10/07/2026
#هەورامان
#تەوێڵە
#بیارە
#پێشاوی #زەڵم
گوڵگەشتێکی تایبەت و ناوازەمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی #چەمی #تەوێڵە لە سنوری #هەورامان
پاشان سەردانی کانییەکانی
#فەقێ و #گەناو لە #بیارە..
پاشان بەرەو #پێشاوی #زەڵم...
سەرپەرشتیاروڕێبەری گەشت:(م.نصرالدین هەڵەبجەیی )
نمونەی سەرۆک گروپە...
بەشداربووان دڵخۆش بوون بە بینینی دیمەنە جوانەکان و بینینی دارە بەرزەکان و سەوزایی و جریوەی باڵندەکان و چەم و ئاوی کانییەکان...
سوپاس بۆخوا
ڕۆژێکی خۆشمان بەڕێکرد..
چرکاندنی وێنەکان: لە لایەن کاک (هیواسالار) دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(هەینی)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٧/١٠)
09/07/2026
سنوری #هەورامان
گوڵگەشتێکی خۆش و ناوازەمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی
* #سەیرانگای #دیـــا ...
* #سنوری #ئێران و #عێراق لە #بیارەی دڵگیر..
* #کێڵگەی #کوردستان...
سەرپەرشتیاروڕێبەری گەشت:بەڕێز(م.نصرالدین هەڵەبجەیی)
زۆر سوپاسی دڵسۆزی و ماندووبوونی ئەکەین.
سەرجەم بەشداربووان دڵخۆش بوون بە بینینی دیمەنە جوانەکانی ناوچەکە..
چرکاندنی وێنەکان:خاتوو:(پەروین مستەفا) دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(پێنج شەمە)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٧/٩)
05/07/2026
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
#گروپی #شاخەوانی #ڕاپەڕین
#شاخی( قۆپی دوودەری)
لەزنجیرە شاخی #کارۆخ
بە تیمێکی تایبەت گەشتێکی شاخەوانی سەختمان ئەنجامدا بۆ بەرزترین خاڵی لوتکەی کاروخ .
(قۆپی دوو دەری) بۆ جاری دووەم .
دەکەوێتە قەزای ڕەواندز /پارێزگای هەولێر
بەرزییەکەی (٢٦٦١ ) مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە .
بەڕێبەری : مام عبدااللەی المصيفی سوپاس و دەست خۆشیمان هەیە بۆ بەڕێزی سەر بەرز بێت وەک لوتکەی چیاکان
هەروەها سوپاسی سەرۆک گروپی خۆشەویستمان بەڕێز (م.نصرالدين هەلەبجەیی) دەکەین بۆ پەیوەندییەکانی لە سەرەتای گەشتەوە تا کۆتایی لە خەمی يەکە بە یەکەمان بوو .
زانیاری بۆ سەرجەم #شاخەوانان :
ئەم شاخە شاخێکی بەرز و سەختە هیچ کات بەبێ ڕێبەر سەردانی مەکەن
تابلۆی زانیاری شاخەکە لە لایەن گروپی شاخەوانی پایتەختەوە بۆ جاری یەکەم لە سەر بەرد جێگیر کرا لە بەر دیاردەی فڕێدانی تابلۆکان ، دواتر بۆ جاری دووەم بەناوی قۆپی دوودەری لە زنجیرە شاخی کارۆخەوە دروست کرایەوەو جێگیر کرا ئێستا هەردوو تابلۆکە لە سەر لوتکەی چیاکە ماونەتەوە دەست و چاویان خۆش بێت .
سوپاس بۆ بەشداربووانی ئەم گەشتە سەختە هەمووان هاوکاری یەک بوون لە سەرکەوتنی گەشتەکەدا سوپاس بۆ خوا بە سەلامەتی گەڕاینەوە ...
