یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club

23/09/2026
23/09/2026

ئاشتی خامەی پێگەیاندنی یاریزانە بۆ کوردستان و عێراق…
(شا بەختیار) یاریزانی بەهرەمەندی تۆپی سەرمێزی ئاشتی بەتەمەنی شەش بەهارەوە بەشداری پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی سلێمانی کرد…

شێرەکانی ئاشتی بەشێکن لە مێژووە نوێکەی تۆپی پێی سلێمانی لە ووڵاتی تورکیا پیرۆزە لەهەڵبژاردەی تۆپی پێی شاری شاران هەڵبژار...
23/09/2026

شێرەکانی ئاشتی بەشێکن لە مێژووە نوێکەی تۆپی پێی سلێمانی لە ووڵاتی تورکیا پیرۆزە لەهەڵبژاردەی تۆپی پێی شاری شاران

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد و لە خاکی ئەنتالیا بوونە پاڵەوانی پاڵەوانێتی Victoria Friendly Cup سەرکەوتنێک کە ناوی سلێمانی لە پەڕەکانی تۆپی پێی منداڵان و گەنجانی ناوچەکەدا زیاتر درەوشانەوە

لە ڕۆژی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی (2014–2015) سەر بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ـ لقی سلێمانی توانی بە شێوەیەکی شایستە نازناوی پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بهێنێت و مەدالیای زێڕی پاڵەوانیەتیەکە بخاتە سەر ملی یاریزانەکانی ..

لە ناو ئەم سەرکەوتنە مێژوویەدا ( گۆران محێدین ) سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای یانەی وەرزشی ئاشتی لەگەڵ ( شەش یاریزان )ی ئەکادیمیای ئاشتی بەشێکی گرنگن لەم دەستکەوتە بۆیە ئەم سەرکەوتنە تەنها سەرکەوتنی تیمێک نەبوو بەڵکو بەڵگەیەکە لەسەر بەرهەمی کار و پەروەردەی ئەکادیمیای ئاشتی و ئاشتی کە بەپلانێکی سەردەمیانە کاردەکات ..

دەستخۆشی و سوپاسی دڵسۆزانەمان پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ـ لقی سلێمانی و لیژنەی فێرگەکان دەکەین بۆ هەموو ئەو هەوڵ و خزمەتە گەورەیەی کە بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی سلێمانی و دروستکردنی نەوەیەکی نوێی یاریزانان کاردەکات ..

ئەم ڕۆژە زێڕینە هەرگیز لە یاد ناکرێت چونکە ئەم سەرکەوتنە بەشێکە لە مێژووی نوێی تۆپی پێی شاری سلێمانی لە دەرەوەی سنوورەکان ..

شێرەکانی ئاشتی لە هەر کوێ بن سەرکەوتن لەوێیە ..

ئەکادیمیای تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی بەردەوامە لە دروستکردنی نەوەیەکی نوێ و پەروەردەکردنی یاریزانانی بە توانا بۆ ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ئەم سەرکەوتنەش دانپێدانانێکە بەو ڕێگایەی کە بەردەوام یەکیەتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی کاری بۆ دەکات ..

ئاشتی قوتابخانەی پاڵەوانان و شێرەکانی ئاشتیش بەشێکن لە مێژووی نوێی تۆپی پێی شاری سلێمانی ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

یاریزانانی نیشانە شکاندنی یانەکەمان خەڵات و پێزانیان پێ بەخشرا…رۆژی دوو شەممە لەبارەگای نوێنەرایەتی، لەلایەن سەرۆکی لیژن...
22/09/2026

یاریزانانی نیشانە شکاندنی یانەکەمان خەڵات و پێزانیان پێ بەخشرا…
رۆژی دوو شەممە لەبارەگای نوێنەرایەتی، لەلایەن سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق/ لقی سلێمانی بەرێز د.(محمد ابراهیم کنعان) خەڵاتی پێزانین پێشکەش بە یاریزانانی تیپی نیشانە شکاندنی یانەی ئاشتی کرا، لەپای بەدەستهێنانی پلەی سێهەم لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق…

لە سلێمانیەوە بۆ لوتکەی تۆپی سەرمێزی عێراق ئاشتی جارێکی تر هێزی خۆی نیشان داو هەفتەیەکی زێڕینی بەڕێکرد ..لە ئاستی ۱۷ ساڵ...
22/09/2026

لە سلێمانیەوە بۆ لوتکەی تۆپی سەرمێزی عێراق ئاشتی جارێکی تر هێزی خۆی نیشان داو هەفتەیەکی زێڕینی بەڕێکرد ..

لە ئاستی ۱۷ ساڵانی کوڕان لە سلێمانی بە شێوەی تیم ـ پلەی یەکەم ـ ئاشتی ..
یاریزانەکان ( ئەرین دڵشاد ـ لاند دیار ـ دارین چاوان )

لەئاستی تاک ۱۷ ساڵان کوڕان ـ لە پاڵەوانیەتی سلێمانی
دارین چاوان ـ پلەی یەکەم ـ ئاشتی ..

لەئاستی تاک ۱۷ ساڵانی کچان ـ لە پاڵەوانیەتی سلێمانی
لیا ڕێبین ـ پلەی یەکەم ـ ئاشتی ..

