Aran Organization

Aran Organization

Share

رێکخراوێکی ناحکومی نا حیزبی قازانج نەویستە Non government, non profit, non partisan, non political and non religious Organization

Aran organization for developing civil culture

Aran is a non- governmental organization has been founded in 2013, the head office locates in Chamchamal district and registered based on the law in both KRG and Iraq. Organization vision

Aran has been founded based on the following visions:

Strengthening the trust of individuals in order to make them participate in the society development and civi

06/08/2026

رێکخراوی ئاران، بەشداری هەفتەی هەلمەتی تەندروستی سلێمانی دەکات، کە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی _ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەلایەتی رێکی دەخات.

05/08/2026

بەشداری رێکخراوی ئاران لە کۆبونەوی هەماهەنگی بۆ دانانی پلانی هەڵمەتی هەفتەی تەندروستی چاکسازێکانی پارێزگای سلێمانی، کە رێکخراوی ئاران بەشدارە تیایداو بریارە بەم نزیکانە دەست پێ بکات.

03/08/2026

پابەندین بە کارکردن لە پێناو ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی هاوشێوەی جینۆسایدکردنی کوردانی یەزیدی

Photos from Aran Organization's post 30/07/2026

کوردی/English
کۆنفراسی پاراستنی مافەکانی پەرستاران لە کەرتی تایبەت
رۆژی ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٦ رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی، بە پشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی بە بەشداری بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، کۆنفراسێکی تایبەتی بە گفتوگۆکردن لەسەر پاراستنی مافەکانی پەرستاران و رێگریکردن لە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەریان و پەردەلادان لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەریان لە کەرتی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
کۆنفراسەکە بە بەشداری هەر یەک لە بەرێزان، هادی فەریق، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری پەرستاران، د. ژوان شەریف عەبدولرەحمان، لێپرسراوی پشکنینی کەرتی تایبەت لە تەندروستی سلێمانی و هۆشمەند عوسمان، وەک نوێنەری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەروەها بە بەشداری ژمارەیەک لەو پەرستارانەی لە کەرتی تایبەتدا پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای کۆنفراسەکەدا رێکخراوی ئاران داتاکانی خۆی لە بارەی بوونی پێشێلکاری لە کەرتی تایبەت بەرامبەر پەرستاران خستە روو، کە بەپێی داتاکانی رێکخراوی ئاران، (١٣،٢٠٠) پەرستار و کارمەندی تەندروستی لە نزیکەی (٨٠٠٠) دامەزراوەی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، پێشێل کاریەکانیش بەم جۆرەن:-
- ٪١٦ پەرستاران ناچار کراون لە دەرەوەی پسپۆری خۆیان کار بکەن، ریکڵام کردن بۆ شوێنی کارکردن وەک نموونە.
- ٪١٠ پەرستاران بەبێ بەرامبەر کاریان پێکراوە، کارکردن بە تێست بێ بەرامبەر بۆ ماوەیەکی دیاری کراو دواتر ئیزندانیان کە هەندێکیان بۆ ماوەی (٩٠) رۆژ کاریان پێ کراوەوە هیچ موچەیەکیان پێ نەدراوە.
- ٪٣٩ پەرستاران کاری زیادە، واتا زیاد لەو کاتەی بۆیان دیاری کراوە کاریان پێکراوەو دەکرێت و کرێی زیادە (Over time) یان بۆ هەژمار ناکرێت.
- ٪٢ پەرستاران روبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، چی لە لایەن خاوەن کارەوە یان لە لایەن کەسوکاری نەخۆشەوە.
- ٪٣ پەرساتارنی ئافرەت دەڵێن توشی هەراسان کردوون هاتوون لە لایەن خاوەن کار یان کەسانی دەسترۆیشتووی شوێنی کارەوە.
- ٪٥٧ پەرستاران گرێبەستیان لەگەڵدا نەکراوە بۆ کارکردن و بە بێ گرێبەست کار دەکەن.
- ٪٨٤ ئەو پەرستارانەی گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەدا هیچ مەرجێکی پەرستارەکە جێگیر نەکراوە.
- ٪٦٤ پەرستارانی ئافرەت لە کاتی منداڵبووندا مۆڵەتی دایکایەتیان پێ نەدراوە.
- ٪٨٨ پەرستاران بە موچەی نزم کار دەکەن، کە لە (١٥٠،٠٠٠) دینارەوە دەست پێدەکات و بەشێکیان مانگانە ٢٨ رۆژ کار دەکەن.
- ٪٧٥ پەرستاران دەستەبەری کۆمەڵایەتیان بۆ نەکراوەو هەندێکیان هەر نازانن چی یە.

پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر وردە کاری ئەو پێشێلکاریانە کە بەشی هەرە زۆری پێشێلکاریەکان لە نەخۆسخانە تایبەتەکان و کلینیکە پزیشکیە تایبەتەکان تۆمار کراون کە بریتیە ٪٤٩ پێشێلکاریەکان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و ٪٢١ پێشێلکاریەکان لە کلینیکە پزیشکیە تایبەتەکان تۆمار کراون.
لە کۆنفراسەکەدا، باس لە چؤنێتی روبەرووبونەوەی ئەم پێشێلکاریانە کرا، کە بە پێشێلکاری مەترسیداری یاسای کار و بنەماکانی مافی مرۆڤ و بنەماکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەژمار دەکرێت کە داوای کردوە پەرستار لە ژینگەیەکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کار بکات لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باش بە نەخۆش، بەڵام لە هەرێمی کوردستان رەچاوی ئەمانە نەکراوەو پەرستاران لە کەرتی تایبەتی تەندروستی کاری قورس و تاقەت پروکێنیان پێ ئەکرێت لە بەرمابەر موچەیەکی کەم، نەخۆشخانەی تایبەتی وا هەیە کاری (٢٠) پەرستار بە دوو پەرستار ئەکات، بەشی هەرە زۆری نەخۆشخانەو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت خۆیان لە دەستەبەرکردنی پەرستار و کارمەندەکانیان ئەدزنەوە، کە ئەمش ئایندەیان ئەخاتە مەترسیەوەو لە مافی خانەنشینکردن بێ بەشیان ئەکات.
بەشداربوان ژمارەیەک پێشنیازیان خستە روو ەبجۆرێک هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروبار کۆمەڵایەتی و سەندیکای پزیشکان دەستوەردانی راستەوخۆ بکەن و سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش چاودێری ورد بێت بەمجۆرە:-
یەکەم: وەزارەتی تەندروستی:- دەستوەردانی راستەوخۆ بکات لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کە لە وەزارەت مۆڵەت وەردەگرن بەم جۆرە:-
1- سەپاندنی گرێبەستێکی گشتگیری ئەلکترۆنی کە ١٠٠٪ لە بواری موچە، کات و رۆژانی کارکردن، و سەرجەم مافەکانی تر رەچاوی یاسای کاری تێدا بکرێت و هەر ئەو گرێبەستە بە کار بهێنرێت و وێنەیەکی بگاتەوە بە وەزارەت.
2- بە بانکی کردنی موچەی کارمەندانی تەندروستی
3- پێکهێنانی یەکەی تایبەتی چاودێری مافی کارمەندانی تەندروستی کەرتی تایبەت لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی
4- دیاری کردن و سەپاندنی ژمارەی پیویستی کارمەند بۆ بەشێکی نەخۆشخانە تایبەتەکان و رێگە نەدرێت ژمارەی کارمەندان کەم بکرێتەوە
5- سەپاندنی دەرماڵەی مەترسی بۆ ئەو کارمەندانەی لە بەشە مەترسیدارەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان کار ئەکەن، وەک بەشی تیشک و بەشەکانی تر.
6- رێگری کردن لە کارپێکردنی کارمەندان بە حەق دەستی رۆژانە (کارمەندی وا هەیە رۆژانە بە ٧٠٠٠ دینار کار دەکات، لە هەفتەی دوو رۆژ یان کەمتر کار دەکات)
7- دروستکردنی فۆڕم یان سندوقی سکاڵای ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کارمەندانەی پێشێلکاریان بەرامبەر دەکرێت و بەستانەوەی بە وەزارەتەکانی تەندروستی و کار و سەندیکا پەیوەندیدارەکان

دوەەم: سەندیکای پزیشکانی کوردستان و سەندیکای پزیشکانی ددان کە زیاتر لە پێنج هەزار شوێن لەو دوو سەندیکایە مۆڵەتیان وەرگرتوە
1- گرتنە بەری هەممان ئەو رێکارانەی بۆ وەزارەتی تەندروستی پێشنیاز کراوە
2- رێگە نەدان بە کاری زیادە بە بێ هەژماکردنی ئۆڤەر تایم. (زۆرینەی ئەو کارمەندانەی کاری زیادەیان پێ دەکرێت کە کلینیکە پزیشکیەکاندان)
3- رێگە نەدان بەکارکردن بە کارمەندانی تەندروستی بە بێ گرێبەست (زۆرینەی ئەو کارمەندانەی بێ گرێبەست کار دەکەن لە کلینیکە پزیشکیەکاندان)
سێیەم: سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ( کە زیاتر لە ٢٠٠٠ شوێن لەو سەندیاکە مۆڵەتیان وەرگرتوە)
1- گرتنەبەری هەممان ئەو رێکارانەی بۆ وەزارەتی تەندروستی و هەردوو سەندیکاکەی سەرەوە پێشنیاز کراوە بۆ ئەو کارمەندانەی لە نۆرینگەکان کار دەکەن.
2- بەردەوامیی بەرگریکردن لە مافی کارمەندانی تەندروستی و بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی.

