Paywand Luqman

Paywand Luqman

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Paywand Luqman, Sports, Sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

31/08/2026

ئامه‌د سپۆر یانه‌ كوردییه‌كه‌یی باكوری كوردستان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ترابزۆن تۆمار كرد.

ترابزۆن سپۆر یانه‌یه‌كی چالاكی ئه‌م وه‌رزه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ بوو به‌ بۆندێگی گران به‌ها محه‌ممه‌د سه‌ڵاح و فابینیۆ گواستۆته‌وه‌.

ئامه‌د به‌ ئیراده‌ و خۆ به‌كه‌م نه‌بینین ئاماده‌ی ڕكابه‌ری یانه‌ گه‌وره‌كانی خ*له‌كه‌یه‌ .

پیرۆزه‌ له‌ یانه‌ كوردییه‌كه‌.

31/08/2026

گیان له‌ جوانی بارسای كامل .

له‌ دوو خ*له‌كدا بارسا له‌ڕێگه‌‌ی لامین و ڕافینیا دوو گۆڵی تۆماركرد.

لامینیش ڕێچكه‌ی گۆڵی گرته‌وه و به‌ گۆڵێكی نایاب ڕۆژوی بێ گۆڵی شكاند و یه‌كه‌مین گۆڵیی خۆی له‌م وه‌رزه‌دا تۆماركرد !

31/08/2026

بە بڕیاری لیژنەی تەمبێکردن (الانضباط) سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاردرا سێ خاڵی یاری نێوان نه‌ورۆز و الطلبة بدرێت به‌ نه‌ورۆز .

به‌م سێ خاڵ ئێستا نه‌ورۆز خاوه‌نی ٥ خاڵه‌.

31/08/2026

مالێن له‌ كۆی ٨ گۆڵی یانه‌كه‌یی ٥ گۆڵیانی تۆماركردووه‌.

مالێن له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خ*لی ئیتاڵیا به‌ هاتریكی ئه‌سیستی دیبالا هاتریكی له‌ گۆڵ تۆمار كرد.

له‌ یاری ئه‌مشه‌ویش یاریزانه‌كه‌ دژی لیچی دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌!

ئێستا یاریزانه‌ له‌ نێو یاریزانانی خ*له‌كه‌ به‌ تۆماركردنی ٥ گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتووه‌.

Photos from Paywand Luqman 's post 31/08/2026

ئه‌لبومی به‌ بیرهێنانه‌وه‌ .

ئه‌لبومی به‌ بیرهێنانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ یادگارییه‌ له‌بیرنه‌كراوه‌كان , تایبه‌ت به‌ ساته‌ له‌ بیرنه‌كراوه‌ تۆماركراوه‌كانی تۆپی پێ.

ساتێك گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یادگارییه‌كانی ڕابردووی منداڵی! چێژی به‌ بیرهێنانه‌وه‌ و نۆستالژیای ساته‌كانی تۆپی پێ!

بۆنه‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

قۆناغ; یاری چونی چوارگۆشه‌یی زێڕین

یاریگا; ئالیانز ئه‌رێنا

حه‌ڤده‌یه‌م ڕۆژی مانگی چواره‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢

ڕیاڵ مه‌درید 1 - 2 بایرن میونشن

له‌ خواره‌وه‌ی وێنه‌كان زیاتر هه‌یه‌;

31/08/2026

مێسی وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند!

ته‌واوی ده‌قی نوسراوی یاریزانه‌كه‌ له‌سه‌ر وازهێنانی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی ;

لیۆ مێسی: دوای تێپەڕبوونی ئەم هەموو کاتە بەسەر یاری کۆتاییدا، دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، دەمەوێت بە هەمووتانی ڕابگەیەنم کە لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکشێمەوە..

ئەمە بڕیارێک بوو کە لە ناخ و گیانمدا ئازاری دەدام و ئازارم دەدات، بەڵام تێدەگەم کە کاتەکەی هاتووه‌و لە شوێنی خۆیدایە. سوێندتان بۆ دەخۆم کە دەستبەرداری هیچ نەبووم و هەموو توانای خۆمم بەخشی، نەک تەنها لەم چەند ساڵەی دواییدا کە هەموو شتێکمان بردەوە، بەڵکو پێشتریش هەمیشە جەنگام و گیانی خۆم لەپێناو ئەم درێسەدا بەخشی، بۆ ئەوەی دڵخۆشیتان پێ ببەخشم و وا بکەم لەڕێگەی تۆپی پێوە شانازی بە ئەرجەنتینیبوونی خۆتانەوە بکەن.

