02/09/2026
إنا لله وإنا إليه راجعون
بە ناوی سـەرۆک و ئەندامانی تێنسی سەرمێزی هەولێر ، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( طاهر صابر خۆشناو ) بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی هەولێر
لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێ وکۆچکردووش بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ / ٩ / ٢٠٢٦ پرسەکەی لە مزگەوتی صەواف بەڕێوەدەچێت
31/08/2026
گروپی واتس اب
واتس اب
https://chat.whatsapp.com/F9Zvxd6ioho5Pdl9pt6f0l?s=cl&p=a&mlu=4
تعليمات تسجيل اللاعبين – بطولة أربيل المفتوحة على مستوى العراق 2026
للفترة 16 / 9 / 2026 و لغاية 19/ 9 / 2026
• طريقة التسجيل: يتم تسجيل أسماء المشاركين حصراً عبر الرابط التالي:
https://forms.gle/Losi3ducSAbQ87BWA
• الموعد النهائي: يُغلق باب التسجيل تلقائياً يوم 5 أيلول (September) 2026 في تمام الساعة 11:45 مساءً.
• رسوم الاشتراك: 25,000 دينار عراقي لجميع الفئات ولكلا الجنسين، وتُدفع مسبقاً عن طريق Qi Card أو FIB.
• تأكيد الدفع: يجب اختيار المحفظة التي تم التحويل منها داخل استمارة التسجيل (الفورم)، مع إرفاق صورة (لقطة شاشة) لإيصال التحويل وإرسالها إلى اللجنة المنظمة.
• الدفع الجماعي: يُسمح لشخص واحد بتحويل المبلغ الإجمالي لمجموعة من اللاعبين دفعة واحدة.
• سياسة الاسترداد : رسم الاشتراك غير قابل للاسترداد في حال عدم الحضور.
• ملاحظة: ستقوم اللجنة المنظمة بنشر تعليمات البطولة ونوعية الجوائز لاحقاً.
Qi 5744467233
Fib 07714587700
----------------------------------------
ڕێنمایی تۆمارکردنی یاریزانان
پاڵەوانیەتی کراوەی هەولێر لەسەر ئاستی عێراق 2026
لە 16ی ئەیلوولی 2026 تا 19ی ئەیلوولی 2026
شێوازی ناو تۆمارکردن: پێویستە بەشداربووان بە تایبەتی لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن:
https://forms.gle/Losi3ducSAbQ87BWA
• دوا وادە: ناو تۆمارکردن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە 5ی ئەیلوولی 2026 کاتژمێر 11:45 شەو دادەخرێت.
• بڕی بەشداری کردن: 25000 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەموو ئاستەكان و هەردوو ڕەگەز، پێشوەختە دەدرێت لە ڕێگەی Qi Card یان FIB.
• پشتڕاستکردنەوەی پارەدان: ئەو جزدانەی کە گواستنەوەکە لێیەوە کراوە دەبێت لە فۆڕمی خؤ تۆمارکردندا هەڵبژێردرێت، هەروەها دەبێت وێنەی شاشەی پسوڵەی گواستنەوەکە هاوپێچ بکرێت و بنێردرێت بۆ لیژنەی ڕێکخەرپاڵەوانێتیەكە.
• دەتوانێت کۆی بڕە پارە بۆ کۆمەڵێک یاریزان لە لایەن یەك كەس بنێردرێت.
• بڕی پارەی بەشداریكردن لە ئەگەری ئامادەنەبوون ناگەڕێتەوە.
• تێبینی: لیژنەی ئامادەکاری دواتر ڕێنماییەکانی پاڵەوانێتییەکە و جۆری خەڵاتەکان بڵاودەکاتەوە.
Qi 5744467233
Fib 07714587700
25/08/2026
دواتر زانیاری سەبارەت بەناو تۆمارکردن بڵاو دەکەینەوە..
