02/09/2026
لە شوباتی ١٥٠٤ لە لە کاتی چوارەمین و کۆتا گەشتی کریستۆفەر کۆڵمبس بۆ کیشوەری ئەمریکا
کەشتییەکانی کۆڵمبس تێکشکابوون و ئەو و تاقمەکەی لەو دوورگەیە گیریان خواردبوو. لە سەرەتادا خەڵکی خۆجێی دورگەکە کە هیندە سوورەکان بوون یارمەتییان دەدان و خواردنیان پێدەدان بەڵام دوای چەند مانگێک پەیوەندیی نێوانیان تێکچوو ، خەڵکی نیشتەجێی دورگەکە ئیتر ڕەتیانکردەوە خواردنیان پێ بدەن بەمەش کۆڵمبس و تاقمەکەی ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەوە
سەرەڕای ئەوەی لە تاقمەکەیدا فەلەکناس هەبوو هەروەها کۆڵمبس خاوەنی خشتەی فەلەکناسی بوو کە تێیدا باسی مانگ گیرانی شوباتی ١٥٠٤ کرابوو ، کۆڵمبس بەتەواوی دەیزانی لە چەند ڕۆژ داهاتوو مانگ گیرانێکی تەواو ڕوودەدات
خەڵکی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە و پێی گوتن کە خوای ئەوان تووڕە بووە لەوەی خواردن بە کۆڵمبس و پیاوەکانی نادەن ، وەکو نیشانەیەک بۆ ئەو تووڕەییە لە شەوی داهاتوودا مانگ سوور دەبێتەوە و ون دەبێت
کریستۆفەر کۆڵمبس هەڕەشەی لە هیندە سورەکان کرد ئەگەر خواردنی مانگێکی تەواوی نەدەنێ بۆ تاقمەکەی ئەوا مانگیان لێ دەدزێت ! هیندە سورەکان پێیان وابوو ئەو پیاوە خەڵەفاوە و ناتوانێت کارێکی لەو شێوەیە بکات و ئەو هەرەشەیەی نایەتە دی بۆیە زۆر گوێیان پێ نەدا ،کە مانگ گیرانەکە ڕوویدا هیندە سورەکان بەپەلە هاتن بۆلای کۆڵمبس و لێی پاڕانەوە تا مانگیان بۆ بەڕەڵا بکات ئەوانیش ئامادەن مەرجەکانی جێبەجێ بکەن و خواردنی تاقمەکەیشی بدەن ، مانگ بەرەڵا کراو هیندە سورەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە بەدەستهێنانەوەی مانگەکەیان ، ڕێوڕەسمە ئاینیەکانیان لە ژێر تیشکی مانگە شەو بەردەوام بوو ، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا دورگەکەیان بە هەموو سامانەکانیەوە دۆڕاند و دواتر ژیانی خۆیشیان لەدەست دا
بازرگانی کردن بە بەرگی ئاینەوە لەو کۆمەڵگایانەی نەزانی تیایاندا بڵاوە ڕەواجی زیاترە ، گەر ویستت کۆنترۆڵی نەزان بکەی ئەوەندە بەسە بەرگی ئاینی بۆ لە شتەکانەوە بپێچی ...
02/09/2026
لەبەر ئەوەی تۆپی پێ تەنها یارییەکی ئاسایی نییە و لەبەر ئەوەی مێسی بۆ نزیکەی تەواوی سەدەی بیست و یەکەم باڵاترین مرۆڤی ئەم یارییە بووە ، ناچارین پرسیارێک لە خۆمان بکەین:
چۆن ماڵئاوایی و مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی وا دەکەیت کە پاشایەک دەیەوێت دەستبەرداری تاجەکەی ببێت؟
- خۆرخێ ڤالدانۆ
16/07/2026
بۆ ئەوەی تێبگەیت مێسی چی کردووە وێنای ئەوە بکە ڕۆناڵدینهۆ لە جامی جیهانی ٢٠١٨دا یاریی بکردایە ٨ گۆڵی تۆمار بکردایە و ٥ جار ببوایە باشترین یاریزانی یارییەکان و بەڕازیلی گەیاندبایە یاری کۆتایی ! شێتانە دیارە وایە؟ بەڵام لەوە سەیرتر ئەوەیە کە ڕۆناڵدینهۆ لە جامی جیهانی ٢٠١٨ دا تەمەنی لەو تەمەنەی ئێستای مێسی کە لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ تێیدایە دا بچووکتر دەبوو ! ڕۆناڵدیهنهۆ لەو ساڵەدا ٣٧ دەبوو مێسی ئێستا ٣٩ ساڵە
16/07/2026