چوارەم: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی:-
1- سەردانی مەیدانی و لێکۆڵینەوەی ورد و گرتنەبەری رێکاری سزایی دژی ئەو خاوەن کارانەی کارەمەندەکانیان دەستەبەر ناکەن، یان پابەند نابن بە دانی ئەو بڕەی لەسەر خاوەن کارە.
2- رێگریکردن لە خۆ دزینەوەی خاوەن کار لە دەستەبەر کردنی کارمەندان
3- فشارکردن و کاری هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و هەرسێ سەندیکای سەرەوە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی کارمەندانی تەندروستی.
4- دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو کارمەندێکی تەندروستی بە پێی یاسای کار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە روی موچە، رۆژ و کاتی کارکردن، دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مامەڵەی رۆژانەی خاوەن کارونەخۆش
پێنجەم: لیژنەی مەیدانی هاوبەش
پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەرجەم سەندیکاکانی پزیشکی و تەندروستی و ئەنجامدانی سەردان و پشکنینی دەوری و لە ناکاو لە پێناو پاریزگاری کردن لە مافی کارمەندان و پابەندکردنی خاوەن کار بە یاسای کار و بنەماکانی دادپەروەری و پاراستنی مافی مرۆڤ

Conference on Protecting the Rights of Nurses in the Private Health Sector

On 29 July 2026, Aran Organization for the Development of Civic Culture, with the support of the National Endowment for Democracy (NED), organized a high-level conference to discuss the protection of nurses' rights in the private health sector and address the widespread labor rights violations they face.

The conference brought together representatives from the Ministry of Health, the Ministry of Labour and Social Affairs, the Health Workers Syndicate, and a number of nurses who have personally experienced workplace violations in private hospitals and clinics.

At the beginning of the conference, Aran Organization presented the findings of its research on the working conditions of nurses in the Kurdistan Region's private health sector. According to the data, approximately 13,200 nurses and healthcare workers are employed in nearly 8,000 private healthcare facilities. The findings revealed serious concerns, including:

16% were required to perform duties outside their professional specialization.
10% worked without pay during extended "trial" periods, with some working for up to 90 days without receiving any salary.
39% regularly worked overtime without receiving overtime compensation.
2% reported experiencing workplace violence from employers or patients' families.
3% of female nurses reported being subjected to harassment in the workplace.
57% worked without formal employment contracts.
Among those with contracts, 84% said their contracts failed to protect their legal rights or working conditions.
64% of female nurses were denied maternity leave.
88% received very low salaries, beginning at only 150,000 Iraqi dinars per month, while some worked up to 28 days each month.
75% were not covered by social security, and many were unaware of their entitlement to it.

Participants discussed these findings in detail, noting that the largest share of violations occurs in private hospitals (49%) and private medical clinics (21%).

The conference highlighted that these practices violate Iraqi labour law, internationally recognized human rights standards, and the principles of the World Health Organization, which emphasize that healthcare workers should perform their duties in safe and dignified working environments. Instead, many nurses in the Kurdistan Region continue to work under excessive pressure, for low wages, and without adequate legal or social protection. In some private hospitals, the workload of twenty nurses is carried out by only two, while many employers fail to register their staff for social security, placing their future retirement rights at risk.

Following extensive discussions, participants presented a series of recommendations aimed at strengthening the protection of healthcare workers' rights.

Key Recommendations

To the Ministry of Health

Introduce a unified electronic employment contract that fully complies with labour law.
Ensure salaries are paid through bank transfers.
Establish a specialized unit to monitor labour rights in private healthcare institutions.
Set and enforce minimum staffing levels in private hospitals.
Provide hazard allowances for employees working in high-risk departments.
End the use of insecure daily wage arrangements.
Create an electronic complaint system linked to the relevant government institutions.

