پەیمانگەی بەرزاییەکانی سلێمانی ناحکومی
بەشەکان :
١- چارەسەری سروشتی
٢- پەروەردەی وەرزش
پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی
یەکەم پەیمانگەی ناحکومییە لە شاری سلێمانی لە سێکتەری وەرزشییدا....
لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ( ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣) بە فەرمی دامەزراوە ، پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی لە ئێستا ههشتهمین ساڵی کردنەوەیەتی کە زیاتر لە (٣٠٠) فێرخوازی لە خۆ گرتووە لە هەردوو ڕەگەز بە جیاوازی تەمەنەوە.
خوێندن لەم پەیمانگەیە بۆ ماوەی (٥)
پێنج ساڵە کە فێرخواز لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی (٩)ی بنەڕەتی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و ڕەگەز دەرچووان بڕوانامەی دبلۆمیان پێدەبەخشرێت لە بواری پەروەردەی وەرزشیدا. (پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی) هەمیشە هەوڵی داوە پێشەنگ بێت لە دابینکردن و فەراهەم کردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پەروەردە و فێرکردن، پەیمانگە خاوەن بینایەکی مۆدێرنە کە تیایدا سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندنی لە خۆگرتووە، وەک هۆڵی تیۆری و هۆڵی پراکتیکی و هاوشان لەگەڵ چەند یاریگای وەرزشی تایبەت بە یارییەکانی (تۆپی پێ و تۆپی بالە و تۆپی دەست و تۆپی سەبەتە و هۆڵی جومناستیک.....).
بە پێی هەڵسەنگاندنی لیژنە تایبەتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە دامەزراندنی پەیمانگەوە یەکەمی کوردستانین لەسەر ئاستی پەیمانگە وەرزشییە ناحکومییەکان.
وە ئاشکرایە مامۆستا بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن دادەنرێت بۆیە پەیمانگەکەمان خاوەنی کۆمەڵێک مامۆستا و ڕاهێنەری ئەکادیمی بەتوانا و بە ئەزموونن وە خاوەن بڕوانامەی زانستی (ماستەر و بەکالۆریۆس) ن لە بواری پەروەردەی وەرزش وە زانستەکانی تر و پاڵەوانن لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق جگە لە وانەکانی زمان ئەو وانانە دەخوێنن کە بە بناغەی وەرزش دادەنرێت وەک (تۆپی پێ ، تۆپی بالە ، تۆپی سەبەتە ، تۆپی دەست ، جومناستیک) و لەگەڵیدا وانەکانی (زانستی مەشق ، توێکاری ، فەسلەجە ، بایۆمیکانیک ، دەروونزانی وەرزشی ، کۆمپیوتەر ،....هتد) سەرجەم ئەو پرۆگرامانەی لەم پەیمانگەیە دەخوێنرێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پەسەند کراوە .
لە قۆناغی کۆتایشدا فێرخواز وەک مامۆستای ڕاهێنەر (تطبيق) وانە دەڵێتەوە بۆ ماوەی (٤٥) ڕۆژ لە خوێندنگە بنەڕەتییەکاندا لە هەمان ساڵی خوێندندا .
کردنەوەی پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی ناحکومی هەلێکی باشە بۆ ئەو فێرخوازانە کە پێشتر بە هەر هۆیەک بێت نەیان توانیوە ببنە خاوەنی بروانامەی (دبلۆم) لە بواری پەروەردەی وەرزشییدا.
کرێی خوێندن بە شێوەی قیست دەدرێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا ، وە ئەگەر خوێندکارێک کەسی پلە یەکی شەهید یاخود زیندانی سیاسی بێت ئەوا کرێی خوێندنەکەی دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی شەهیدان ، وە ئەگەر خوێندکار پلەی (یەکەم یان دووەم یان سێیەم) بە دەست بهێنێت ئەوە داشکاندنی تایبهتی بۆ دەکرێت
ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکار و گیانی کێبڕکێی زانستیانە.