Sport media

Sport media

Share

یەکەم ناوەندی میدیایی وەرزشی لە کوردستان و عێراق

broadcasting & media production company

01/09/2026

وەزعەکە کۆنتڕۆڵە، سەردەمی بێکەسی وەرزشیی کوردستان لە بەغداد کۆتاییهات

دکتۆر عەلی تەها، سەرۆکی بۆردی وەرزشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ یونس مەحموود، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی تۆپی پێی عێراق و خولی ئەستێرەکانی عێراقیان کرد.

01/09/2026

ئەم ئەرکە قورسەت پیرۆز

مامۆستا ئەردەڵان فایەق، ڕاهێنەرە ناودارەکەى کوردستان و عێراق، ئەرکێکى نوێى وەرگرت و بووە ڕاهێنەرى بالەى یانەى پێشمەرگەى سلێمانى....

01/09/2026

هەر لە ئێستاوە پیرۆزە

حاجیاوا بەکەس ڕاناگیرێت، لە ئێستاوە خولی پلەیەکی کوردستانی مسۆگەرە

01/09/2026

دارکۆ گەڕایەوە بۆ خزمەتی بابان

دارکۆ ئەحمەد، یەکێک لە ناسراوترین یاریزانە دێرینەکانی شاری سلێمانی و کوردستان، بەهۆی پۆشینی درێسی یانەی چوارباخ لە رابردوو زیاتر بە دارکۆی چوارباخ ناسراوە، گەڕایەوە بۆ خزمەتی یانەی بابان و بە سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانە دەستنیشانکرا.

31/08/2026

ماڵئاوایی لە سیروانى نوێ کرد

یاریزانى ئاستبەرز و دیارى کوردستان، یەکێک لە بەڕەوشترین یاریزانەکانى تۆپى پێ، بەرهەم جەبار دواى یەک وەرز لە یارییکردن بۆ یانەى سیروانى نوێى شارى سلێمانى ماڵئاوایی لە ڕیزەکانى ئەو یانەیە کرد.

30/08/2026

چەپکێک گوڵ لە پاڵپشتیی

لە سلێمانی، دکتۆر عەلی تەها بەرپرسی بۆردی وەرزشیی سەردانی بەرهەم شێخ محەممەد، سەرۆکی یانەی بابانی کردو پەیامی پاڵپشتیی بۆ یانەکە و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئاڕاستە کرد.

30/08/2026

هەموو لایەک بەخێرهاتن

پێشوازى هێرش هەورامى، سەرۆکى یانەى نەورۆز لە هاندەرانى یانەى دهۆک، ڕوو لە هاندەران هەورامى گوتى"سلێمانى و یاریگاى نەورۆز ماڵى خۆیانە و کۆڵێک خۆشحاڵە هاندەرانى دهۆک لە شارە حەیاتەکەن و پشتیوانى خۆشى بۆ هەر پێویستییەک بۆ یەک بە یەکى هاندەرى یانە زەرد پۆشەکە دەربڕى."

فۆتۆ:شڤان ناسیح

30/08/2026

میوان نییەو ماڵی خۆیەتی….. ئێوارە ئاسۆ ڕۆستەم ڕووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە

29/08/2026

هەڵوێست بە کەس ڕاناگیرێت

هەڵوێست کەمال، یاریزانى دیارى کوردستان بۆ ئەم وەرزەى خولى پلە دووەکانى کوردستان درێسى حاجیاوا لەبەردەکات و ئاستێکى نایاب پێشکەش دەکات.

هەڵوێست کەمال؛توانای تاکتیکی، خێرایی و هەستی بەرپرسیارێتی لە یارییەکەی وای لێکردووە ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە هەر کاتێک لە مەیدان دەبێت، چاوەڕوانی کارێکی تایبەت لێ دەکرێت.

هەڵوێست تەنها ناوی یاریزانێک نییە؛ نموونەیەکە لە هەوڵدان، متمانە بە خۆ و خۆشەویستی بۆ تۆپ و یاری.

28/08/2026

مامە ڕەزا؛ وەرزش ‌دۆست و خزمەتکاری دڵسۆزی کەرکوک

ڕەزا زەنگەنە تەنها مرۆڤێکی وەرزش‌دۆست نییە، بەڵکو کەسێکە کە بە دڵ و گیان خزمەتی وەرزش و وەرزشکارانی کەرکوک دەکات. خۆشەویستییەکەی بۆ وەرزش و پشتیوانییە بەردەوامەکەی لە چالاکی وەرزشییەکان، بووەتە بەشێک لە خزمەتە کۆمەڵایەتییەکانی.

کەرکوک بە کەسانێکی وەک ڕەزا زەنگەنە پێویستی هەیە؛ ئەو کەسانەی کە بێ دەنگ و بێ هاش و هوش، بە کردار خزمەت دەکەن و پشتگیریی وەرزش و گەنجانی ئەم شارە دەکەن.

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in London?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


London
NW17JY