کاتێک نیڵ ئارمسترۆنگ و باز ئاڵدرین له گەشتی " ئەپۆلۆ ١١" لەسەر ڕووی مانگ هەنگاویان نا و بوونە پاڵەوانێکی مێژوویی وەک یەکەم مرۆڤ کە پێیان خستە سەر مانگ ، هەموو چاوەکان لەسەر ئەوان بوو. بەڵام کێ بوو کە کەشتییە سەرەکییەکەی لە خولگەی مانگدا پاراست و بووە هۆی گەڕانەوەی ئەوان بە سەلامەتی ؟ ئەو مایکڵ کۆڵینز بوو ئەو کەسەی لە تاریکیی بۆشایی ئاسماندا مایەوە لەکاتێکدا جیهان تەنیا سەیری هەنگاوەکانی ئارمسترۆنگی دەکرد
سکالۆنی بۆ ئەرجەنتین هەمان "مایکل کۆڵینز"ە. ئەو لە سێبەری مێسیدا مایەوە ، مێسی بووە قارەمانی گۆڵەکان و جامەکان بەڵام سکالۆنی ئەو کەسە بوو کە سیستەمەکەی داڕشت ، یاریزانەکانی لە دەوری مێسی کۆ کردەوە و ئەو "ماندوبوونە"ی لە شانی مێسی لابرد کە ساڵانێک بوو ڕێگری لێ دەکرد نازناوەکان بباتەوە
مێسی وەک تابلۆیەک وایە کە هەمووان سەیری ئەکەن و ستایشی ئەکەن بەڵام سکالۆنی ئەو هونەرمەندەیە کە بە بێدەنگی نەخشەی تابلۆکەی کێشا و ڕەنگەکانی بە وردی تێکەڵ کرد ، ڕاستە مێسی مێژووەکەی نووسیەوە بەڵام سکالۆنی ئەو قەڵەمە بوو کە مێژووەکەی بە دەستی مێسی نووسییەوە
ڕێزێکی زۆر ، پێزانینێکی زۆر بۆ ئەم پیاوە گەورە
10/06/2026
توخێل و ستافە هونەرییەکەی بەدوای هەر دەرفەت و پێشکەوتنێکی زانستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی جامی جیهانی بەدەستبهێنن
دوایین داهێنانی هەڵبژاردەکە بریتییە لە کیسەی تایبەت کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهێدرات ، ئەم کیسانە بە تایبەتی بۆ یاریزانان دیزاین کراون بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن لە بەرگەگرتنی کەشوهەوای گەرم و شێداری بەرز.
پێویستە یاریزانان ئاستی وزە و شێداری لەشیان لەم دۆخە کەشوهەواییە سەختەدا بپارێزن
ئەم کیسانە بەشێکن لە تێکنەلۆژیای پێشکەوتووی "خۆراکی وەرزشی" (Sports Nutrition) کە ئامانج لێی گەیاندنی یاریزانە بە لووتکەی توانای جەستەیی لە کەشوهەوای سەختدا
29/04/2026
ماوەی دوو ساڵە تیفۆ گەورەکانی هاندەرانی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارک دی پرێنس زۆر سەرنجڕاکێشە لە یاریە گرنگەکانی یانەکە
سەبارەت بە تیفۆکەی هاندەرانی پاریس لە یاریەکەی دوێنی بەرامبەر بایرن میونشن کە یەکێک بوو لە کارە هەرە سەرنجڕاکێش و پڕ ماناکان کە تا ئێستا لە یاریگای (پارک دی پرێنس) بینرابێت
کورتەی بیرۆکەی تيفۆکە : "داگیرکردنی ئەوروپا"
هاندەرانی پاریس ویستیان پەیامێکی بەهێز بنێرن کە یانەکەیان ئامادەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆپی پێی ئەوروپا . بۆ ئەمەش سوودیان لە مێژووی سەربازی و سیاسی فەڕەنسا وەرگرت، بەتایبەتی سەردەمی (ناپۆلیۆن پۆناپارت)
خاڵە سەرەکییەکانی تيفۆکە :
1 - پەیوەندی بە تابلۆی (پۆناپارت لەسەر پردی ئارکۆڵ) :
تيفۆکە لاساییکردنەوەی تابلۆیەکی بەناوبانگی هونەرمەند (Antoine-Jean Gros)ـە کە ناپۆلیۆن پیشان دەدات لە شەڕی "ئارکۆڵ"دا ، لە تيفۆکەدا کەسایەتییەک کە جلی پاریسی پۆشیوە هاوشێوەی ناپۆلیۆن ئاڵای یانەکە و شمشێری بەدەستەوەیە کە هێمایە بۆ سەرکردایەتی و هێرشبردن .