------------------------
سننشر لاحقا معلومات عن كيفية تسجيل الأسماء
24/08/2026
( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ )
بەرز و پیرۆزبێت یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغمبەرمان محمد (ﷺ) _________________
۱۲ ی ربیع الأول ـ ١٤٤٨ كۆچی
23/08/2026
ئەمڕۆ ٢٣ / ٨ / ٢٠٢٦ وەک یەکێتی تێنسی سەرمێزی هەولێر سەردارنی بەرێز کاک تاهیر خۆشناو بەڕێوەبەری پێشوی وەرزشی هەولێر و بەرپرسی نووسینگەی وەرزشوانان مان کرد، لە نەخۆشخانەی ژین ی تایبەت بەهۆی تێکچونی باری تەندروستی، خوای گەورە شیفای بدات ان شاءالله هیوای هەر ساغ و سەلامەتی بۆ دەخوازین
23/08/2026
بە ناوی سـەرۆک و ئەندامانی تێنسی سەرمێزی هەولێر ، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین
بۆ کۆچی دوایی ( دایكی )
برای بەڕێزمان عمید ( سیروان صالح ) یاریزانی دێرینی تێنسی سەرمێز..
خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێ وکۆچکردووش بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی
إنا لله وإنا إليه راجعون
پرسەکەی ئەوڕۆ یەک شەممە ٢٣ / ٨ لە مزگەوتی صوافە
20/08/2026
پیرۆزە لە پاڵەوانانی شاری هەولێر🏓
بەناوی یەكێتی تێنسی سەرمێزی هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکەکەی دکتۆر ئومێد فاروق عوسمان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پاڵەوانەکانمان و یاریزانە بە تواناکانمان دەکەین لە پارێزگای هەولێر جێگەی شانازين نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقیان کرد لە پاڵەوانێتی ڕۆژ ئاوای ئاسیا کە لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو لە ڕێکەوت ١٢-١٩ / ٨ / ٢٠٢٦
شانازی دەکەین کە ئەم پاڵەوانانە بەرهەمی قوتابخانەی تێنسی سەرمێزی يەكێتییەكەمانن، کە لەوێ فێربوون و گەشەیان کرد سەرەڕای بەشداریکردنیان لەسەر ئەستۆی خۆیان ٨ یاریزانی شارى هەولێر بةشداربوون و توانیان ١٣ میدالیای (زیو و برۆنز) بەدەست بێنن کە ناوی هەولێر و عێراقیان بەرزکردەوە.
ئەنجامەكانیش بەم شێوەی خواروە بوو :
· تەبا دانا (خوار ١٥ ساڵ): دوو میدالیای برۆنزی لە یارییەکانی تاک و جووت بەدەستهێنا.
· ڕاوێژ ئەسکەندەر (خوار ١٣ ساڵ): دوو میدالیای زیوی لە تیپ و جووت بەدەستهێناوە، هەروەها میدالیای برۆنزی لە تاکە کەسی بەدەستهێناوە.
· دانەر جووتيار (خوار ١١ ساڵ): میدالیای زیوی لە تیپ و دوو میدالیای برۆنزی لە تاک و جووت بەدەستهێنا.
· پەرێز ئەسکەندەر (خوار ١١ ساڵ و خوار ١٥ ساڵ): میدالیای زیوی لە خوار ١١ ساڵ و میدالیای زیوی لە تیپی خوار ١٥ ساڵان بەدەستهێنا.
· دلين دانا (خوار ١١ ساڵ): میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
• یونس یەحیا (خوار ١١ ساڵ): میدالیای زیوی لە پێشبڕکێی تیپ و میدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی جووت بەدەستهێنا.
ھەروەھا ڕێز و پێزانینی قووڵی خۆمان ئاراستەی هەر چوار پاڵەوانەکەمان و یاریزانە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لەگەڵ دوو یاریزانی کچ
🔹 عەبدولحەق قەهار
🔹 عەبدولغەفار قەهار
🔹 عەبدولمەلیک قەهار
🔹 مؤمن محمد نجاە
🔹 مریم نینوس
🔹 روان سوران
ئەوان بەهۆی بارودۆخ و کێشەی داراییەوە نەیانتوانی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە بکەن، بەڵام وەک پاڵەوانی ئەبەدی لە چاو و دڵماندا ماونەتەوە و شانازی بە ئاستی بەرزیان دەکەین.
دەستخۆشی لە ستافی ڕاهێنەران و خانەوادەی یاریزانان دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە شەرەفمەندانەیە بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی هەموو بەهرەمەندە گەنجەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر.
---------------------------------------------------
مباركة وفخر بأبطال أربيل رفعة رأس العراق ..
