، یاریزانێکی 30 ساڵ کە زوو زوو توشی پێکان دەبێت زۆر زۆرە 🔴
12/08/2026
لۆنین دوای یاریەکە: گێمی دووەم یاریەکە ئاڵۆز بوو چونکە ئێمە لە ئامادەکاری سەرەتای وەرزین جارێ، یاریەکەی ئەمڕۆ یاریەکی باش بوو، کەشوهەوای یاریەکە زۆر باش بوو بۆ ئێمە، بەڵام بەردەوام کاری زۆر قورس دەکەین تاوەکو بەباشترین شێواز بۆ دەسپێکی خ*ل ئامادە بین، سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەسیستەکە و ئەو سەیڤانەی لەم یاریەدا کردم!
لونین باشترین گۆڵپارێزی یەگەدە لە ئێستادا ❤️
12/08/2026
برایم دیاز: زۆر دڵخۆشم لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆ و ستافەکە و هەموو یاریزانەکان، ئەمە ڕیاڵ مەدریدە، ئێمە دەمانەوێ بەردەوام بین لە نوسینەوەی مێژوو، سەبارەت بە یاریکردن لە باڵی ڕاست هیوادارم ئەو پرسیارە لە مۆرینۆ بکەن، من زۆر دڵخۆشم و بەردەوام باشترین هەوڵی خۆم دەدەم!
نازدار شایەنی خ*لەکی زیاترە ❤️
12/08/2026
پێکهاتەی فەرمییییییییی 🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴🔴
مۆرینۆ سیلڤا وەکو ئیرتیکاز تێست دەکات تاوەکو لەگەڵ ڤاڵڤێردی لە ئیرتیکاز سەرەکی بن!