پاشڕەوی گەشت : هێمن محمد
چرکاندنی وێنەکان : بەناز حسن
ڕۆژی : شەممە
ڕێکەوتی ( ٢٠٢٦/٧/٤ )
03/07/2026
گوندی #سۆسەکان
گوڵگەشتێکی تایبەت و ناوازەمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی #چەمی #سۆسەکان لە سنوری #هەورامان
سەرپەرشتیاروڕێبەری گەشت:(م.نصرالدین هەڵەبجەیی )
نمونەی زۆر بێت...
دڵخۆش بووین بە بینینی سەوزایی و ئاوی سازگار و جریوەی باڵندە و چەمەکان..
سوپاس بۆخوا
ڕۆژێکی خۆشمان بەڕێکرد..
چرکاندنی وێنەکان:
لە لایەن Muhammad Hiwa دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(هەینی)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٧/٣)
02/07/2026
سەرچاوەی #بلکیان
گوڵگەشتێکی تایبەتمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی
سەرچاوەی #بلکیان لە #پێنجوێنی جوان و دڵگیر..
سەرپەرشتیاروڕێبەری گەشت:بەڕێز(م.نصرالدین هەڵەبجەیی)
هەمیشە سەرکەوتوو بێت..
شایانی باسە بەشداربووان دڵخۆش بوون بە بینینی دیمەنە جوانەکانی ناوچەکە..
چرکاندنی وێنەکان:خاتوو(شیرین حمەڕحیم) دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(پێنج شەمە)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٧/٢)
30/06/2026
#دۆڵی #خڕێ و
#بەنداوی #بێخمە
ئەمڕۆ گەشتێکی تایبەتی جیاوازمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی #کانی #میران و #بەنداوی #بێخمە و #دۆڵی #خڕێ لە سنوری هەریر سەر بە #پارێزگای #هەولێر.
سەرپەرشتیاری گەشت بەڕێز:(م.نصرالدین هەڵەبجەیی ) دەست و چاوی خۆش بێت.
بە ڕێبەری بەڕێز : (مام عبداللە مەسیفی )
زۆر سوپاسی ئەکەین...
سوپاس بۆ ئامادەبوونی...
الحمدللە. دڵخۆش بووین بە بینینی دیمەنە جوانەکانی ناوچەکە..
هەروەها بینینی زێی گەورە و تونێلی بێخمە و قەوزە و سەوزایی و جریوەی باڵندەکانی کەندی خڕێ..
سوپاس بۆخوا
ڕۆژێکی خۆشمان بەڕێکرد..
چرکاندنی وێنەکان: لە لایەن کاک (توانا عەباس) دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(سێ شەمە)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٦/٣٠)
27/06/2026
گوندی #بەڵخەی #سەروو
گوڵگەشتێک و پیادەڕەوەیەکی ئاسان بۆ خانمانی گروپمان ئەنجامدرا.
بۆ #گوندی #بەڵخە لە سنوری هەورامانی
پڕ لە سەوزایی و جوانی و ئاوەدانی..
گەشتەکە بە سەرپەرشتی و ڕێبەری بەڕێز:
(م.نصرالدين هەڵەبجەیی)
بەڕێوەچوو .
سەربەرز و سەلامەت بێت.
پاشڕەو: خاتوو (ڤیان حمەڕەحیم) زۆر سوپاسی ئەکەین.
#بەڵخە سەر بە ناحیەی #بیارەیە ئەکەوێتە #پارێزگای #هەڵەبجە.
سوپاس بۆخوا سەرجەم ئەندامانی بەشداربوو دڵخۆش بوون بە بینینی سروشتی جوانی ناوچەکە و کانی ( #ڕێوڵە).
پاشان بەڕێکەوتین بەرەو ناحیەی #بیارە و پاشان بۆ #کێڵگەی #کوردستان.
رۆژێکی خۆشمان بەڕێکرد..
چرکاندنی وێنەکان لەلایەن (م.بەنازحمەڕەشید) زۆر سوپاسی ئەکەین...