باسم اتحاد تنس الطاولة في أربيل، متمثلاً برئيسه الدكتور أُميد فاروق عصمان، نتقدم بأسمى آيات التهاني والتبريكات إلى أبطالنا وموهوبينا من لاعبي ولاعبات محافظة أربيل، الذين مثلوا منتخب العراق خير تمثيل في بطولة غرب اسيا التي اقيمت في المملكة الاردنية الهاشمية للفترة ١٢-١٩ / ٨ / ٢٠٢٦
نعتز ونفخر بأن هؤلاء الأبطال هم من ثمار مدرسة الاتحاد لتنس الطاولة؛ حيث تعلموا وترعرعوا في أحضانها وصُقلت مهاراتهم فيها ليصبحوا نموذجاً يُحتذى به. ورغم أن مشاركتهم كانت على نفقتهم الخاصة وبجهودهم الشخصية، إلا أن عزيمتهم كانت أعلى من كل التحديات، وحقق (٨) لاعبين ولاعبات إنجازاً يكتب بماء الذهب بحصولهم على ١٣ ميدالية (فضية وبرونزية) رفعوا بها اسم أربيل والعراق عالياً.
نتائج أبطالنا المشاركين:
- تەبا دانا (فئة تحت ١٥ عامًا): أحرز ميداليتين برونزيتين في منافسات الفردي والزوجي.
- راويز إسكندر (فئة تحت ١٣ عامًا): أحرز ميداليتين فضيتين في منافسات الفرق والزوجي، وميدالية برونزية في منافسات الفردي.
· دانەر جوتيار (فئة تحت ١١ عامًا): أحرز ميدالية فضية في منافسات الفرق، وميداليتين برونزيتين في منافسات الفردي والزوجي.
· بەریز إسكندر (فئتا تحت ١١ وتحت ١٥ عامًا): أحرزت ميدالية فضية في فئة تحت ١١ عامًا، وميدالية فضية في منافسات الفرق لفئة تحت ١٥ عامًا.
· دلين دانا (فئة تحت ١١ عامًا): أحرزت ميدالية فضية.
· يونس يحيى (فئة تحت ١١ عامًا): أحرز ميدالية فضية في منافسات الفرقي، وميدالية برونزية في منافسات الزوجي.
💡 كلمة وفاء وتقدير:
كما لا يفوتنا أن نوجّه تحية تقدير وإجلال لأبطالنا الاربعة، الأوائل على مستوى العراق وأبناء مدرسة الاتحاد اضافة الى لاعبتين
🔹 عبدالحق قهار
🔹 عبدالغفار قهار
🔹 عبدالملك قهار
🔹 مؤمن محمد نجاة
🔹 مريم نينوس
🔹 روان سوران
الذين حُرموا من المشاركة في هذه البطولة بسبب الظروف والإمكانيات المادية، لكنهم يبقون في أعيننا وفي قلوبنا أبطالاً دائمين ونفخر بمستواهم العالي.
نبارك لكوادرنا التدريبية ولأسر اللاعبين هذا الإنجاز المشرف، ونعدكم بالاستمرار في دعم كافة الطاقات الشبابية لتحقيق المزيد من الألقاب
08/08/2026
دوو یاریزانی شاری هەولێر(محمد بشدار)و (ڤارین معروف)لە ئاستی تەمەنە جیاوازەکان لەکەمپی مەشقی هەڵبژاردەی عیراق بەشدارن کە لــەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت بــە مــەبەستی خۆ ئامادەکرن بۆ پاڵەوانییەتی وڵاتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا کە لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەدەچێت
---------------------------------------------
انضمام لاعبي محافظة أربيل (محمد بشدار) و(فارين معروف) إلى المعسكر التدريبي لمنتخب العراق للفئات العمرية المقام في محافظة السليمانية، وذلك إعداداً وتحضيراً للمشاركة في بطولة غرب آسيا التي ستستضيفها المملكة الأردنية الهاشمية
05/08/2026
لە چوارچێوەی هاوکاریی و هەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی تەمەنە جیاوازەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ى ٨ ى ٢٠٢٦ تیپی تێنسی سەرمێزی یانەی دهۆک و بەهرەمەندانی تێنسی سەرمێزی هەولێر سەردانی هۆڵی قوتابخانەی تایبەتی تێنسی سەرمێزی هەولێریان کرد، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک یاری دۆستانەی هاوبەش لە نێوان یاریزانەکان