Erbil Chess Academy

Erbil Chess Academy

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Erbil Chess Academy, Sports, 528J+5FJ، اربيل، أربيل محافظة, Irbil.

19/07/2026

♟️ڕۆژی جیهانیی شەترەنج لە 20 ی تەممووز دا ♟️

شەترەنج تەنها یارییەک نیە، بەڵکو قوتابخانەیەکی بیرکردنەوەیە، لە ساڵی 1924 لە شاری پاریس، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەترەنج FIDE دامەزرا. بۆ بیرخستنەوەی ئەم ڕۆژە مێژووییە، لە ساڵی 1966ەوە ڕۆژی 20ی تەممووز وەک ڕۆژی جیهانیی شەترەنج لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێنرا.

شەترەنج چیمان فێردەکات؟:

- بیرکردنەوە و پلان دانان - پێش هەر جوڵەیەک دەبێت 3 هەنگاوی داهاتوو بیربکەیتەوە.
- ئارامی و سەبر - لە ناو سارى شەترەنجدا فێری کۆنترۆڵکردنی خۆت دەبیت.
- ڕێزگرتن - دوای بردنەوە و دۆڕانیش دەست لەگەڵ بەرامبەرەکەت دەگریتیەکگرتوویی - دروشمی جیهانی شەترەنجە: "Gens una sumus" واتە ئێمە یەک خێزانین.

ئەمڕۆ ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان ئەم یارییە دەکەن. لە قوتابخانەکانەوە تا پاڵەوانێتی جیهان. با ئەمڕۆ تەختەی شەترەنج بکەینەوە و بیرمان بەهێز بکەین.

Photos from Erbil Chess Academy's post 13/07/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و سەرۆکی لێژنەی ڕاهێنەرانی عێراق بەڕێز (حیدر عبدالغني) بابەتێکی زانستی گرینگی پێشکەشی فێرخوازانی خولی پەرەپێدان کرد و هەندێک بابەتی بایەخدار سەبارەت بە جێبەجێکردنی شێوازەکانی تەکتیکی باس کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاستی فێرخوازان دەربڕی و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
لە سەرەتا و کۆتایی بابەتەکە بەخێرهاتن و سوپاسی بەڕێزیان کرا لە لایان سرۆکی ئەکادیمیای شەترەنجی هەولێر بتڕێز پشتیوان احمد

06/07/2026

دایک و باوکانی ئازیز
یاریزانانی خۆشەویست

خولەکانی فێرکردن و ڕاهێنان لە ئەکادێمیای شەترەنجی هەولێر بەردەوامە، دەرگای ناونووسین کراوەیە.

لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆر و خەمخۆر بۆ ئایندەی مناڵەکانتان.

بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی و پیادەکردنی پڕۆگرامی جیهانی پەسەندکراو بۆ فێربوونی شەترەنج.

خولەکانی فێربوون: یەکشەممە و سێشەممە
خولی پەرەپێدان: شەممە و دووشەممە
کاتژمیر 5:00 ئێوارە

ناونیشان: فلکەی زراعە ، 40 مەتری ، بەرامبەر ئامادەیی اخوە

Photos from Erbil Chess Academy's post 30/06/2026

دوای مانگێک لە هەوڵ و تێکۆشان پۆلێک یاریزانی نوێ و بەتوانا لە ئەکادیمیای شەترەنجی هەولێر قۆناخی یەکەمی فێرکردنیان تەواوکرد کە مانگێکی خایاند
پیرۆزە .... بەهیوای بەردەوامی
ئەکادیمیای ئەکادێمیای شەترەنجی هەولێر باشترین هەڵبژاردەیە بۆ فێربوونی شەترەنج و پەرە بە ئاستدان

30/06/2026

دایک و باوکانی ئازیز
یاریزانانی خۆشەویست
خولەکانی فێرکردن و ڕاهێنان لە ئەکادیمیای ئەکادێمیای شەترەنجی هەولێر بەردەوامە، دەرگای ناونووسین کراوەیە.
لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆر و خەمخۆر بۆ ئایندەی مناڵەکانتان.
بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی و پیادەکردنی پڕۆگرامی جیهانی پەسەندکراو بۆ فێربوونی شەترەنج.
خولەکانی فێربوون: یەکشەممە و سێشەممە
خولی پەرەپێدان: شەممە و دووشەممە
کاتژمیر 5:00 ئێوارە

ناونیشان: فلکەی زراعە ، 40 مەتری ، بەرامبەر ئامادەیی اخوە

Photos from Erbil Chess Academy's post 30/06/2026

خولەکان بەردەوامن .... یاری نێوان بەشداربوان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاست و دیاریکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان

22/06/2026

خولی فێرکردن و بەرزکردنەوەی ئاست بەردەوامە
دەرفەتێکی زێڕین بۆ فێربوونی یاری شەترەنج بە شێوەیەکی زانستی
ئامادەکاری بۆ بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکان و بەدەستهێنانی ئەنجامی دڵخۆشکەر

Photos from Erbil Chess Academy's post 21/06/2026

ئامارى کۆتایی پاڵەوانیەتى پێنجەمى کلاسیکى نێودەوڵەتى ئەکادیمیاى شەترەنجى هەولێر

Photos from Erbil Chess Academy's post 20/06/2026

دوای ڕکابەرییەکی بەهێز لە نێوان 47 یاریزان ئەمڕۆ شەممە 20 حوزەیران 2026 پاڵەوانیەتی کلاسیکی نێودەوڵەتی پێنجەمی ئەکادیمیای شەترەنجی هەولێر بە سەرەکوتوویی کۆتایی هات و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا خەڵات بەسەر یاریزانە براوەکان دابەشکرا بەم شێوەی خوارەوە
1- ئەمیر حەمیدی یەکەم
2- دەوەن نەسرۆ دووەم
3- پۆڵا ازاد سێیەم
4- لاوین محمد چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژەنین نەسرەو باشترین ئەنجام لە ئاستی کچان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داهێن سۆران باشترین ئەنجام بۆ ژیر 20 ساڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێشەوا پشتیوان باشتیرن ئەنجام بۆ ژیر 14 ساڵ

له‌ هه‌ولێر.. پێنجه‌م پاڵەوانێتی نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نجى کلاسیکی به‌رده‌وامه‌ 18/06/2026

هەوڵی پاڵەوانیەتی پێنجەمی کلاسیکی نێودەوڵەتی ئاکادیمیای شەترەنجی هەولێر لە ماڵپەڕی باس نیوز
زۆر سوپاس بۆ ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەتوانا کەک سەنگەر

له‌ هه‌ولێر.. پێنجه‌م پاڵەوانێتی نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نجى کلاسیکی به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ولێر.. پێنجه‌م پاڵەوانێتی نێوده‌وڵه‌تى شه‌تره‌نجى کلاسیکی به‌رده‌وامه‌

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


528J+5FJ، اربيل، أربيل محافظة
Irbil
44001