١١ خولەک لە پەیامی ٢٦ ساڵەی ژیانم.
Shkar Abdulla
Life & Business Strategist
Helping thousands design a life they love
Shkar abdullah - شکار عەبدوڵا
خودی خۆت لە پێش هەموو شتێکی تریت کە ئەکرێ بەدەستیبێنیت. خەڵاتێک کە تەنها جارێک پێت دراوە خۆتیت!! ژیان لەوە فراوانترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە.. باوەڕت بە خوا هەبێت و بەردەوامبە ❤️
09/07/2026
هەموو هەستێک پێناسەی هەیە، بەڵام ئەم هەستە لە پێناسەیەکدا جێی نابێت...
وەک ئەرشیفێک ئەم وێنەیە بۆ کچەکەم جێ ئەهێڵم. ❤️
18/06/2026
ئارەزووی من لە خوێندنا زۆر جیاوازبوو ئەتوانم بڵێم دڵم بۆ هیچ کامێک لەو بەشانەی کە هەبوون لێی نە ئەدا. تەنانەت ساڵێک لە زانکۆیەکی پلە بەرز لە کوردستان خوێندم. بەڵام، بەیانییەک هەڵسام، وە لە خۆ ئامادەکردنم بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی... بڕیارمیا وازبێنم.
٣ ساڵ بەر لە ئێستە، لە دوای وازهێنانم لە زانکۆی پێشوو، زۆر گەڕام بەدوای بەشی دڵخوازی خۆما. لە گەڕانەکەمدا بەشێکی تازەم دۆزییەوە لە زانکۆ جیهانییەکان ئەویش "دەروونناسیی بازرگانیی" بوو. لە پاش گەڕان و پرسیار لە کەسانی شارەزا لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات و بەدواداچوونی ئەم بەشە و پاڵپشتی ئەوان، بڕیارمدا لە یەکێک لە باشترین زانکۆکانی بەڕیتانیا "زانکۆی جۆن مۆریس 🇬🇧" لە بواری "دەروونناسیی بازرگانی" بخوێنم.
بە خۆشحاڵییەوە دوێنێ، لە دوبەی مەراسیمی دەرچوون/تەخەرووجی ساڵی ٢٠٢٥ بە شێوەیەکی ڕەسمی بەڕێوەچوو.
هەرگیز دەستبەرداری ئارەزووەکانتان مەبن، گرنگ نییە ئەکرێ چەنێک جیاوازبێت، یان هەندێک جار چەنێک سادە بێت. گرنگ ئەوەیە کۆڵ نەیەن لە گەڕان و دڵگەرمی بۆ بەدەستهێنانی خەون و ئامانجەکانتان. سور بە لەسەر ئەوەی ئەتەوێت، خودا ڕێگەت فراوان ئەکات🙏
سوپاسی هەموو ئەندامانی خێزان و مامۆستا و هاوڕێ و دڵسۆزەکانم ئەکەم. وە هەر کەسێک کە ڕۆژێک بە وشەیەک کاریگەری هەبووە لەسەر ئەم هەنگاوەم.
#کاریگەری
ئەگەر لات وایە بە ڕێکەوت ئەم ڤیدیۆیە ئەبینیت، ڕێکەوت نییە...
شەیری بکە و سەیڤی بکە. ⭐️❤️
07/06/2026
لەوانەیە وا دەرکەوێت کە گرنگە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەس بە خەیاڵیا نایەت. بۆیە هەر زوو دەس بکە بەوەی دەوڵەمەند ببیت نەک دەوڵەمەند دەرکەویت، شارەزاببیت نەک شارەزا دەرکەویت... ببە بەوەی کە ئەبێ ببیت!!!
ماندوونەناس و نەفەس درێژبە! 💪
abdullah
ئامانجەکە لە چرکەساتەکانی ڕۆژانەتایە، نەک لە نوقتەی کۆتایی. ❤️❤️