لە ئاستی پێشکەوتوانی کوڕانی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێر
ئاریا ئیدریس ـ پلەی یەکەم ـ ئاشتی

لەئاستی ۱۷ ساڵانی کوڕانی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێر
دارین چاوان ـ پلەی یەکەم ـ ئاشتی

لە ئاستی ۱٤ ساڵانی کوڕان لەسلێمانی بەشێوەی تیم ـ پلەی دووەم ـ ئاشتی
یاریزانان ( ئەنەس وەلید ـ ئاروەند ئیدریس ـ لاس ڕێبین )

لە ئاستی ۱۷ ساڵانی کوڕان تاک ـ لە پاڵەوانیەتی سلێمانی
ئەنەس وەلید ـ پلەی دووەم ـ ئاشتی

لە ئاستی ۱۱ ساڵانی کچان تاک لە پاڵەوانیەتی سلێمانی
هێلان هێمن ـ پلەی دووەم ـ ئاشتی

لەئاستی ۱٥ ساڵانی کوڕانی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێر ـ ئەنەس وەلید ـ پلەی سێیەم - ئاشتی

سوپاس بۆ هەمووان و هەموولایەک کەهاوکارو پاڵپشتی بەشی تۆپی سەرمێزی یانەی ئاشتین و وە سوپاس بۆ ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکانیش ..

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

ئاریا ئیدریس؛ ژمارە یەکی عێراق لە ئاستی پێشکەوتوان    لە پاڵەوانیەتی هەولێری کراوە یاریزانەکەی ئاشتی ئاریا ئیدریس بە ئاس...
19/09/2026

ئاریا ئیدریس؛ ژمارە یەکی عێراق لە ئاستی پێشکەوتوان

لە پاڵەوانیەتی هەولێری کراوە یاریزانەکەی ئاشتی ئاریا ئیدریس بە ئاستێکی بەرز و نمایشێکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت و توانی بەسەر هەموو بەربەستەکاندا زاڵ بێت و سەرجەم یاریەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت ...

ئاریا بە ئەنجامێکی بەرچاو پلەی یەکەمی عێراقی لە تۆپی سەرمێزدا و لە ئاستی پێشکەوتوان بەدەستهێنا و بوو بە ژمارە یەکی عێراق لە ئاستی پێشکەوتوان ...

ئەم سەرکەوتنە تەنها پلەی یەکەمی نەبوو بەڵکو بەرهەمی کارکردنی بەردەوام و ڕاهێنان و متمانە بە خۆ و سیستەمی پەرەپێدانی یانەی وەرزشی ئاشتیە لە تۆپی سەرمێزدا کە بە پلانێکی وورد کاردەکات بۆ ئەستێرەکانی تۆپی سەرمێزی

پیرۆزە لە ئاریا ئیدریس ـ پیرۆزە لە یانەی وەرزشی ئاشتی و پیرۆزە لە هەرێمی کوردستان و پیرۆزە لە شاری سلێمانی و پیرۆزە لە عێراق ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

دارین چاوان ، تەمەنی ۱٥ ساڵە بەئاستەبەرزەکەی لووتکەیتۆپی سەرمێزی عێراقی گرتە دەست لە ئاستی۱۷ ساڵاندا  دارین چاوانی یاریز...
19/09/2026

دارین چاوان ، تەمەنی ۱٥ ساڵە بەئاستەبەرزەکەی لووتکەی
تۆپی سەرمێزی عێراقی گرتە دەست لە ئاستی۱۷ ساڵاندا

دارین چاوانی یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی و هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێری کراوە بە بەشداری زیاتر لە ( ۲۳٥ ) یاریزان بۆ سەرجەم ئاستەکانی عێراق دارین چاوان لە ئاستی ١٧ ساڵانی کوڕاندا بە ئاستێکی بەرز و نمایشێکی سەرنجڕاکێش توانی پلەی یەکەمی هەموو عێراق بەدەست بهێنێت ...

ئەوەی جێگەی سەرەنجی هەمووان بوو ئەوەیە کە دارین چاوان خۆی یاریزانێکی ئاستی ١٥ ساڵانە بەڵام لەگەڵ یاریزانانی تەمەنی سەرووی خۆی ڕووبەڕوو بوویەوەو لە هیچ یاریەکدا نەدۆڕا هەموو یاریەکانی بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێنا ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

ئەنەس وەلیدی یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی و هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێری کراوە بۆ گش...
19/09/2026

ئەنەس وەلیدی یاریزانی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی ئاشتی و هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق لە پاڵەوانیەتی هەولێری کراوە بۆ گشت یاریزانانی عێراق ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوو توانی پلەی سێیەمی عێراق بەدەست بهێنێت لە ئاستی ۱٥ ساڵانی کوڕاندا ...

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

‏ئەکادیمیای تۆپی پێی ئاشتی لەدوو یاریدا براوە بوون …رۆژی پێنج شەممە ١٧-٩ یانەی ئاشتی میوانداری لە ئەکادیمیای (صانع الاحت...
18/09/2026

‏ئەکادیمیای تۆپی پێی ئاشتی لەدوو یاریدا براوە بوون …

رۆژی پێنج شەممە ١٧-٩ یانەی ئاشتی میوانداری لە ئەکادیمیای (صانع الاحتراف)ی شاری بەغدای کردوو دوو یاری دۆستانەیان ئەنجام دا…
لەیاری یەکەمدا بۆ ئاستی (2012 - 2013 )
لاوەکانی ئاشتی بەراهێنەرایەتی (فرمان علی) توانیان بەئەنجامی (٣-١) براوە
بن…

لەیاری دووهەمدا بۆ ئاستی (2010-2011) یاریزانانی ئاشتی ئاستی بەرزیان پێشەکەش کردوو کورانی د. (ضياء) ئەنجامەکەیان (٢-٠) دۆستانە لەسودی خۆیان تەواو کردو بەرێزە میوانەکەیان بۆ بەغدادی پایتەخت بەرێخستن….

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی ئاشتی

Address

Rzgary 408
As Sulaymaniyah

Telephone

+964533300499

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to یانەی وەرزشی ئاشتی:ashty sports club:

Shortcuts

Share