To the Kurdistan Medical and Dental Syndicates

Adopt the same labour protection measures recommended for the Ministry of Health.
Prevent unpaid overtime.
Ensure all healthcare workers are employed under legal contracts.

To the Health Workers Syndicate

Continue defending the rights of healthcare workers.
Monitor violations and provide support to affected employees.

To the Ministry of Labour and Social Affairs

Conduct regular inspections and apply legal penalties against employers violating labour law.
Ensure employers register all eligible employees in the social security system.
Strengthen coordination with the Ministry of Health and professional syndicates.
Ensure healthcare workers receive fair wages, legal working hours, social protection, and respectful treatment.

Joint Field Inspection Committee
Participants also recommended establishing a permanent joint inspection committee composed of the Ministry of Health, the Ministry of Labour and Social Affairs, and relevant medical and health syndicates to conduct regular and unannounced inspections of private healthcare institutions. The committee would help ensure compliance with labour laws, protect workers' rights, and promote fairness and accountability throughout the private health sector.

Aran Organization remains committed to advocating for decent working conditions, social justice, and the protection of healthcare workers whose dedication is essential to the wellbeing of society.

24/07/2026

دوا راپۆرتی رێکخراوی ئاران، تەوەری سەرەکی بەرنامەی رۆژی هیوای کەناڵی روداو بوو.

15/07/2026

بەپێی بەدواداچوونی رێکخراوی ئاران بۆ کەرتی تەندروستی، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان مووچەکەیان لەنێوان 150 بۆ 250 هەزارە و رۆژانە تاوەکو 12 کاژێر کاریان پێدەکرێت

هەروەها دەڵێت: کارمەند هەیە 10 ساڵە بەبێ بەرامبەر کار دەکات

02/07/2026

راهێنانی دەنگی گەنجان بۆ ئایندەیەکی بەردەوام، بەپشتیوانی یەکێتی ئەوروپا، لە چەمچەماڵ
Youth Voices for a Sustainable Future Workshop
Supported by Global Youth Mobilization
Youth Empowerment Fund
June 30, 2026


Photos from Aran Organization's post 01/07/2026

کوردی/English
راهێنانی دەنگی گەنجان بۆ ئایندەیەکی بەردەوام.

لە درێژەی پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا، کە شەش دامەزراوەی ئەوروپی پشتیوانی دەکات، رۆژی 30-06-2026 لە شاری چەمچەماڵ، راهێنانی دەنگی گەنجان بۆ ئایندەیەکی بەردەوام بەڕێوەچوو، کە رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی بۆ (٢٨) گەنجی کوڕ و کچ لە سنورەکە رێکیخست.

راهێنانەکە، بۆ ئامادەکردنی گەنجانە تا ببن بە چالاکوانێکی مۆدێرن بە شێوەیەکی زانستی و مەدەنی بتوانن داکۆکی لە مافەکانی خۆیان بکەن، لە ناویاندا پرسی ژینگە.
لە راهێنانەکەدا چەندین بابەتی سەردەمیانە باس کران و پراکتیک کران، کە لەم رۆژگارەدا لەسەر ئاستی جیهان چالاکوانان بەکاری ئەهێنن بۆ داکۆکی لە مافەکان.
ئەم چالاکییە بەردەوام دەبێت.

On June 30,2026 we successfully conducted the Youth Voices for a Sustainable Future Workshop with the participation of 28 young women and men. Throughout the workshop, participants explored the connection between climate action and social justice and learned practical ways to advocate for positive change in their communities.

The day began with an interactive role-playing activity where participants simulated meetings with decision-makers, giving them the opportunity to practice presenting climate-related concerns and proposing realistic solutions. This was followed by a storytelling session, during which participants shared personal experiences and reflected on environmental challenges affecting their communities, creating meaningful discussions and encouraging peer learning.

In the final session, participants worked together to design creative social media messages and short video content aimed at raising public awareness about climate action. The workshop concluded with participants presenting their campaign ideas, demonstrating increased confidence, teamwork, and a stronger commitment to becoming active advocates for a more sustainable future.

25/06/2026

رەوشی پەرستارانی خۆبەخش لە کەرتی گشتی تەندروستی هەرێمی کوردستان.
راپۆرتی بنکۆڵکاری رێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی، بە پشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED

23/06/2026

هیچ بیانوویەک نیە بۆ ئەوەی لەم کاتەدا، پزیشک و کارمەندان لەشوێنی ئەرکەکەیان نەبن، چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کارگێریانە ئەرکی لە پێشینەی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی یە

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in Chamchamal?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address

Chamchamal

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00