Alan hama dukani

Alan hama dukani

Share

لاپەڕەیەکی بوچوک بێت پێم باشترە لە لاپەڕەیەکی گەورە و بێ مۆڕاڵ


بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن

22/08/2026

یـەکەم یاری لە یاریگایەکی قورس و دژی ڕکابەرێکی سەرسەخت و یـەکەم سـێ خاڵی گرنگ بۆ تیپەکەی سپەیشەڵ وەن

هێنانە ناوەوەی « ئیسپی » و قەڕەباڵغکردنی ناوچەی سزا بووە هۆی دروست بوونی بۆشایی لە بەرگریە چڕ و نزمەکەی ئیسپانیۆل

بۆ یاری داخراو ئیسپی خاڵێ وەچەرخانە ، ڕیاڵمەدرید پێویستی بە یاریزانێکی ژمارە 9 هاوشێوەی ئیسپی بوو
هەم لەمسەی کۆتایی باشە و توانایی دروست کردنی بۆشای هەیە لە ناوچەی سزا

سەرەڕای بردنەوەی بەزەحمەت بەڵام گەژبینم بە ئاستی ڕیاڵەمدریدی خۆسی مۆرینهۆ

گۆڵەکی بردنەوەی ڕیاڵ لە کۆمێنتە 👇

21/08/2026

گــــەنەرزی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە بەهێزی دەستی بە پریمەرلیگ کرد

هاتنی « تزۆلیس » ڕۆیشتنی ترۆساردی لە بیر بردووینەوە ، ئەم کوڕە پێویستی بە کات نەبوو بۆ خۆ سەلماندن هەر لە سەرەتاوە ئەدرەوشێتەوە ، تا ئەم ساتە یەکێکە لە باشترین بۆندەکانی ئەم وەرزە

08/08/2026

پـاڵەوانی پریمەرلیگ بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکەی

سەرەڕای بوونی چەن یاریزانی کوالێت بەرز و جیاواز بەڵام ئارسناڵ کێشـەی هەل دروستکردنی هەبوو ، لە ناوەند و چەقی یاریگا ئارسناڵ لە هەل دروستکردن لاواز بوو ، هەر بۆم مەبەستە بۆندی لەگەڵ واژوو کراوە،

گواستنەوەی « برۆنۆ گومارێس » یەکێکە لە ژیرانەترین بۆندەکان بە مەرجێک بتوانێ لەگەڵ شێوازی ئارسناڵ خۆی بگونجێنێت

07/08/2026

ئەتلەتیکۆ « سۆرلۆس » 30 ساڵی بە 35 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت بە فەمارباخچە و لەبەرامبەردا « ڤلاهۆڤیچ » سڕبی تەمەن 25 ساڵ بە خۆڕای گواستەوە 👌👏

06/08/2026

یان وەرزێکی پڕ ئامانج یاخود دووبارە نەبوونەوەی وەرزە ئابروبەرانەکەی پارساڵ..!

تۆتنهام نایەوێت هەمان وەرزە ئابڕوو بەرانەکەی وەرزی ڕابردو دوبارە بێتەوە لەم میرکاتۆیە تا ئەم ساتە شەش یاریزانی گواستۆتەوە ،

تۆنالی 100 ملیۆن یۆرۆ
فێرناندێز 85 ملیۆن یۆرۆ
ڤان هیک 50 ملیۆن یۆرۆ
هەریەک لە دۆبراڤکا ، ڕۆبێرتسۆن ، سێنسی بە بەلاش گواستۆتەوە

هێڵی دواوەی بەتەواوی کامل کردووە بۆ هێڵی هێرشبەری ، یا ساڤینۆ یاخود گاپکۆ ئەگوازێتەوە 🔥

Photos from Alan hama dukani's post 04/08/2026

باشترین بڕیار پەیوەندیکردن بوو بە چێڵسی خاوەن پڕۆژە ، دڵنیام ئەلۆنسۆ لەسەر ناوی گەورە پەیوەندی بە چێڵسیەوە نەکردووە ، یانەکە پڕۆژەی هەیە و ئەلۆنسۆش یەکێکە لە باشترینەکان بۆ پڕۆژەی یانەکان ، چێڵسی بەڵێمی گەورەیی بە ئەلۆنسۆ داوە ،

وێنەکان بکەنەوە بزانن چێڵسی چەن یاریزانی گواستۆتەوە تا ئەم ساتە 👇

04/08/2026

هـازاردی نـوێ..!

