Zhewar Ł Sport

Zhewar Ł Sport

Share

پەیجێک تایبەت بە هاوادارانی تۆپی پێ دوور لە دژایەتی و جنێودان

13/04/2025

هانسی فلیک

ئەو ڕاهێنەرەی وای کرد کە هەمووان لەبارسا بترسن
کێ چاوەڕێی ئەکرد بارسا لەم ئاستە مێژوویەدا بێت هانسی فلیک یەک گرێبەستی بۆکرا ئەویش ئۆلمۆ بوو فلیک لەسەرەتای وەرز نیوەی پێکهاتەکەی پێکان بوو
دوای ئەوەی یاریزانەکان گەڕانەوە کاسادۆ و تێر شتیگن و گاڤیش موساب بوون
فلیک وای لەبارسا کرد کە نە گواردیۆلا و نە زێدان و هیچ ڕاهێنەرێک بۆ یانەکانیان نەیان کردبێت
بارسا بە سەرکردایەتی هانسی فلیک بو دوو یاری ٩ گۆڵی لە ڕیاڵ کرد چوار گۆڵی لە بایەر کرد ١٢ ی لە ڤالێنسیا و زۆر زۆری تر لەیانەکانی تری کرد بەڕای من ئەم وەرزە ئەوروپا لە ژێر کۆنتڕۆڵی بارسا ئەبێت
لە ئەپتاڵیش بارسا ئاستێکی جیاوازە لە یانەکانی تر

هانسی فلیک 👏🏻

27/03/2025

هاتریکە مێژوویەکەی ئیکاردی بەرانبەر میلان:

لە ١٦/١٠/٢٠١٧ ئیکاردی توانی هاتریک لە میلان کات کە ببێت بەیەکەم یاریزان لە دێربی میلان بتوانێ لەیەک یاریدا هاتریکبکات دوای ئەوەی گۆڵی پێناڵتیەکەی کرد لە دەقەی ٩٠ دژی میلان و ببێت بەیەک یاریزان هاتریک کات لە یەک یاریدا لە دێربی میلان کە لای زۆربەی هاوادارانی نێراتزوری ماورۆ ئیکاردی ئەگەر باشترین یاریزانی مێژووی ئینتەر نەبێت ئەوە یەکێکە لە باشترینەکان

ئەرجەنتینیەکەنا و ئینتەر میلان چیرۆکی عشقی بێ کۆتایە وەک میلیتۆ و زانێتی و ئیکاردی و لاوتارۆ و زۆریتر ....

23/03/2025

ئەمشەو یاری نێوان ئیسپانیا و هۆڵندا بەڕێوە ئەچێت
یاریگا : میستایا 🏟️
کات : ١٠:٤٥ ⏰
جام : نەیشن لیگ 🏆

یاریەکی قورس ئەبێت بۆ هەردولا هۆڵندا لەڕووی دیفاعی باشترە لە ئیسپانیا لەهەمن کاتدا ئیسپانیا لەڕووی هێرشبەریەوە باشترە لە هۆڵندا ئیسپانیا هەوڵ ئەیا تۆپی بەدەستەوە بێت و زەخت کات تەکتیکی کۆمانیش هێرشی هەڵگەڕاوەیە بەیاریزانە خێراکانی
یاریەکی بەچێژ ئەبێت ئیسپانیا نزیکترە لەسەرکەوتن بەڵام هۆڵندا بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادا هۆڵندا بەس لە ڕۆحیەتی کەمە ئەگەر بە ڕۆحیەتەوە یاریکەن سەردەکەون⭐️

22/03/2025

🔸ئارۆن ڕامسی ڕۆح کێشەرە خراپکارەکە💀 :