2- بەکارهێنانی مێژووی فەڕەنسا :
ئەمە یەکەمجار بوو هاندەرانی پاریس بەو شێوە قووڵە بچنە ناو مێژووی کۆنی وڵاتەکەیان بەتایبەت (شۆڕشی فەڕەنسی و سەردەمی ئیمپراتۆریەت). کە مەبەستیان ئەوە بوو بڵێن: وەک چۆن ناپۆلیۆن لە سەردەمی خۆیدا ئەوروپای داگیرکرد ئێمەش ئێستا دەمانەوێت بە تۆپی پێ ئەوروپا داگیر بکەین .
3- ڕکابەرەکەیان (بایرن میونشن) :
لە تيفۆکەدا کەسایەتییەک بە جلی سوورەوە دەردەکەوێت کە هێمایە بۆ یانەی بایرن میونشن ، ئەمە وەک ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی کە بایرن یەکێکە لەو بەربەستانەی کە پاریس دەبێت تێیپەڕێنێت بۆ گەیشتن بەو "داگیرکارییە" وەرزشییەی کە خەونی پێوە دەبینن.
4 - پەیامە سیاسی و وەرزشییەکە :
تيفۆکە تێکەڵەیەک بوو لە (شانازی نەتەوەیی) و (تەماحی وەرزشی) ، بەکارهێنانی ناپۆلیۆن وەک کارەکتەرێکی سەرەکی پەیامێکی ترسێنەر بوو بۆ ڕکابەرەکانیان کە پاریس تەنها یانەیەکی دەوڵەمەند نییە بەڵکو نوێنەرایەتی مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی فەڕەنسا دەکات.
هاندەرانی پاریس پێشتر زیاتر بە تيفۆی مۆدێرن یان پەیوەست بە فیلم و کلتووری پۆپ (وەک گۆکو یان کینگ کۆنگ) ناسرابوون بەڵام ئەم تیفۆیە گەڕانەوە بوو بۆ مێژووی کلاسیکی و سەربازی ، گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لە شێوازی بیرکردنەوەیان و نیشاندانی قورساییەکی زیاتری کلتووری بوو بۆ یانەکە و وڵاتەکە .
23/04/2026
ژمارە ٣٨ چیتر لە وێستهام لەبەرنەکرایەوە
دیلان تۆمبیدیس هێرشبەرێکی لاوی ئوسترالی بوو کە وەک ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ئەکادیمیای وێستهام دەرکەوت ، لە ساڵی ٢٠١١، کاتێک تەمەنی تەنها ١٧ ساڵ بوو بەشداری لە مۆندیالی لاواندا دەکرد بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا ، پشکنینێکی دەرمانی دەریخست کە تووشی شێرپەنجە بووە ! ئەم هەواڵە شۆکێکی گەورە بوو بۆ خۆی و یانەکەشی
دیلان نەک هەر کۆڵی نەدا بەڵکو بە ورەیەکی بەرزەوە دەستی بە چارەسەر کرد ، بەردەوام بوو لە مەشق و ڕاهێنانەکان ، بەردەوام بوو لە شەڕکردن لەگەڵ نەخۆشیەکە . لەبەر خۆشویستنی بۆ یانەکەی بە درێسی وێستهامەوە چارەسەرەی کیمیایی وەردەگرت ، خێزانەکەی دەیانگووت تەنیا بۆ جارێکیش گلەیی نەکردووە لەو بارودوخەی خۆی و بەردەوام گەشبین و دڵخۆش بووە
دوای نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لە ساڵی ٢٠١٢ دا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گەڕایەوە بۆ مەشقەکان ، تەنانەت لە یارییەکی فەرمی جامی کارابا و کەپ بەرامبەر ویگان ئەتلەتیک لە خولەکی ٨٤ وەک یاریزانی یەدەگ هاتە ناو یاریگا
نەخۆشیەکە لەوە سەختتر بوو کە دیلان بتوانێت بەرگەری بگرێت ، بەداخەوە لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا دیلان کۆچی دوایی کرد
وێستهام لەو ڕۆژەوە بۆ هەمیشە درێسی ژمارە ٣٨ هەڵگرت ، تا ئێستاش ساڵانە لە یادی کۆچی دواییدا یادی ئەم یاریزانە دەکەنەوە و هاندەران لە خولەکی ٣٨ی یارییەکاندا چەپڵەی بۆ لێ دەدەن.