ڕۆژی:(شەممە)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٦/٢٧)
26/06/2026
#چەمی #ساتۆر
تیمێکی تایبەتی گروپی شاخەوانی ڕاپەڕین
گەشتێکی ئاسان و پڕچێژمان ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی
#چەمی #ساتۆری #شارباژێر
بەسەرپەرشتی بەڕێز( م.نصرالدین هەڵەبجەیی ) دەست و چاوی خۆش بێت.
بەشداربووان دڵخۆش بوون بە بینینی دیمەنە جوانەکانی ناوچەکە..
بەتایبەتی خوڕەی ئاو و جریوەی باڵندەکان گەشتەکەی جوانتر کرد...
زۆر سوپاسی کاک(بارام ڕزگار) ئەکەین بۆ زانیاری ناوچەکە و چەند دیارییەکی جوانی پێ بەخشین. دەست و چاوی خۆش بێت.
چرکاندنی وێنەکان: کاک (ڕەوەز محمد) دەست و چاوی خۆش بێت...
ڕۆژی گەشت:(هەینی)
ڕێکەوتی:(٢٠٢٦/٦/٢٦)
25/06/2026
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
#گروپی #شاخەوانی ڕاپەڕین
لە ناحیەی بجێلەوە بۆ #قەرەچوغ
بە تیمێکی تایبەتی سێ کەسی گەشتێکی شاخەوانیمان ئەنجامدا بۆ #شاخەکانی #سەرێ سادا - #کانیا چێلە و
#شاخی ێژنگ بەسەر لە #زنجیرەچیای #شاخی #قەرەچوغ بۆ جاری دووەم .
لە سەرەتای گەشتەکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا لە لایەن بەڕێزان : مامی گەورەو قەدر گران
مامە عبداللە المصيفي و فەرماندە نجم الدین سەرۆکی گروپی شاخەوانی قەرەچوغ
پێکەوە بەڕێکەوتین بەرەو بینینی دیمەنی #چیای سەرێ سادا و کانیا چێلە ...
بەرزییەکەی( ١٣٥٨ )م دەکەوێتە ناحیەی بجیل -قەزای ئاکرێ
بە ڕێبەری بەرێز سەروان سلیم سورچی
سەرۆک گروپی شاخەوانی بێرات بەڕێوەچوو .
دەست و چاوی خۆش بێت ئاشنای کردین بە بینینی جوانترین دیمەنەکانی چیاکەو ئاکرێی ڕەنگین .
دواتر تیمەکەمان بەهاوکاری فەرماندە نجم الدین بەرەچیای قەرەچوغ بەڕێکەوتین بەرزییەکەی
( ٩٤٨ ) مەترە دەکەوێتە سنوری دیبەگە / پارێزگای هەولێر
پاش بڕینی مەودایەکی زۆر گەیشتە سەر لوتکەی چیاکە، پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک گروپی شاخەوانی قەرەچوغ دەکەین تەواوی ڕۆژەکەی بۆ تەرخان کردین و لە لوتکەی چیاکە سوپاس نامەی پێشکەش کردین و هاوکارێکی بەردەواممان بوو لە سەرکەوتنی گەشتەکەو گەیشتنمان بە چیای قەرەچوغی سەربەرز و بڵند
هەمیشە ئاوەدان بێت کوردستانی ڕەنگین ..
سوپاسی هەمیشەیی پێشکەش بە سەرۆک گروپمان بەڕێز م.نصرالدين مصطفی بۆ زانیارییە بەنرخەکانی .
سوپاس بۆ ئەندامانی تیم پابەندی کات و ڕێنماییەکان بوون ، هەزاران جار سوپاس بۆخوا گەشتێکی سەلامەتمان ئەنجامدا و ماندوو بونمان ڕەویەوە .
چرکاندنی وێنەکان لەلایەن خاتوو : ( بەناز حسن )
ڕۆژی ( ٤ شەممە )
ڕێکەوتی ( ٢٠٢٦/٦/٢٤ )