پێش ئەوەی دەستپێکەین بەڵایکێک یان کۆمێنتێک پشگیریم کەن 🥰

با دەستپێکەین ✊🏻

🔻«ئارۆن جەیمس ڕامسی» لە ساڵی ١٩٩٠ لەدایک بووە
ئارۆن ڕامسی یاریزانی مونتەخەبی وێڵزە و لە یانەکانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و ئەرسناڵی ئینگلیزی یاری کردووە
ڕامسی یاریزانێکی لێهاتووە و بەشی خۆی ناسراوە لای زۆربەی خەڵک تا ئێستەش یاریزانێکی گرنگە بۆ هەر یانەیەک کە یاری بۆی ئەکات
ئارۆن ڕامسی بە شتێکیش ناسراوە ئەویش بە (ڕۆح کێشەر) کە هەر کاتێک گۆڵێک ئەکات لەو ڕۆژەیا یان دوای ماوەیەک کەسێک ئەمرێت🪦

{کاتێک ڕامسی گۆڵ ئەکات هەموو کەسێک دەستیان بەدەمیانەوە ئەگرت لە ترسی ئەو سزایانەی کە بەڕێوەیە بۆیان}

▪️لیستی ئەوکەسەنای کە کاتێک ڕامسی گۆڵی کردووە مردوون (هەندێکیان بەناوبانگن) :

١- لە ڕۆژی ٢٢ ی ٨ ی ٢٠٠٩ ڕامسی گۆڵێکی لەیانەی بۆرنمۆس کرد و دوای ٣ ڕۆژ پێشکەشکار (تید کنێدی) مرد بەهۆی نەخۆشی سەڕەتانەوە🪦

٢- لە ڕۆژی ١ ی ٥ ی ٢٠١١ ڕامسی گۆڵی لە مانجستەر یۆنایتد کرد و ڕۆژێک دوای ئەوە (ئوسامە بن لادن)مرد 🫣

٣- لە ڕۆژی ٢ ی ١٠ ی ٢٠١١ ڕامسی گۆڵی لە تۆتنهام کرد و دوای ٣ ڕۆژ دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ (ستیڤ جۆبز) مرد بە سەڕەتانی بەنکریاس ☠️

٤- لە ڕۆژی ١٩ ی ١٠ ی ٢٠١١ گۆڵی لە یانەی مارسیلیا کرد و دوای ڕۆژێک گەورەی لیبیا (معمر قەزافی)مرد🥲

٥- لە ڕۆژی ١١ ی ٢ ی ٢٠١٢ گۆڵی لە یانەی ساندرالەند کرد و هەر دوای ئەو یاریە گۆرانیبێژی پۆپی ناسراو (وێتنی هیۆستن )دۆزرایەوە لە ناو لۆس ئەنجلۆس بە مردوی 🤔 هەر دوای ئەو ڕوداوە خەڵک دیقەتی یا کە هەموو ئەوکەسانەی ئەمردن دوای گۆڵکردنەکانی ڕامسی ئەمرن یان ئەکوژرێن ئەم قسەیەش لە هەموو ڕۆژنامەکانی جیهان لەو کاتەدا بڵاو و بویەوە و هاوادارانی ئینگلتەرە ڕامسیان بە ڕۆح کێشەرە خراپکارەکە ناسێنرا و هەر کەسێک بمردایە ئەیانوت ئەوە نەفرەتی ڕامسیە👺

٦- لە ڕۆژی ٢١ ی ٣ ی ٢٠١٣ ڕامسی گۆڵێکی کرد و بۆ ڕۆژی دوای ئەوە یاریزانی باسکەی ئەمەریکی (ڕای ویلیامز) بە سەڕەتانی قۆلۆن مرد و دوای دوڕۆژیش بەسەر ئەو ڕوداوە کارمەند و ئەندام لە حکومەتی ڕوسیا (بوریس بیریسۆڤزکی) خۆی کوشت 😨

٧- ١٨ ی ٩ ی ٢٠١٣ گۆڵی لە مارسیلیا کرد و هەر لەو ڕۆژە یاریزانی بۆکسێنی ئەمەریکی ( کێن نورتۆن ) مرد🫥

ئەمە تۆزێک بوو لەو کەسانەی کە دوای گۆڵەکانی ڕامسی مردوون خۆی ٤٥ کەسن بەس زۆری ئەوێت تا باس ئەکرێت