کەمێک ماوەتەوە و قۆناغەکان بەرەو کۆتایی دەچن، ئەم قۆناغەشیان زۆر ئازارم دەدات. خۆشمویستووە، خۆشم دەوێت و هەمیشە ئاشقی ئەوە دەبم لە هەڵبژاردەکەدا بم. خۆم بەتاڵ کردەوە و هیچتر شک نابەم بۆ بەخشین، جگە لەوەش گەنجی زۆر مەزن لە پشتمانەوە دێن کە شایستەی ئەوەن لەوێ بن.

سوپاس بۆ تەواوی خۆشەویستیتان لەم ٢٠ ساڵەدا. زۆر بیر دەکەمەوە کە لەناو یاریگاوە گوێم لە دەنگتان بێت. ئێستا دەبمە یەکێک لە ئێوە، لە دەرەوە هەمیشە پاڵپشتی و هاوکاریتان دەکەم (لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە ناخۆشیدا زۆر زیاتر).

سوپاس بۆ خێزانەکەم کە هەمیشە لەگەڵمدا بوون و یاوەرییان کردم لەم گەشتە زۆر جوانەدا، کە لە هەمان کاتدا سەختیش بوو. سوپاس بۆ یەکە بەیەکەی ڕاهێنەران، هاوڕێکانم و بەرپرسان کە دەرفەتی ئەوەم پێبەخشرا لەگەڵیاندا بەشدار بم. یادگاری و ساتەوەختی لەبیرنەکراوم لەگەڵ خۆمدا بردەوە.

بە ئارامی و شانازییەوە ڕێگاکە بەجێدەهێڵم کە توانیمان، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوڕێکانمدا، ساتەوەختی خەوناوییتان پێ ببەخشین. شێتییەک بوو کە لەگەڵ ئێوەدا ژیام. خۆشم دەوێن!

سوپاس بۆ خۆدا کە کردمییە ئەرجەنتینی.
بژیت ئەرجەنتین!

ئه‌م وشانه‌م لە ٢١ی تەممووزدا نووسی، دوو ڕۆژ دوای یاری کۆتایی.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەسەر باوکمدا هات، زۆر زیاتر لە پێشوو قەناعەتم پێیەتی.

30/08/2026

له‌ تۆپی پێدا چه‌ند بنه‌مایه‌كى بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ كه هه‌ر تیمێك بتوانێت به‌ دروستی په‌‌یڕه‌وی ئه‌م بنه‌مایانه‌ به‌ باڵاده‌ستی بكات تێیدا تیم به‌رهه‌مدار تر ده‌بێت .

به‌ گشتی بنه‌ماكان له تۆپی پێدا چوارن ; هێرشبردن( Attacking) به‌رگریكردن (Defending), گوستنه‌وه‌ی هێرشبردن( Attacking Transition), گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكردن( Defensive Yransition) .

بنه‌ماكان بۆ دوو كات (قۆناغ) له‌ تۆپی پێدا دابه‌ش ده‌بن ;

- یه‌كه‌م: كاتێك تیم خاوه‌ندارێتی تۆپی لایه‌ (in Possession).

- دووه‌‌م: كاتێك تیم خاوه‌ندارێتی تۆپی له‌ده‌ستداوه‌ (out of Possession - به‌رگری ).

・كاتێك تیمێك خاوه‌ندارێتی تۆپی لایه‌ ( in Possession ) ئه‌توانێت دوو له‌ بنه‌ماكان په‌یڕه‌و بكات; هێرشبردن (Attacking), گواستنه‌وه‌ی هێرشبردن (Attacking Transition) .

・كاتێك تیم خاوه‌ندارێتی تۆپی له‌ده‌ستداوه‌ (Out of Possession ) به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانێت دوو له‌ بنه‌ماكان جێبه‌جێبكات; به‌رگریكردن (Defending ), گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكردن ( Defensive Transition )

" in Possession "

١. هێرشبردن ( Attacking )

ئەم قۆناغە کاتێک ڕوودەدات کە خاوه‌ندارێتی تۆپ به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئامانج لێی پاراستنی تۆپ و بردنی بەرەو پێشەوەی یاریگایه‌ و تۆمارکردنی گۆڵه‌ .

