Speda Sports

Speda Sports

Share

The official FB page of Speda Sports, Find out more about sports with us| speda.net/sport
لەگەڵ سپێدە سپۆرت زیاتر بزانە دەربارەی وەرزش

Speda Sports | A section of the Speda TV, in which the most important and latest regional and international sports news and developments are published on the channel’s official website, in addition to special programs on the channel directly. https://www.speda.net/ar/c/459/

06/08/2026

هـۆگۆ لۆرێس🥊

06/08/2026

🚨🚨🚨 بەپەلە - فابریزیۆ ڕۆمانۆ |

ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە یەکلاکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، دوای ئەو گفتوگۆ ئەرێنییانەی کە دوێنێ لە نێوان هەردوولادا بەڕێوەچوو.

ڕێککەوتنی زارەکی لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، و تەنها ڕێککەوتن لەسەر هەندێک وردەکاری کۆتایی ماوە بەرلەوەی گڵۆپی سەوز بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن دابگیرسێت.

ڕاهێنەر جۆزێ مۆرینیۆ ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەم دۆسیەیەدا، و بەردەوامە لە فشارەکانی بۆ قەناعەتپێکردنی ڤینیسیۆس بە مانەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

06/08/2026

🚨 لیڤەرپوول و بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ "لوکاس بێرگڤاڵ" ئەنجامداوە 👀

هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بەرشەلۆنە گفتوگۆیان لەگەڵ لوکاس بێرگڤاڵ کردووە سەبارەت بە گواستنەوەیەکی چاوەڕوانکراو.

تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، و هەردوو یانەکە بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە.

06/08/2026

🚨 ڤیکتۆر ئۆسیمین پێشنیار دەکرێت بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

بریکارەکانی ئەو هێرشبەرە نێجیرییە پەیوەندییان بە یانەکەوە کردووە و گرێبەستەکەیان بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ پێشنیار کردووە.

بەڵام تا ئێستا ئەتلەتیکۆ مەدرید دوودڵە و تێبینی لەسەر ئەو نرخە هەیە کە داوا کراوە 💰🇳🇬.

👀 ئایا ئەم پێشنیارە ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوەی ڕۆیشتنی جولیان ئەلڤارێز؟

06/08/2026

كێ ئەم گۆڵەی له بير ماوه؟

06/08/2026

🚨 هەواڵێکی بەپەلە: گڵۆپی سەوز بۆ یان دیۆماندێ هەڵکرا بۆ ئەوەی سەفەر بكات بەرەو مەدرید و پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات! ⚪️✈️

پلانەکە پشتڕاستکرایەوە: یانەی لایپزیگ گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی (ئەسلانی) و ڕێگە بە دیۆماندێ دەدات یانەکە جێبهێڵێت.
بڕی گرێبەستەکە: ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ١٥ ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری و پۆنس (کۆی گشتی ١٤٠ ملیۆن یۆرۆ) ✨🇨🇮.

دیۆماندێ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا لە مەدرید دەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان و واژۆکردنی گرێبەستە درێژخایەنەکەی لەگەڵ شاهانەکان 🤝🏿.
(فابريزيۆ ڕۆمانۆ)

06/08/2026

یانەی ئەبهای سعودی گرێبەستی لەگەڵ نەبیل فەقير یاریزانی فەرەنسی بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر كرد و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 هەیە.

كێ ئەم ياريزانەی بير ماوه؟

06/08/2026

🚨⚠️ هەواڵێکی بەپەلە | زە ئەتلەتیک (The Athletic):

بەرشەلۆنە دەیەوێت ڕۆدری، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە. 💣🚨

یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە نوێنەرانی یاریزانەکەوە کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی داهاتووی یانەکەیان بۆ ڕوون بکەنەوە.

وا بڕوا دەکرێت کە پڕۆژەکەی بەرشەلۆنە بەدڵی یاریزانەکە بووە و سەرنجی ڕاکێشاوە.

ڕیاڵ مەدریدیش هێشتا لە کێبڕکێکەدا ماوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

06/08/2026

يانەی بارسێلۆنا بڕيارى دا ئەلڤارۆ كۆرتيسى بەرگريكار لە پێكهاتەی سەرەكى بێت بۆ وەرزى ٢٠٢٦-٢٠٢٧

06/08/2026

گۆڵى يەكەمى مێسى له ياريەكەی ئەمڕۆ
لەسەر هاوشێوەی گۆڵەكانى پێشووى😲

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


60 Meters Street, Behind Media Medical Center
Irbil
44001