فێرخوازەکان بە جۆرێک فڕینی سەرەتایان ئەنجامدا ئەڵێ دوو ساڵە لەم بوارەن،
یانەی ئاسمانی هەڵەبجە
یانەی ئاسمانی هەڵەبجە بۆ یاریە ئاسمانییەکان لە ساڵی 2015 دامەزراوە مۆڵەتی فەڕمی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی وەرزش و وەرزش و ڕۆشنبیری و لاوان وەرگرتووە
23/07/2026
مەرجی ب،گ،وەرزش دیار و ڕوون یاساییە کە دەبێت یانە کۆمەڵێک مەرجی تێدا بێت لە بارەگا و سەنتەر و زۆر بابەتی تر کە پەیوەستە بەدارایی،
ئیمەش پێمان وایە یانە بە سواڵ و صەدەقە ناژیت ناکرێت هەر ڕۆژەو لە بەر درگای بەرپرسێک بین و تەنها خەریکی تەنازول و سواڵ بین،
دەبێت یانە هەوڵی داهات بدات بۆ خۆی.
داهات لە ڕێگای فێر کاری، پاڵەوانێتی و سایت،
یانەکان کۆمەڵێک ئەرکی دارایان لەسەرە دەبێت خۆی بتوانێت دابینی بکات.
بابەتی پارە وەرگرتن لە سایتەکان شتێکی قانونی و یاساییە لە هەموو جیهان هەیە. ئیمەش پەێڕەومان کردووە بۆ زیندوو هێشتنەوەی یانەکان، دیارە سەرپێچی ئەکرێت بەتایبەت لە لایەن یاریزانانی دەرەوەی هەڵەبجە لە سایتی بابا زەردەڵە، بەدڵنیایەوە ئەو سەرپێچیانە ئەبینرێت وە هەمووی تۆمارە، دەکرێت لەکاتی خۆیدا دەبێت ئەو حسابە لە دارایی یانە کامل بکرێت، چونکە لەوانەیە لیستێکی بلوك کراو بڵاو بکەینەوە، پێان باشە ئاگادار بن،
بۆ بابەتی پاڵەوانێتی دیارە کۆمەڵێک قسە و بابەت هەیە ئیمە بە تەجروبەی ساڵی پێشوو تێپەڕیوین و نامانەوێت هەمان ئەزموونی تاڵ بچەژێنەوە، پێمان وایە گفتوگۆ بە ڕەسمی و لەسەر مێز و کتاب ئەکرێت نەک تەلەفون تا ڕوون بێت لە هەموو لایەک و وەک پارساڵ کەس تۆمەتباری نەکرێت،
وەک ئیدارەی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە بێ لایەنی بەرپرسی حکومی وەرزشی هەڵەبجە هیچ بڕیارێک نادەین پێمان باشە ئەوان بە ڕاستەوخۆ لە بابەتەکەدا بن،
01/07/2026
20/06/2026
ئاگاداری بۆ سەرجەم یاریزانانی پاراگلایدینگ
بە بڕیاری بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێزان لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، سەرپەرشتی بواری فڕین بە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە سپێردراوە، ئاگادارتان دەکەین هیچ کەس جگە لە لایەنی حکومی و یانەی ئاسمانی هەڵەبجە ناتوانێت هیچ مەرجێکتان بەسەردا بسەپێنێت،
هاوکات لە هەر شوێنێک یان هەر گروپێک بە هەر بیانویەک بیانەوێت مەرج و ڕێنمایتان بەسەردا بسەپێنیت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە،
وە دیارە زیاتر لە 8 ساڵ دەبێت (شاهینی فەلاح) و appi لێرە ڕەدکراوەتەوە و کار بە بڕوانامەکەی ناکرێت، چونکە بڕوانامەکانی پێشتر بە گومان بە بڕێک پارە بەخشووە هیچ بەهایەکی نییە لە پارێزگای هەڵەبجە.
لە ئایەندەیەکی زۆر نزیک بۆ ڕێکخستنی تاندەمی گەشتیاری خودی یانە بە هەماهەنگی هەڵدەستێت بە ڕێگە پێدان بە کار و فڕینی تاندەم تا خۆمان دڵنیادەبین ئەو یاریزانانە ئەو قۆناغانەیان تێپەڕاندووە توانای فڕاندنی گەشتیاریان هەیە چونکە گیانی گەشتیار و ناوبانگی وەرزش مامەڵەی پێوەناکرێت.
بۆیە ئاگادار بن بۆ سەلماندنی تاندەم appi ڕەتکراوەیە و بەکاریناهێنین.
19/06/2026
دەستپێکی خ*لی پاراگلایدینگ بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەوروبەری ڕۆژی پێنج شەمە 2/7/2026، شێوازی ناونوسین سەرەتایی لە ڕێگای واتساب، ناونوسینی کۆتایی لە ڕۆژی دەستپێکی خ*ل لە بارەگای یانە.
وردەکاری خ*ل لە کۆمێنت،
13/06/2026
خ*لی فێر بوونی پاراگلایدینگ، تێچووی ئەم خ*لە...
بۆچی یانەکەمان بڕێکی کەم تەنها 50 هەزار دیناری دیاری کردووە لەکاتێک تەنها یەک فڕینی گەشتیاری زیاترە لەو بڕە پارەیە،
ئەمە وەک دەرفەت و دیارێەک بۆ ئەو گەنجانەی خ*لیای ئەم وەرزشەیان هەیە،
پاشان دروستکردن و ڕاهێنان بە یاریزانی نوێ بۆ یانە ئامادەکردنیان بۆ پاڵەوانێتی، ئەڵبەت مەرج نییە ئەوەی فێرکرا ببێت بە ئەندامی و یاریزانی یانە بەڵام بە دڵنیایەوە باشترینەکان لەگەڵمانن
هەمووکات خ*لی تایبەت هەبوو بۆ تاک کە بڕی 500 هەزارە، پاش ئەم دەرفەتە دوبارە فێرخواز وەردەگیرێت بە هەمان تایبەت مەندی پێشووە،
ئەم بڕی پارەیە تەنها بۆ ئەم یەک خ*لەیە،
تێبینی: لە کۆمێنت ئەتوانن مەرج و ڕێنمایی خ*ل ببینن
12/06/2026
یانەکەمان هەلێکی زێڕن بۆ خوازیارانی فێربوونی پاراگلایدینگ دەرەخسێێت.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the business
Website
Address
Halabja