هیوادارم چیرۆکی ئەمڕۆتان بەدڵ بێت و سپاستان ئەکەم تا ئێستە لەگەڵم بوون 🖤

21/03/2025

لەناو ڕۆتەردام هۆڵندا ٢-ئیسپانیا٢ یەکسانبونێک بە حەقێکی تەواوەتی هەردولا یاریکردنیان زۆر باشبوو
کۆمان یاریەکەی جوان خوێندەوە لامین یامالی قوفڵ کردبوو بە یاریزانە خێراکانی هۆڵندا
هۆڵندا توانی بە ئەستێرە لاوەکانی ئیسپانیا شۆک کات ئاستێکی سەرسوڕهێنەر بەرانبەر پاڵەوانی یۆرۆ

خاڵی لاوازی گۆڵچی ئیسپانی تۆپە نزمەکانە بۆ تاک
هەردوگۆڵەکە بۆ تاکی ڕاستی گۆڵچی بوو

یاریەکی تەکتیکی و خێرابوو زۆر تایبەت بوو
ئەم یاریە تایبەت بوو بۆ چاو پاکردنەوە

یاری گەڕانەوە یەک شەممە لەناو ئیسپانیا دەرکرێت لەناو میستایا یاریگای ڤالێنسیا
بەڕای خۆم هۆڵندا بەم ئاستە بەردەوام بێت سەرکەوتن بەدەست ئەهێنێت و بە ئەگەری ٪٩٠ بەر کرواتیا ئەکەوێت

19/03/2025

ئەلێکساندەر پاتۆ ⭐️

ئەو ئەستێرەی هەناسەدانی بۆ میلان گەڕاندەوە کاتێ میلان لە خراپترین ئاستیا بوو 🤩
ئەو ئەستێرە بەڕازیلیەی کە بە سحرەکانی چاوی هاوادارانی پاکئەکردەوە⚡️
ئەو ئەستێرەی لە ناو تاریکیدا لە دوورەوە دەدرەوشایەوە✨

پاتۆ ئەو یاریزانەبوو کە زوو خۆرەکەی هەڵهات و ناسرا بە جیهان بەڵام لەهەمان کاتا زوو خۆرەکەی ئاوا بوو کەس نەما باسی کات 🥲

Photos from Zhewar Ł Sport's post 18/03/2025

سەبارەت بە یاریەکەی دوێنێ لەبەینی بارسا و ئەتلەتیکۆ دیقەتی شتێکم یا
سیمیۆنی تۆ قەت تەمێ نابیت دژی فلیک جارێ دووان بە دیفاعی یاریت کرد سەری سێیەم سەر ناگرێت برا فلیک زانی چۆن یاری ئەکەی دوو گۆڵت کرد دیفاعی مەکە کاکە هەر هجومی یاریکە یاری جامی شا بەهەمان شێوە کردت دوو گۆڵت کرد و هەردوکیت لێکرایەوە بارسا یاریەکانی بەزەختێکی زۆر بەهێز یاری ئەکات ئەم یاریەش دوو گۆڵت کرد دەستت کرد بە دیفاعی یاریزانەکانی ئەتلەتیکۆ کە گۆڵی یەکەمیان لێکرا ئەمەلیان نەما هێزیان تیانەما زانیان گۆڵی تریان لێئەکرێت
ئینجا سێری زیرەکی فلیک و لیڤا فلیک دوو بەدلی زۆر نایابی کرد گارسیا و تۆرێس لیڤا خۆی بە یاریزانەکانی وت دیفاعەکان هەموویان منیان گرتووە هەوڵبەن پاس بەن بەوانی تر یاریزانەکانی بارساش وایان کرد لە گۆڵی دووەم
سێ یاریزان چاویان لەسەر لیڤا بوو تۆرێسیش لەدواوە چوو گۆڵی خۆی کرد هەر لەدوای ئەوە چیرۆکی ڕیمۆنتادا دەستی پێکرد😶‍🌫️

سیمیۆنی تەواو ئەتڵەتیکۆ کۆتای پێهاو لالیگا کۆتای هات بۆ ئەتلەتیکۆ

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah
46001