02/07/2026
ڕێگە مەدە تەمەڵی ئەم دەرفەتە زێڕینەت لەدەست بدات
لە 5-7-2026 کۆرسەکەمان دەست پێدەکات
"ژیانت شایەنی ئەوەیە باشتر بێت، بە مەرجێک ڕێگە بە تەمەڵی نەدەیت... ⏳
گەورەترین ڕێگر لەبەردەم گۆڕانکاریتدا، ئەو تەمەڵییەیە کە هەموو جارێک پلانەکانت تێکدەدات. وەرە با پێکەوە لە کۆرسی سەرەتایی یۆگا، ئەو هێزە ناوخۆییەت بەخەبەر بهێنینەوە کە دەمێکە لەژێر تەمەڵیدا شاراوەتەوە. ئەمجارە بڕیارەکە جیاوازە، چونکە کرداری لەگەڵە!"
27/06/2026
ماڵی یۆگاى هەناسە ساڵانە یەک کۆرسی سەرەتایی ڕادەگەیەنێت
ئەم دەرفەتە زێرینە لە دەست خۆت مەدە
19/06/2026
ستیڤ جۆبز لە حەڤدە ساڵییەوە تا مرد هەموو ساڵێک دوو جار کتێبی (ژیاننامەی یۆگییەک)ی پاراماهانسا یۆگاناندا-ی خوێندۆتەوە، تەنانەت کاتێ لە ئاویلکەدابوو، گوتی: هەر کەس لە رێورەسمی بەڕێکردنمدا بەشدار بوو، تکایە دانەیەک لەو کتێبەی بە دیاریی پێبدەن و پێیاندان. بەردەوام کارمەندەکانی کۆمپانیای ئەپڵـی هاندەدا بیخوێننەوە، هەمیشە دەیگوت دەبێ هەموو کەس ئەم کتێبە بخوێنێتەوە.
کتێبی (ژیاننامەی یۆگییەک)ی ئێستا لە ماڵی یۆگای هەناسە بەردەستە.