sahand Nawzad/مامۆستای کوردی

sahand Nawzad/مامۆستای کوردی مامۆستای زمانی کوردی
� وانەی تایبەت بۆ قوتابیان
� فێربوونی کوردی بە شێوەی ئاسان
� بۆ زانیاری پەیام

خوێندن تەنها فێربوون نییە، بەڵکوو دەروازەیەکە بۆ داهاتوویەکی باشتر.👧🏻👦🏻 منداڵێک کە ئەمڕۆ کتێب دەخوێنێتەوە، سبەی دنیایەکی...
11/09/2026

خوێندن تەنها فێربوون نییە، بەڵکوو دەروازەیەکە بۆ داهاتوویەکی باشتر.
👧🏻👦🏻 منداڵێک کە ئەمڕۆ کتێب دەخوێنێتەوە، سبەی دنیایەکی گەورەتر دەبینێت.
🌱 بە خوێندن، منداڵەکانمان بۆ داهاتوو ئامادە دەکەین.

10/09/2026

📚 ٣ هەڵەی باو لە نووسینی زمانی کوردی

زۆرجار ئەم هەڵانە دەکەین، بەڵام بە ئاسانیدا دەتوانین چاکیان بکەین 👇

❌ دچم
✅ دەچم

❌ به‌رده‌وم
✅ بەردەوام

❌ ده‌نوسم
✅ دەنووسم

📝 ئێستا تۆ بڵێ:
کام وشەیەکی کوردی زۆر دەبینیت کە بە هەڵە دەنووسرێت؟

💬 لە کۆمێنت بنووسە، لە پۆستی داهاتوودا ڕاستەکەی بۆت دەڵێمەوە.

👩‍🏫 سەهەند نوزاد | مامۆستای کوردی

ڕێنمایی بۆ دایک و باوکانشوێنێکی ئارام بۆ خوێندن دابین بکەندوور لە تەلەفزیۆن، مۆبایل و شتە سەرنج‌ڕاکێشەکان.کاتی دیاریکراو...
08/09/2026

ڕێنمایی بۆ دایک و باوکان
شوێنێکی ئارام بۆ خوێندن دابین بکەن
دوور لە تەلەفزیۆن، مۆبایل و شتە سەرنج‌ڕاکێشەکان.
کاتی دیاریکراو بۆ وانە دابنێن ⏰
هەموو ڕۆژێک لە کاتێکی دیاریکراو وانەکانی بکات.
لە جیاتی فشاردان، هانی بدەن ❤️
وشەیەکی سادەی وەک «دەتوانیت» کاریگەری زۆری لەسەر متمانەی منداڵ هەیە.
وانەکەی بۆی مەکەن
ڕێنمایی بکەن، بەڵام ڕێگە بدەن خۆی وەڵام بدات و هەڵەکانیشی خۆی چاک بکات.
لە هەڵەکردن مەترسێنن
هەڵەکردن بەشێکە لە فێربوون؛ نابێت منداڵ لە هەڵەکردن بترسێت.
پرسیاری لێ بکەن
دوای وانەکە بپرسن: «ئەمڕۆ چی فێربوویت؟» یان «کام بەش بۆت ئاسانتر بوو؟»
پێشکەوتنەکەی بەراورد بە خۆی بکەن، نە بە منداڵانی تر 🌱
خەوتن و پشووی باشی هەبێت
منداڵێکی ماندوو زۆر بە سەختی فێر دەبێت.
لەگەڵ مامۆستا هاوکاری بکەن
ئەگەر منداڵ لە بابەتێکدا کێشەی هەیە، لەگەڵ مامۆستا گفتوگۆ بکەن.
هەموو تێکۆشانێکی بچووکیشی ستایش بکەن 👏
نەک تەنها نمرەی باش؛ بەڵکو هەوڵدان، پابەندبوون و پێشکەوتنیش گرنگە.
پەیامێکی جوان بۆ دایک و باوکان:
«منداڵەکەتان پێویستی بە فشار نییە؛ پێویستی بە پشتگیری، ئارامی و وشەیەکی هاندەر هەیە. بە یەکەوە دەتوانین تواناکانی منداڵەکانمان گەشە پێ بدەین. 🌷📚»

تاقیکردنەوەیەکی خێرا ئەنجام بدە.
07/09/2026

تاقیکردنەوەیەکی خێرا ئەنجام بدە.

05/09/2026
ئەگەر دەتەوێت پێش دەست پێکردنەوەی قوتابخانە منداڵەکەت بەجوانترین شێوە فێری ئەلف و بێی کوردی بێت بۆ هەموو ئاستەکان ئەوا ه...
05/09/2026

ئەگەر دەتەوێت پێش دەست پێکردنەوەی قوتابخانە منداڵەکەت بەجوانترین شێوە فێری ئەلف و بێی کوردی بێت بۆ هەموو ئاستەکان ئەوا هەر ئێستا هەوڵ بدە باشترین و ئاسانترین بۆ منداڵە چاوگەشەکانتان هەڵبژێرن
مامۆستای زمانی کوردی
📚 وانەی تایبەت بۆ قوتابیان
✍️ فێربوونی کوردی بە شێوەی ئاسان
📩 بۆ زانیاری پەیام بنێرە

Address

Erbil
Ha Long
12345

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when sahand Nawzad/مامۆستای کوردی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share