08/08/2026
ڤینیسیۆس لە گێمی دووەمی یاریەکە کاپتن بوو ♥️
بۆ هەموو هەواڵ و ئامارەکانی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید لایک بکەن 👑 24 کاتژمێر پۆست و زانیاری نوێ 🤍
08/08/2026
ڤینیسیۆس لە گێمی دووەمی یاریەکە کاپتن بوو ♥️
08/08/2026
لە یاریەکی دۆستانە ڕیاڵ مەدرید 2-1 بردنەوەی بەدەست هێنا بەرامبەر یانەی فێرێنجڤارۆشی هەنگاری، کارلۆس ئیسپی لە یەکەم یاری گۆڵی تۆمارکرد ♥️⚽
07/08/2026
دیۆماندی لەراهێنانەکانی ئەمڕۆ ✅♥️
07/08/2026
باستۆنی، ئۆلیسێ، ڕۆدری، ڤیتینیا
لە سەرەتای هاوین هەموویان ناویان بەسترا بە ڕیاڵ مەدرید بەڵام هیچیان پەیوەندیان بە ڕیاڵ نەکرد
07/08/2026
ساتی بەڕێکەوتنی شاندی ڕیاڵ بۆ هەنگاریا
سبەی لە یاریەکی دۆستانە ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر فێرێنجڤارۆشی هەنگاری یاری دەکات
07/08/2026
ماستانتۆنۆ ئەم وەرزە بەخواستن لە فیرۆنتینا یاری دەکات 💜
07/08/2026
ئینریکی ڕیکیلمی کاندیدی کۆتا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕیاڵ
- من بەڵێنم بە مەدریدستادا ڕۆدری دەکەم بە یاریزانی ڕیاڵ، دڵنیابووم لەوە، ئەم یاریزانە لە یەکەم ڕۆژەوە گرنگی بە ئێمە دابوو، بەڵام ئێمە وەک پێویست خێرا کارەکانمان نەکرد، لە کاتی خۆیدا دەرفەتمان هەبوو گواستنەوەکە تەواو بکەین و رۆدری ئێستا یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەبوو
- ئەمەی ڕوویدا مایەی شەرمەزاریە، هاندەران داوای یاریزانی گەورەی لەم شێوەیە دەکەن بەڵام ڕیاڵ نەیتوانی بەدەستی بهێنێت، بیستوومە ڕاهێنەر توڕەیە لە ڕاستیدا ئەو مافی خۆیەتی توڕەبێت، کاتێک ڕاهێنەر یاریزانی وەک ڕۆدری دیاری دەکات یانەکە دەبێت بجەنگێت لەپێناو گواستنەوەی
- گواستنەوەی ڕۆدری بۆ بەرشەلۆنە تەنها گواستنەوەیەکی ئاسایی نییە، ئێمە ڕێگەمان بە گەورەترین رکابەرمان دا خۆیان بەهێزتربکەن بە یاریزانێک کە دەبوو ئەمڕۆ درێسی ئێمەی لەبەر بووبا، ئەمە یەکێکە لەو جۆرە بڕیارانەی لەوانەیە بۆ چەندین ساڵ سەرلێشێواوت بکات
07/08/2026
ڕۆژنامەنووسی مەدریدی تۆماس گۆنزالێز
ڕۆدری خیانەتی لە ریاڵ مەدرید کرد و لە پشت پەردەوە ڕێککەوتنی نێوان خۆی و ڕیاڵ مەدریدی تێکدا، هەمووشتێک بەزارەکی رێککەوتنی لەسەر کرابوو گرێبەستێک بۆ ماوەی 4 ساڵ بە مووچەی ساڵانەی 14.6 ملیۆن یۆرۆ واتە هەمان ئەو مووچەی لە سیتی وەری دەگرت، لە ناوەڕاستی هەفتە شتەکان ئاڵۆزبوون ڕیاڵ هەستی کرد ڕۆدری ئارەزوویەکی زۆر دەرنابڕێت بۆ پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ مەدرید، ئیدارەی ڕیاڵ هەمیشە یاریزانێکیان دەوێت ئارەزوو و پابەندبوونێکی زۆری هەبێت وە بڕوای بە پرۆژەی یانەکە هەبێت بەبێ هیچ دوودڵیەک، بەڵام پێکانی دیۆنگ و پەیوەندیەکی تەلەفۆنی هانسی فلیک یاریەکەی سەراوژێر کرد و وای لە ڕۆدری کرد ئارەزووی پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە بکات
07/08/2026
ئەلمۆندۆ
دوای ئەوەی ڕۆدری ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە مۆرینۆ هێشتا یاریزانێکی دەوێت کە بتوانێت یارییەکە ڕێکبخات و کۆنترۆڵی خێرایی یاری بکات، یاریزانی وەک مارتن زوبیمێندی و ئەنجیلۆ ستێتلەر و ئادەم وارتۆن، چارەسەری ئێستا ڤالڤێردی و چوامینی لە ناوەڕاست و بێلینگام لە پێشەوە، هەروەها بێرناردۆ سیلڤا و ئاردا گۆلەر دەتوانن چارەسەری زیاتر پێشکەش بکەن
07/08/2026
چیچاریتۆ
هەست دەکەم خەڵک لەسەر بنەمای بارودۆخی ئێستای کریستیانۆ حوکمی لەسەر دەدەن و بەشێکی گەورەی پیشەکەی لەبیر دەکەن، دەزانی بۆچی ئێستا خەڵکێکی زۆر بە خراپی باسی ئەو دەکەن؟ چونکە لە ڕابردوودا نەیانتوانیوە ئەوە بکەن، بەهەڵە لێم تێمەگەن، ئەو هێشتا ڕیکۆردەکانی سعودیە دەشکێنێت، یەکەم نازناوی خولەکەی لەوێ بردەوە و نزیکە لە تۆمارکردنی 1000 گۆڵ