25/08/2026
سوپاس و پێزانین.
سەردانی دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O بەڕێز دکتۆر فوئاد نوری سعید بۆلای هەریەک لە بەڕێزان:
1. بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران جێگری ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ.
2. بەڕێز دکتۆر عەلی تەها سەرۆکی
بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
لە سەردانەکەیدا، سوپاس و پێزانینی تەواوی K.D.O ی بۆ هەردوولا دوپات کردەوە لە پای پشتگیری بەردەوامیان بۆ ڕێکخراوەکەمان و زیاتر بەرەوپێشبردنی هونەری بەرگری کاراتێ شۆتۆکان
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O
25 ی ئاب. 2026
15/08/2026
ئەلەند سالار یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی K.D.O کە بێ دابڕان ٧ ساڵ ماندووبوون و ڕاهێنان کردن توانیویەتی چەندین مەدالیای ناوخۆ و دەرەوە بەدەست بێنێت وە ئێستاش خۆنەویستانە بەردەوامە لە ڕاهێنانکردن و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی بەرزتر.
11/08/2026
سەرکەوتنێکی پرشنگدار؛ پاڵەوانانی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتێ (KDO) مۆرکی خۆیان لە حەوتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی جێمیلیک دا دەکوتن.
لە گەشتێکی پڕ لە شانازی و دەستکەوتدا، یاریزانان و تیمی ڕێکخراوەی گەشەپێدانی کاراتێ (KDO) بەرەو وڵاتی تورکیا بەڕێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین پاڵەوانێتی جیهانیی جێمیلیک بۆ هونەری بەرگری کاراتێ. لەم سەردانە مەزنەدا، تیمی ڕێکخراوەکەمان لەلایەن سەرۆک و دەستەی شارەوانی و کاراتێی شاری جێمیلیکەوە بە گەرمترین شێوە پێشوازییان لێکرا، کە ئەمەش نیشانەی پێگە و ڕێزی گەورەی وەرزشوانانمان بوو لەو وڵاتەدا.
جێگەی باسە کە دادوەری نێودەوڵەتی و ئەندامی ڕێکخراوەکەمان بەڕێز زانا ڕەزا، لەگەڵ بەڕێز کامەران سعید یاوەرەی گەشتەکەبوون و بەشداریان کرد لە هەڵسەنگاندنی پاڵەوانیەتیەکە.
پاڵەوانەکانی ڕێکخراوەکەمان توانیان بە ورەیەکی پۆڵایین و ئیرادەیەکی بەهێزەوە رکابەرییەکان بەڕێوەبەرن و چەندین مەدالیای شایسته بۆ کوردستان و ڕێکخراوەکەمان بەدەستبهێنن و ئاڵاکەمان بەرزبکەنەوە:
یارا فوئاد – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێنا.
وادە سامان – لە ئاستی منداڵان ، پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.
تەمەن عیرفان – پلەی دووەم و مەدالیای زیوی مسۆگەر کرد.
ئایە فوئاد – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی دووەم و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.
محمد ئاوات (١٧ ساڵان) – پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
یاد کاروان – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
ئەلەند سالار – لە ئاستی پێشکەوتووان، پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بەرهەمی ماندووبوون و ڕاهێنانی بەردەوام و پشودرێژیی تیمی ڕێکخراوەکەمانە.
پیرۆزبایی لە سەرجەم پاڵەوانەکان، ڕاهێنەران و خانەوادەی وەرزشیی KDO دەکەین و هیوای سەکەوتن و بەدیهێنانی دەستکەوتی گەورەتریان بۆ دەخوازین.
لێرەشەوە بە پێویستی ئەزانین کە سوپاسی تایبەتی خۆمان پێشکەش بەم دوو لایەنەی خوارەوە بکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لەگەڵمان.
1. بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هاوکاریکردنمان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکە.
2. بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدان.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشەپێدانی کاراتێ K.D.O
11 ی ئاب ی 2026.
09/05/2026
هێز، متمانە و پاراستن.. تایبەت بە خانمانی بەڕێز! 🌸🥋
خانمانی ئازیز، هاوینی ٢٠٢٦ بکەنە وێستگەیەک بۆ نوێکردنەوەی وزە و بەهێزکردنی جەستە و دەروونتان. ڕێکخراوەکەمان (ڕێکخراوی گەشەپێدرانی کاراتی) خولێکی تایبەت و بێهاوتای هونەری بەرگری کاراتی ڕادەگەیەنێت کە بە وردی بۆ پێداویستییەکانی خانمان ئامادە کراوە.
چی ئەم خولە جیاواز دەکات؟
• سەرپەرشتی ئەکادیمی: خولەکە لە لایەن ڕاهێنەری پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامەی ژاپۆنی سەرپەرشتی دەکرێت، کە بە زانستییانەترین شێواز تەکنیکەکان دەگەیەنن.
• ژینگەیەکی تایبەت: ڕاهێنانەکان لە کەشێکی تەواو گونجاو و تایبەت بە خانماندا بەڕێوە دەچن.
• ئەزموون و لێهاتوویی: سوودوەرگرتن لە شارەزایی ساڵانێکی زۆری ڕاهێنەرانی بە ئەزموون لە بواری هونەرە بەرگرییەکاندا.
ئامانجەکانی خولەکە:
1. فێربوونی تەکنیکەکانی بەرگری لە خود (Self-Defense) بە شێوازێکی کاریگەر.
2. دابەزاندنی کێش و بەدەستهێنانی ڕێکی و جوانی جەستە.
3. کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی ئارامیی دەروونی و متمانە بەخۆبوون.
تۆ شایستەی ئەوەیت کە هەمیشە بەهێز و پارێزراو بیت. پەیوەندیمان پێوە بکە و لەگەڵ باشترینەکان دەست پێ بکە!
ئێستا پەیوەندی بکە و ناوی خۆت تۆماربکە، ناونیشان، سلێمانی ، فەرمانبەران، خوار دۆندرمەی ئیتاڵی
ژ.مۆبایل: 07729559720