مۆدریکــی ئۆکرانیتان بیرماوە..؟
وەرزی 2022 - 23 لوتکەی بەهرەمەندیەوە لە شاختاری ئۆکرانیەوە پەیوەندی بە چێڵسـیەوە کرد ، بۆ جێگایی هازارد گواسترایەوە بەڵام نەک نەبووە جێگرەوە بە تۆمەتی بەکار هێنانی مادەیی وزەبەخش بۆ چوار ساڵ ڕاگیرا بەڵام دوای تەواو بوونی یەک ساڵ و نیو لە تێپەڕبوونی سزاکەی بەفەرمی تۆمەتەکەی لەسەر هەڵگیرا و گەڕایەوە مەشقەکانی چێڵسی..

02/08/2026

سبەی ڤینیسۆس ئەگـەڕێتەوە مەدرید

سبەی بە ئـەگەری زۆرەوە چارەنوسی ڤینیسۆس یەکلای ئەبێتەوە ، ڕازیبوونی پێرێز لەسەر زیادکردنی موچەی ڤینیسۆس واتا مانەوەی گەر نا بەدوری مەزانن ڤینیسۆسیش هەمان چارەنوسی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەبێت..!

گەر ئەم گواستنەوە ڕووبدات بۆمبی سـەدەیە 🔥

30/07/2026

ئـامانجی خۆسێ گەورەیـە

مۆرینهۆ تیپێکی ئەوێت کە بە درێژای وەرز پێکان و ئاست خراپی یاریزانەکان کاریگەری نەبێت لەسەر تیپەکە ، بۆم مەبەستە مۆرینهۆ ئەیەوێت لە هەموو مەرکەزەکان ڕکابەری دروست کات ، سەرەڕای کارێزمایی ڕاهێنەرەکە بەڵام ئەیەوێت لە ڕووی جێگرەوەش منافەسەی پێگەی سەرەکی گەرمتر کات

تا پارساڵ لە ڕیاڵەمدرید ڕکابەری لەسەر پێگەی سەرەکی بوونی نەبوو ، بە هۆی مسۆگەری پێگەی سەرەکی هەر کەس بە جەوی خۆی یاری ئەکرد ،

بۆ ڕاهێنەری تر یەدەگ کردنی ناوی گەورە هێڵی سورە بەڵام بۆ مۆرینهۆ ئاساییە..!

دوای ڕۆیشتنی گۆنزالۆ گارسیا ڕیاڵمەدرید کارلۆس ئیسپی هێرشبەری لیڤانتی گواستەوە ڕێزەکانی 🔥

26/07/2026

گەر خودای گەورە بڕیاریی لەسەر دابێت بە هەوڵ و ماندوو بوون و مرۆڤ ئەگات بە لوتکە

وێنەکە دەلالەتە لە هەژاری و بارودۆخی سەختی دیۆماندێی کاتێک بە مناڵی بە درێسی مان یونایتدەوە بە دەست نوسی ژمارە و ناوی کریستیانۆ لەسەر پشتی درێسەکەی ، وێنەیەک ئەگرێت بەڵام دوای ماوەیەکی کەم و لە تەمەنی 19 ساڵی ئەگات بە گەورەترین خەون و وەک گرانترین یاریزانی مێژووی ڕیاڵمەدرید پەیوەندی بە یانەکەوە ئەکات

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Kurdistan
As Sulaymaniyah