٢. گواستنه‌وه‌ی هێرشبردن (Attacking Transition) یان گواستنه‌وه‌ بۆ هێرشبردن

گواستنەوە بۆ هێرشبردن (Attacking Transition) ئەم قۆناغە ڕاستەوخۆ لەو ساتەدا دەست پێدەکات کە تیپەکەت تۆپەکە لە ڕکابەرەکەی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ .

هێرشی پێچەوانەی خێرا، پاسی خێرای بەرەو پێشەوە، و ڕاکردنی لەناکاوی یاریزانان بۆ ناو بۆشایی نێوان یاریزانه‌كان ئه‌و كردارانه‌ن كه‌ پێویستن له‌م قۆناغه‌دا .

ئۆنای ئێمری ده‌ڵێت باشترین كات بۆ هێرشبردن ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ تیمی به‌رامبه‌ر خاوه‌ندارێتی تۆپیان له‌ ده‌ستداوه‌ به‌ هێرشبردن به‌ شێوه‌یی ستونی ڕاسته‌وخۆ .

" Out of Possession "

٣. به‌رگریكردن ( Defending )

ئەم قۆناغە کاتێک ڕوودەدات کە تۆپەکە لە لای تیپی بەرامبەرە.

ئامانجی تیم له‌م قۆناغه‌دا ڕێگریکردن لە گۆڵکردنی تیپی بەرامبەر و وەرگرتنەوەی تۆپەکە به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پاراستنی ڕێکخستنی هێڵی بەرگری و په‌ستانه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تۆپ.

٤. گواستنەوە بۆ بەرگری (Defensive Transition) یان گواستنه‌وه‌ی به‌رگری

ئەم قۆناغە ڕاستەوخۆ لەو ساتەدا دەست پێدەکات کە تیپەکەت تۆپەکە لەدەستدەدات.

ڕێگریکردن لە تیپی بەرامبەر بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانەی خێرا, پەستانی ڕاستەوخۆ لەسەر هەڵگری تۆپەکە، گەڕانەوەی خێرا بۆ شوێنی بەرگری، و خاوکردنەوەی جوڵەی ڕکابەر كرداری پێویستن له‌م قۆناغه‌ی تۆپی پێدا .

29/08/2026

گرێبه‌ستی ملیاری و كۆكردنه‌وه‌ی باشترین یاریزانانی خ*لی ئه‌ستێره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌بێ پلان و ستراتیژی ته‌نها ناو و ژماره‌ی پاره‌ خه‌رجكردن ئه‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌بێ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خ*لی عێراقی هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ یاریزانی باش ته‌نها له‌ عێراقدا نیه‌.

یانه‌یه‌ك كه‌ هونه‌رییه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ی یاریزانی نه‌بێت له‌ هه‌مان كاتتدا و وردبینی و دوربینی نه‌بێت بۆ ڕوداوه‌كان و حسابكردن بۆ كاردانه‌وه‌ی هانده‌ران و هێنانی ڕاهێنه‌رێك ته‌نها ناو !

بێگومان كاتێك یانه‌یه‌ك بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌ هێنانی یاریزان خه‌رج ئه‌كات پێویسته‌ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ هانده‌ران و بینه‌رانی خ*له‌كه‌ زۆرترین جار چاوی ڕه‌خنه‌یان ده‌چێت سه‌ر.

ئه‌نجاممدانی ئه‌م بۆنده‌ زه‌به‌لاحانه‌ ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی خ*ل له‌ بیر هانده‌ر ده‌باته‌وه‌.

Photos from Paywand Luqman 's post 29/08/2026

دیمه‌نی گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپووڵ.

سكانكردن و ئه‌سیسته‌كه‌ی ڤێرتز و جوڵه‌ و وه‌رگرتنی تۆپ و سوڕانه‌وه‌ی مونۆز له‌ نێو هێڵی سزای به‌رامبه‌ر و تۆماركردنی گۆڵ .

ته‌نها له‌له‌ ماوه‌ی ٥ چركه‌دا ئه‌مه‌ ڕویدا !

بینه‌ربن ;

29/08/2026

مونۆز كه‌ره‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌شتیه‌كه‌یی گلاسنه‌ر !

گلاسنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی دانێڵ مونۆزی په‌لكێشی نۆتینگهام كرد .

مونۆز له‌ یه‌ك كاتتدا توانایی به‌رگریی و هێرشبه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌یه‌. له‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی گلاسنه‌ر زۆر به‌ به‌رهه‌م بوو.

Want your business to be the top-listed Gym/sports Facility in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah